محەممەد کوڕی عەبدولوەھاب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان، چاکسازی، خاوێنکردن، سەرچاوە، داڕێژە
ھێڵی ٧٨: ھێڵی ٧٨:
[https://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%AD%D9%85%D8%AF_%D8%A8%D9%86_%D8%B9%D8%A8%D8%AF_%D8%A7%D9%84%D9%88%D9%87%D8%A7%D8%A8 ویکی عەرەبی]
[https://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%AD%D9%85%D8%AF_%D8%A8%D9%86_%D8%B9%D8%A8%D8%AF_%D8%A7%D9%84%D9%88%D9%87%D8%A7%D8%A8 ویکی عەرەبی]
[[پۆل:سوننە]]
[[پۆل:سوننە]]
[[پۆل:سەلەفی]]
[[پۆل:حەنبەلی]]
[[پۆل:حەنبەلی]]
[[پۆل:زانایانی مەزهەبی حەنبەلی]]
[[پۆل:زانایانی مەزهەبی حەنبەلی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٥٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤


ئیمام محەممەدی کوڕی عەبدول وەهاب
ناو: ئیمام محەممەدی کوڕی عەبدول وەهاب
ناوی تەواو: محمد بن عبد الوهاب بن سليمان آل مشرف التميمي
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١١١٥ی کۆچی، ١٧٠٣ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون:  عەرەبستانی سعوودی ،گوندی عەیینە
ڕێکەوتی مردن: ١٢٠٦ی کۆچی، ١٧٩١ی زایینی
شوێنی مردن:  عەرەبستانی سعوودی ، درعیە
مەزھەب: مەزھەبی حەنبەلی
بیروباوەڕ: سوننە سەلەفی
بواری کردوکۆش: زانستی فیقهی ، حەدیس ، یەکتاپەرستی ، شەریعەتی ئیسلامی
بۆچوونەکان: بەرەنگاریی بیدعە

ئیمام محەممەدی کوڕی عەبدول وەهابزانایەکی دینی سونی بووە لەسەرمەزھەبی حەنبەلی بووە ،خەڵکی لەھەموو شوێنێک دەھاتن ولەکۆڕو ووتارو دەرسەکانی ئامادەدەبوون وسوودیان وەردەگرت،ئەویش بەزانستە فراوانەکەی خۆی خەڵکی بانگ دەکرد بۆڕێگای ڕاست ونووری ڕاستەقینەی ئیسلام،بۆیە خەڵکی لەدەورەی کۆبونەوەو زۆریان خۆشدەویست وئەویش بەشەرعی ڕاستەقینەی خودا حوکمی دەکرد لەنێوان پەیڕەوانی خۆیدا.

لەدایکبون و گەورەبونی

لەساڵی ١١١٥کۆچی لە گوندی عەیینەی سەربە(نەجد)لەباکوری ڕۆژئاوای شاری ڕیاز لەدایک بووە،لەخێزانێکی چاک پێگەیشتووەو لەژیان وکارەکانیدا زۆر پابەندی سوننەتەکانی پێغەمبەر بووە،باوکی دادوەر بووە لە شارۆچکەی عەیینەو ھەر لەبچوکیەوە قورئانی پیرۆزی بەمنداڵەکەی لەبەرکردووەو فێری فیقھی کردووە،بەم شێوەیە محەممەدی کوڕی عەبدول وەھاب ھەرلەمنداڵیەوە زۆر بەچاکی پێگەیشتووەو زۆر فەرموودەی پێغەمبەری لەبەرکردووە،وەکاتێ گەورەبووەزۆر تامەزرۆی سەردانی کردنی ماڵی خوای کردووە لەمەککە،وەلەوێدا بووەتە قوتابی چەندزانایەک وپاشان چووەتە شاری مەدینەی مونەوەرەو لەلای زاناو شێخە مەزنەکانی ئەوێ دەرسی خوێندووە.

