عەرەبستانی سعوودی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
Mudric (لێدوان | بەشدارییەکان) ب نوێکردنەوە |
||
ھێڵی ٢٢: | ھێڵی ٢٢: | ||
|جۆری_دەسەڵات = پاشایەتی |
|جۆری_دەسەڵات = پاشایەتی |
||
|پلەی_سەرۆک١ = شا و سەرۆک وەزیران |
|پلەی_سەرۆک١ = شا و سەرۆک وەزیران |
||
|ناوی_سەرۆک١ = [[ |
|ناوی_سەرۆک١ = [[سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز]] |
||
|پلەی_سەرۆک٢ = شازادەی جێ‌نشین و جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران |
|پلەی_سەرۆک٢ = شازادەی جێ‌نشین و جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران |
||
|ناوی_سەرۆک٢ = [[ |
|ناوی_سەرۆک٢ = [[موقرن کوڕی عەبدولعەزیز]] |
||
|جۆری_وەرگرتنی_دەسەڵات = |
|جۆری_وەرگرتنی_دەسەڵات = |
||
|زانیاریی_وەرگرتنی_دەسەڵات = |
|زانیاریی_وەرگرتنی_دەسەڵات = |
وەک پێداچوونەوەی ٠٠:٠٤، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
پۆتانەکان: 24°N 45°E / 24°N 45°E
عەرەبستانی سەعوودی Kingdom of Saudi Arabia المملكة العربية السعودية |
|||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت و | ڕیاز | ||||
زمانە فەرمییەکان | زمانی عەرەبی | ||||
دەوڵەت | پاشایەتی | ||||
- | شا و سەرۆک وەزیران | سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز | |||
- | شازادەی جێ‌نشین و جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران | موقرن کوڕی عەبدولعەزیز | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ | |||
دراو | ڕیاڵی سعودی (SAR ) |
||||
ناوچەی کاتی | ٣+ | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .sa |
عەرەبستانی سعوودی (المملکة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی ٢،١٤٩،٦٩٠ کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٢٧،١٢٣،٩٧٧ کەس دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئوردن و کووەیت دراوسێیە، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ یەمەن و عەممان لە رۆژهەڵاتیەوە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین و ئیمارات و کەنداوی فارس هەیە، لە رۆژئاواشەوە دەریای سوور تەواوی سنوورەکەی گرتووەتەوە.
عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کێکه له وڵاته ئایینی وداخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌مانێک پاشایه‌تییه‌کی دواکه‌وتو بوو له قوژبنی بیابانێکی چۆڵ و هۆڵدا، به‌ڵام ئێستاکه له‌سایه‌ی سامانی زۆر و زه‌به‌نی نه‌وته‌وه بوه‌ته یه‌کێک له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان. جگه له نه‌وت ئایینی ئیسلام و هه‌بونی ماڵی خوا و مه‌زاره پیرۆزه‌کان له‌و وڵاته بوه‌ته‌خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر سعودییه‌کاندا رژاوه. ساڵانه ملیۆنان مرۆڤی موسڵمان له نه‌ته‌وه و ولاته جیاوازه‌کانه‌وه رووده‌که‌نه عه‌ره‌بستان و ئه‌مه‌ش واتای قازانجی گه‌وره‌یه‌کی ئابوریی و سیاسییه بۆ ئه‌و وڵاته.
مێژوو
ناوی عه‌ره‌بستانی سعودی له بنه‌ماڵه‌ی سعوده‌وه وه‌رگیراوه که له‌سه‌ده‌ی 18 دا ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. حیجاز که شوینی له‌دایک بونی حه‌زره‌تی محه‌مه‌ده، به‌لانکه‌ی ئیسلام ده‌ژمێردرێ و به‌شێکه له عه‌ره‌بستای سعودی.ئه‌مه‌و پشتگیری کردنی بنه‌ماڵه‌ی سعود له تێگه‌یشتنێکی توندڕه‌وانه له ئایینی ئیسلام ، وایکردوه عه‌ره‌بستان سیمایه‌کی زه‌قی ئایینی به خۆوه بگرێ. شا عه‌بدولعه‌زیز ناسراو به شێری نه‌جد دوای ئه‌وه‌ی حیجازی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی ده‌رهێنا، له ساڵی 1923 دا وڵاتێکی یه‌کگرتووی له سه‌ر ناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی دامه‌زراند.له دوای مردنی ئه‌و له ساڵی ١٩٥٣ ، یه‌ک له دوای یه‌ک کوڕه‌کانی شوێنی ئه‌ویان گرته‌وه.
