محەممەد ناسرەددین ئەلبانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{پیاوی ئایینی | ڕەنگ = #B0C4DE <!-- زانیاری--> | ناو = محەممەدی کوڕی ناسرەدین ئەلبانی | نا...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ٤٥: ھێڵی ٤٥:
#[http://www.alalbany.net/ سایتی ئیمام ئەلبانی]
#[http://www.alalbany.net/ سایتی ئیمام ئەلبانی]
#[https://ar.wikipedia.org/wiki/محمد_ناصر_الدين_الألباني ویكی عەرەبی]
#[https://ar.wikipedia.org/wiki/محمد_ناصر_الدين_الألباني ویكی عەرەبی]
{{دەروازە|ئیسلام}}
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩١٤]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩١٤]]
[[پۆل:مردووانی ١٩٩٩]]
[[پۆل:مردووانی ١٩٩٩]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٢١، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥


محەممەدی کوڕی ناسرەدین ئەلبانی
ناو: محەممەدی کوڕی ناسرەدین ئەلبانی
ناوی تەواو: محمد بن الحاج نوح بن نجاتي بن آدم الأشقودري الألباني الأرنؤوطي
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١٣٣٣ی کۆچی، ١٩١٤ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون: ئەلبانیا
ڕێکەوتی مردن: ١٤٢٠ی کۆچی، ١٩٩٩ی زایینی
شوێنی مردن:  ئوردن ، عەممان
مەزھەب: ئەهلی حەدیس
بیروباوەڕ: سوننە سەلەفی
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە
بۆچوونەکان: بەرەنگاریی بیدعە

باوكی عەبدول ڕەحمانمحەممەد ناسرەدین ئەلبانی (بە عەرەبی: محمد ناصر الدين الألباني، Muhammad Nasiruddin al-Albani) (١٣٣٣ھ/١٩١٤) بەیەكێك لەزانابەناوبانگەكانی بواری فەرمودەناسی ئەم سەدەیە دادەنرێت ،ژمارەیەكی زۆر كتێب و نوسراوەی هەیە لەبواری زانستی فەرموودەدا كە بەناوبانگترینی صحيح الجامع والضعيف الجامع وصفة صلاة النبي. ە زۆر وڵات گەڕاوە بۆ خوێندن لەوانە سعودیە ، قەتەر ، میسر ، كووەیت ، ئیمارات ، لوبنان ، ئیسپانیا ، ئینگلتەرا ، ئەڵمانیا ، ئوسترالیا وە قوڵبوەتەوە لەبواری فەرموودەدا زۆر خوێند كار لەسەردەستی پێگەیشتوون ٣٠٠ دانراوی هەیە ، دووجار بەند كراوە یەكیان لە ساڵی ١٩٦٧ بۆماوەی مانگێك لەقەڵای دیمەشق كە هەمان قەڵابوو ئیبن تەیمیە ی تێدا بەند كرابوو، دواتر گواسترایەوە لە دیمەشقەوە بۆ ئوردن لەوێ مایەوە تاكو مردنی.

دیاری شافەیسەڵی جیهانی بۆخوێندنی ئیسلامی پێدراوە لەساڵی ١٤١٩ھ\١٩٩٩ وەك ڕێزێك بۆ هەوڵ و تێكۆشان و ماندووبونی لە خزمەتی فەرموودەی پێغەمبەر .

گەشەكردنی

ئەلبانی لەساڵی ١٩١٤ لەشاری شكۆدەرەی پایتەختی كۆنی ئەلبانیا لەدایك بووە ، باوكی شەریعەی خوێندوە لە ئەستەمبوڵ دواتر گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەكەی وە بوە بەیەكێك لەگەورە زانایانی مەزهەبی حەنەفی لەوێ ،دوای ئەوەی پاشا ئەحمەد موختاری ئەلبانیا پەچەی ئافرەتی قەدەغەكرد كرد خۆی و خێزانەكەی كۆچیان كرد بۆ سوریا وە محەممەدیشیان لەگەلدابوو .

خوێندنی

خوێندنی سەرەتای لە دیمەشق تەواوكرد دواتر باوكی لەخوێندن دەری كرد ، خۆی مەنهەجێكی خوێندنی بۆ دانا و لای باوكی دەستی كرد بەخوێندنی قورئان و زانستی جوان خوێندنەوەی قورئان و نەحوو سەرف و فیقهی مەزهەبی حەنەفی وە چەندین كتێبی تر، وەقورئانی تەواوكرد لەسەردەستی باوكی .

مامۆستاكانی

  • گرنگترین مامۆستا بۆ ئەلبانی باوكی بوو .
  • وەلای هاوڕێی باوكی محەممەد سعید بورهانی خوێندویەتی .
  • بەشداری كۆڕودەرسەكانی محەممەد بەهجەت بەیتار زانای شام كردوە

بەند كردنی

دووجار بەندكراوە هەرچەند دوریش بووە لە سیاسەت یەكیان لە ساڵی ١٩٦٧ بۆماوەی مانگێك لەقەڵای دیمەشق كە هەمان قەڵابوو ئیبن تەیمیە ی تێدا بەند كرابوو،لە كاتی هەڵگیرساتی شەڕدا لەساڵی ١٩٦٧ حوكمەت بریاری ئازادكردنی هەمووزیندانە كانی دا كە ئیمام ئەلبانیش ئازادكرا وەكاتێك شەر توند تر بوو جارێكی تر دەستگیر كرایەوە بەلام ئەم جارە لە بەندینخانەی حەسەكە لە باكوری رۆژهەڵاتی دیمەشق وە هەشت مانگ لەسجن مایەوە .

مردنی

لە ساڵی ١٩٩٩ لە عەممانی پایتەختی ئوردن وەفاتی كرد هەرلەوێش نێژرا لەدوای نوێژی عیشا.

بەرهەمەكانی

  • سلسلة الأحاديث الصحيحة
  • سلسلة الأحاديث الضعيفة
  • صحيح وضعيف الترغيب والترهيب
  • تبويب وترتيب أحاديث الجامع الصغير وزيادته على أبواب الفقه
  • صحيح وضعيف الجامع الصغير وزيادته
  • التعليقات الحسان على صحيح ابن حبان
  • إرواء الغليل في تخرج أحاديث منار السبيل
  • صفة صلاة النبي
  • تمام المنة في التعليق على فقه السنة
  • صحيح الأدب المفرد
  • ضعيف الأدب المفرد

سەرچاوە

  1. سایتی ئیمام ئەلبانی
  2. ویكی عەرەبی