منداڵەکانی

  1. حەسەن کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  2. حسێن کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  3. ئیبراهیم کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  4. عەبدوڵا کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  5. عەلی کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  6. فاتمە کچی محمد کوری عەبدول وەهاب
  7. عەبدول عەزیز کوری محمد کوری عەبدول وەهاب

گەران بەدوای زانستدا

لەمەککە بووەتە قوتابی چەندزانایەک وپاشان چووەتە شاری مەدینەی مونەوەرەو لەلای زاناو شێخە مەزنەکانی ئەوێ دەرسی خوێندووە،پاشان بۆمەبەستنی دەستخستنی زانست ھاتووەتە عێراق وسەرەتا لەشاریبەسڕە دەستی کردووە بەبانگەوازو داوای کردووە موسڵمانان ئاینەکەیان تەنیا لەقورئان وسوننەت وەربگرن وداوای کردووە زانایانی موسڵمان ئازاو بەجورئەت بن بۆ لادان ونەھێشتنی ھەرچی خورافیات و شتی داھێنراوکەبۆ دین زیادکراوە،بەڵام لەوێدا ڕوبەڕووی دژایەتی وپێھەڵشاخانێکی زۆر بۆتەوە لەلایەن زاناکنی ئەوێداو زۆر ئەزیەت دراوە بۆیە بەدڵتەنگی وغەمباریەوە گەڕواتەوە ووڵاتەکەی خۆی .

مامۆستاکانی

  • شێخ عەبدوڵا کوڕی سالم بەسری لەمەککە دەرسی لا خوێندوە
  • شێخ عەبدوڵا کوڕی ئیبراهیم کوڕی سەیف لە مەدینە دەرسی لا خوێندوە
  • شێخ محەممەد کوڕی حەیات کوڕی ئیبراهیم ئەلسندی
  • شێخ ئیسماعیل کوڕی محەممەد عەجلونی شامی
  • شێخ عەبدوڵا کوڕی فیرۆز ئیحسائی

خوێند کارەکانی

زۆربەی خەڵکی درعیە زانست و زانیاریان لە محەممەدی کوری عەبدول وەهاب وەرگرتوە هەندێ لە خوێندکارەکانی کوڕەکانی خۆی بووە

  • حسێن کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  • عەبدوڵا کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  • عەلی کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  • ئیبراهیم کوری محمد کوری عەبدول وەهاب
  • شێخ سەعید کوڕی حەجی
  • شێخ عەبدول عەزیز کوڕی حسین
  • شێخ حەمد کوڕی موعەمەر
  • وە جگەلەمانیش

بیروباوەر و بانگەوازی

محەممەدی کوری عەبدول وەهاب بانگەوازی بۆ یەکتاپەرستی دەکرد وەلەبەر ئەوە شوێنکەوتوانی ئەو بانگەوازە ناودەبرێن بە سەلەفی، خەڵکی بانگ دەکرد بۆڕێگای ڕاست ونووری ڕاستەقینەی ئیسلام وە ناوبانگی دەرکردبوو بەتەقواو ڕاستگۆیی ودینداری، بەردەوام فەرمانی کردووە بەچاکەو ڕێگری کردووە لەخراپەو داوای کردووە لەکاربەدەستان کە حوکمەکانی خودا جێبەجێ بکەن لەسەر ئەو کەسانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر خەڵک وخەڵکی ئەزیەت دەدەن .ھەوڵی دەدا بۆلادانی خورافات وشتە پوچ وبەتاڵە زیادکراوەکان بۆدین ونەھێشتنی ئەو ساحیرو کاھینانەی لەناوچەی(نەجد)خەڵکیان ھەڵدەخەڵەتاندو فێلێیان لەخەڵک دەکرد بەناوی دین ودەیانگوت ئێمە غەیب دەزانین وئەولیای خوداین بەڵام لەڕاستیدا بەردو دارو گۆڕیان دەپەرست وخەڵکیان گومڕادەکرد ولەغەیری خودا دەپاڕانەوە،وە شێخ محەممەدی کوری عەبدول وەهاب بەھۆی دەرسەکانی فقە وتەفسیروفەرموودەو...ھتد سوودێکی زۆر گەورەی ھەبوو بۆئاگادارکردنەوەو ووریاکردنەوەی خەڵک ودەرخستنی ڕێگای ڕاستەقینەی ئیسلام،بەردەوام نامەی دەنارد بۆئەمیرو دەسەڵاتدارانی ناوچەکان وئامۆژگاری دەکردن بەوەی حوکم بەکتێبی خوداقورئانوفەرموودەبکەن،تاوای لێھات خەڵکێکی زۆر کاریگەر بوون بەبانگەوازە پاک وڕوون وبێ خەوشەکەی شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهاب ھەر لەھیندو میسڕوئەفغانستان وشام و...ھتد،وەلەپێناوی سەرخستنی ئەم بانگەوازەدا محەممەدی کوری عەبدول وەهاب زۆر ئەزیەت وئازاری کێشاوەو بەدەم(بانگەوازو دەرس)و بەچەک وشمشێریش جیھادی کردووە بۆسەرخستنی ھەق وپوچاندنەوەی باتڵ ولەمەشدا لایەنگرانی بنەماڵەیئال سعود یارمەتیان دەدا.