دۆخی سیاسی
ده‌سه‌ڵاتی تاک لایه‌نه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سعود بووه هۆیه‌ک تا حاکمه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانیی، بتوانن به درێژایی سه‌ده‌ی بیست ته‌رکیزێکی زیاتر بخه‌نه سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و به‌ره‌پێش بردنی عه‌ره‌بستانی سعودی. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه وای ده‌خواست تا هێمنی له‌ناوچه‌که‌دا سه‌قامگیر بێت و هێزه رادیکاڵه‌کان سه‌رکوت بکرێن، هه‌ر بۆیه له پاش شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو به‌رپرسانی سعودیە پێشوازییان له مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا کرد له وڵاته‌که‌یاندا. پێده‌چێت به‌گژداچونی توندی دژبه‌ره‌کان هۆکارێک بوبێ بۆ ده‌رکه‌وتن وبه‌هێزبونی گروپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی وه‌ک قاعیده به سه‌رکردایه‌تی ئوسامه بن لادن. گروپه توندڕه‌وه‌کان، ناره‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌بونی هێزه‌کانی ئەمریکا له ناوچه‌که‌دا وه‌ک هه‌لێک قۆستۆته‌وه. له دوای په‌لاماره تیرۆریستیه‌کانی ١١ سێپته‌مبری ٢٠٠١ که‌زۆرینه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌کانی هاووڵاتی سعودیە بوون، جارێکی دیکه کاربه‌ده‌سته‌کانی ریاز ڕووبه‌رووی دوو پرسیاری گرنگ بوونه‌وه: ئایا به پێی سروشتی خۆیان له‌ئاستی ناوخۆ گوشاره ئه‌منییه‌کان زیاد بکه‌ن، یان داواکارییه‌کانی سه‌باره‌ت به ئازادی و کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه، له‌به‌ر چاوبگرن؟ دوای ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌کانی مانگی ئایاری ٢٠٠٣ له ریاز که ٣٥ کوژراوی لێکه‌وته‌وه که ژماره‌یه‌کیان بیانی بوون، هه‌ندێ له سعودییه‌کان ئه‌م کرده‌وه‌یه‌یان به په‌لاماری ١١ی سێپته‌مبری عه‌ره‌بستان له قه‌ڵه‌مدا. هه‌ر له‌و کاته به‌دواوه له لایه‌ک داواکارییه‌کان بۆ چاکسازی سیاسی زیاتر بون و له لایه‌کیتریشه‌وه رێژه‌ی ئه‌و په‌لاماره تێرۆریستیانه‌ی که زیاتر هاوڵاتیانی بیانیان ده‌کرده ئامانج روویان له زیادبون کرد. سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ش هه‌زاران که‌س له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سعودیەوه ده‌سگیرکراون. به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌کانی ساڵی ٢٠٠٥ وه‌ک یه‌که‌م نموونه‌ی دیموکراسییه‌کی سنوردار ده‌ژمێردرێت له‌و وڵاته‌دا. به‌ڵام هێشتا رێگه به‌هه‌بونی پارت و ریکخراوی سیاسی و چالاکی سیاسی نادرێت له‌و وڵاته‌دا.له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ته‌نیا چه‌ن که‌سێک ئه‌ویش له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌م بواره‌دا چالاکن وئه‌و که‌سانه‌ش که له ناوه‌وه به ئاشکرا داوای چاکسازی ده‌که‌ن مه‌ترسی گرتنیان له‌سه‌ره.
