ئەبووعەلا مەعەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ٥: ھێڵی ٥:


==سەرچاوە==
==سەرچاوە==
[https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A3%D8%A8%D9%88_%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%84%D8%A7%D8%A1_%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B9%D8%B1%D9%8A وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە؛ کانوونی دووھەمی 2015]
وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٥٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥

ئەبووعەلا مەعەری (بە عەرەبی: أبو العلاء المعري‎) ناوی ئەحمەدی كوڕی عبدالله ی كوڕی سولەیمان القەزاعی التنوخی المعریە ، شاعیر و فەیلەسوف و ئەدیبێكی عەرەبی سەردەمی عەباسیەكان بووە ، ساڵی 973 لە سوریا لەدایك بووە ، باپیرەی یەكەم دادوەری شاری موعرەت نوعمان بووە و هەندێك لە بنەماڵەكەی بە شاعیر ناوبانگیان دەركردووە ، دوای ئەوە دووچاری نەخۆشی جیدری بۆتەوە لەتەمەنی چوار ساڵیدا هەردوو چاوی لەدەستداوە و گوێر بووە ، لەتەمەنی 12 ساڵیدا دەستی كردووە بە شیعر نووسین. المعری خوێندنی لە سوریا تەواوكردووە و زانستی زمانەوانی و ئەدەب و فیقه و شیعر و ڕاڤەی قورئانی پیرۆز و فەرمودەكانی پێغەمبەری مەزنمانی خوێندووە ، ساڵی 1007 بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی شیعر و فەلسەفە و بیرۆكەی ئازاد ڕۆشتووە بو بەغدا و قوتابیەكی یەكجار زۆری هەبووە و دەربارەی شیعر و نەحو و هۆشمەندی وانەی بۆ وتونەتەوە و چاوی كەوتووە بە زاناكانی بەغدا ، ساڵی 1009 گەڕاوەتەوە بۆ موعرەت نوعمان و لەماڵەوە گۆشەگیربووە و خەریكی نووسین و خوێندنەوە بووە. المعری پێی وابووە ئایین بەگشتی ئەفسانەیە و لەلایەن ڕابردۆەكانەوە دروستكراوە و ڕەخنەی لە فەریزەی حەج گرتووە و بە گەشتی بتپەرستان وەسفی كردووە و دژ بەماچ كردنی الحجر الاسود بووە و ژمارەیەك لە زانایانی موسڵمانان وەكو ابن كەسیر بە زەندیق و كافر ناویان بردووە. ابو العلا‌و المعری دەستبەرداری دنیا بووە و خۆی لە چێژەكانی دنیا بەدوور گرتووە و بۆ ماوەی 45 ساڵ گۆشتی حەیوان و برنج و ماست و هێلكە و هەنگوینی نەخواردووە و تەنها جل و بەركی ڕەق و زبری لەبەر كردووە تاكو لەساڵی 1058 لەتەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە لەناو ماڵەكەی خۆیدا لە مەعرەت نوعمان نێژراوە.

سەرچاوە

وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە؛ کانوونی دووھەمی 2015