ئابووری
سعودیە ئابوورییەکی بە‌هێزی هەیە کە بەشێوەیەکی گشتی پشتی بە ناردنەدەرەوەی نەوت بەستووە، سعودیە خاوه‌نی ٢٥% پاشکه‌وتیی نه‌وتی جیهانه‌و رۆژانه دە ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنی، هه‌نارده‌ی سه‌ره‌کی نه‌وت وغازی سروشتی و دانه‌وێڵه‌یه.
ڕێبه‌رانی سیاسی
سه‌رۆکی وڵات و سه‌رۆکی حکومه‌ت: مه‌لیک عه‌بدوڵا کوری عه‌بدولعه‌زیزه. عه‌ره‌بستان له‌ساڵی ١٩٢٣وه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی سعوده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ. شا عه‌بدوڵا له ساڵی ٢٠٠٥ جێگه‌ی زڕبراکه‌ی خۆی واته شا فه‌هدی گرته‌وه که هه‌ر له‌و ساڵه دا کۆچی دوایی کردبو. شا عه‌بدوڵا له‌ساڵی ١٩٢٤ له دایک بوه‌و له سه‌ر دابونه‌ریتی ره‌سه‌ن و کۆنی عه‌ره‌ب په‌روه‌رده کراوه و هۆگری شێوازی ژیان و نه‌ریته عه‌شایه‌رییه‌کانه و باس له‌وه ده‌کرێ کات وساتێکی زۆر له سارا و بیابان به‌سه‌رده‌بات. له‌ساڵی ١٩٨٢ بوه جێگر یان وه‌لیعه‌هدی مه‌لیک فه‌هد و سه‌ررۆکایه‌تی ئه‌رکانیشی گرته ئه‌ستۆ و به‌و هۆیه‌شه‌وه بوه‌ته به‌هێزترین که‌سایه‌تی له‌سعودیە. له نیوه‌ی ده‌یه‌ی ١٩٩٠ به‌ملاوه ئه‌مه شا عه‌بدوڵا بو که هه‌مو کاروباری وه‌ڵاتی به‌ڕێوه ده‌برد. ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوه‌ته‌وه که شا عه‌بدوڵا به هاوکاری هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌وت زڕیراکه‌ی دیکه‌ی سنوردارکردۆته‌وه که به‌هێزترین کوتله‌ن له بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا. شا عه‌بدوڵا به دژبه‌ری گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئیداری ناسراوه، وده‌وتری لایه‌نگری چه‌شنێک له ریفۆرمه که دژایه‌تی نه‌بێت له گه‌ڵ نه‌ریته‌کانی سعودیەدا. له جیهانی عه‌ره‌بدا وه‌ک داکۆکی کاری به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌کانی عه‌ره‌ب ناسراوه‌و گه‌لێک جار ره‌خنه‌ی له ئه‌مریکا گرتووه له‌به‌ر لایه‌نگری ئه‌و ولاته له ئیسرائیل و ڕه‌خنه‌شی له ئیسرائیل گرتووه له‌سه‌ر داگیرکردنی فه‌له‌ستین. جێگری سه‌رۆکی جکومه‌ت: شازاده سوڵتان کوری عه‌بدولعه‌زیز‌ە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش: شازاده سعود فه‌یسه‌ڵ کوری عه‌بدولعه‌زیزه وه‌زیری ناوخۆ ئه‌و ولاته‌ش به‌ده‌ستی شازاده‌یه‌کیتری بنه‌ماڵه‌ی سعوده‌وه‌یه به‌ناوی نایف کوڕی عه‌بدولعه‌زیز
راگه‌یاندنه‌کان
له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سعودیە له پێشه‌نگه‌کانی بواری کاناڵه ئاسمانیه پان عه‌ره‌بیه‌کانه، به‌ڵام راگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته زۆر به وردی چاودێری ده‌کرێ. رێگه به هیچ جۆره ره‌خنه‌یه‌ک نادرێت له‌بنه‌ماکانی ئایین یان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ی سعود. له‌ساڵی ٢٠٠٣ راگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته که‌ش و هه‌وایێکی تاراده‌یه‌ک کراوه‌ی به خۆوه بینی و هه‌ندێ بابه‌ت که پیش‌تر قه‌ده‌غه بوون بڵاوده‌کرانه‌وه. ره‌نگه ئه‌م پێشکه‌وتنه رێژه‌ییه‌ش له‌به‌ر روداوه‌کانی ١١ سێپته‌مبر و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆرزمی ناوخۆیی بوبێ. به‌رپرسیاری سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رنامانه‌ی له‌م وڵاته‌دا بڵاوده‌کرێنه‌وه له ئه‌ستۆی راگه‌یاندن و هه‌واڵنیریه ره‌سمیه‌کانی حکومه‌ته که له چوار که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی پێکهاتوون که یه‌کیان که‌ناڵی هه‌واڵیی الخبریه‌یه. وه‌زیری که‌لتورو زانیاری گشتی سه‌روکایه‌تی لیژنه‌ی چاودێری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی وڵات ده‌کات. گه‌رچی ئه‌م وڵاته بازارێکی گه‌وره‌ی کاناڵه ئاسمانیه پان عه‌ره‌بیه‌کانه و سه‌رمایه‌داره سعودیه‌کان خاوه‌نی هه‌ندێک له‌م که‌ناڵانه ئاسمانییانه‌ن وه‌ک که‌ناڵی mbc که نوسینگه‌که‌ی له‌شاری دوبه‌ی ئیماراته، به‌ڵام رادیۆ و ته‌فزیۆنه ئه‌هلییه‌کان ناتوانن له سعودیە نوسینگه بکه‌نه‌وه. دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی سعودیە ده‌توانن سه‌یری که‌ناڵه ته‌له‌ویزیۆنیه‌کانی وڵاتانی که‌نداو بکه‌ن که که‌شێکی کراوه‌تریان هه‌یه. سه‌رجه‌م رۆژنامه‌کان ته‌نیا به‌پێی نوسراوی ره‌سمی که له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بۆیان ده‌رده‌چێ مافی بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بێ. له‌سعودیە به‌ده‌یان رۆژنامه وگۆڤار بڵاوده‌کرێنه‌وه.هه‌روه‌ها رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌کانی وڵاتانی دیکه‌ش به‌مه‌رجێک له‌ژێر سانسۆر ده‌ربچن ده‌گه‌نه به‌رده‌ست خوێنه‌رانیان. رۆژنامه‌کان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ستیار و گرنگ سیاسه‌تی ده‌زگا هه‌واڵنیریه ره‌سمییه‌کان ره‌چاو ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ دانانی به‌ربه‌ست یان فیلته‌ر بۆ ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی که به‌تێکده‌ر و به‌زیانبه‌خش ناویان ده‌بات. هه‌ندێ که‌س پێیانوایه ژنان زۆرترین رێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت پێکده‌هێنن له‌سعودیە که ئه‌مه‌ش گوزارشتێکه له‌رێگرییه‌کی توند له به‌رده‌م چالاکی ئه‌وان له بواره‌کانی دیکه‌دا.
گرنگترین بڵاوکراوه‌کان عه‌ره‌بستان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- رۆژنامه‌کانی ئه‌لوه‌ته‌ن-ئه‌لریاز-ئه‌لجزیره- وعوکاز به عه‌ره‌بی بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
- رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چێ و ماڵپه‌ره‌که‌ی به زمانی ئینگلیزیه
- عه‌ره‌ب نیوز وسعودی گازێتیش به زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی سعودی تی ڤی و رادیۆی سعودی رادیۆ وهه‌واڵنێری ده‌وڵه‌تی سعودیەش له‌و ولاته چالاکییان هه‌یه.
زانیاری گشتی
- زمانی ڕەسمی: عه‌ره‌بی
- ئاینی ڕەسمی: ئیسلام
- دراو:ریاڵه و ١ ریاڵیش ١٠٠ هەلاله
- داهاتی ساڵانه‌ی بۆهه‌رتاکێک: ١١٧٠٠دۆلاره
- هێمای ئینته‌رنێته‌که‌ی: .sa
- کۆدی ته‌له‌فۆن: ٩٦٦
سەرچاوە
ماڵپەڕی ڕادیۆی نەوا [١]