هاوپەیمانی لەگەل ئیمام محەممەد کوری سعود

کاتێ ئەمیری ناوچەی ئیحساء ئاگاداربوویەوە لە ھەواڵی شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهاب ترسا لەدەسەڵاتی وھەوڵیدا لەناوی ببات وفەرمانی ڕاگواستنی درەکرد بەرەوناوچەی درعیە بەڵام ئەمیری ناوچەکە(محەممەدی کوڕی سعود)پیاوێکی چاک بووەو سەردانی شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهابی کرد لەماڵەکەیداو پێی گووت:ئەی شێخ دڵخۆشبە بە سەرکەوتن وهێمنی،شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهابیش فەرموی:تۆش دڵخۆشبە بەسەرکەوتن وبەخشندەیی وسوپاسگوزاری،چونکە ئەوە دینی خودایەو ھەرکەسێ سەریبخات خوای گەورە سەری دەخات...گوتی ئەی شیخ ئێمە بەیعەتت پێدەدەین لەسەر دینی خواو پێغەمبەرو جیھاد لەپێناوی خوادا،بەڵام دەترسین ئەگەر سەرمان خستی وخوای گەورە بەسەر دوژمنانی ئیسلام زاڵی کردی ئەوا غەیری خاکی ئێمە ھەڵبژێری و کۆچ بکەی بۆ شوێنێکی تر،ئەویش گوتی نەخێر منیش بەیعەتت پێدەدەم لەسەر خوێن بەخوێن و ھەرگیز لە شاری تۆ دەرناچم بەم شێوەیە ئەمیرو شێخ ڕێککەوتن لەسەر سەرخستنی دینی خودا.

جێبەجێکردنی هاوپەیمانیەکە

لەپێناوی سەرخستنی ئەم بانگەوازەدا محەممەدی کوری عەبدول وەهاب زۆر ئەزیەت وئازاری کێشاوەو بەدەم(بانگەوازو دەرس)و بەچەک وشمشێریش جیھادی کردووە بۆسەرخستنی ھەق وپوچاندنەوەی باتڵ ولەمەشدا لایەنگرانی بنەماڵەیئال سعود یارمەتیان دەدا محەممەدی کوڕی عەبدول وەهاب بۆماوەی پەنجا ساڵ خەریکی دەعوەو بانگەوازو جیھاد بوو لەپێناوی خوادا،لەبەرھەمی بانگەوازی ئەودا جارێکی دیکە نووری گەش وھەقیقەتی ئیسلام گەڕایەوە ناو خەڵک ولەدوای خۆشی مزگەوت وقوتابخانە ئاینیەکان درێژەیان دا بەو ووریابونەوە ئیسلامیەو دوورکەوتنەوە لەشیرک وخورافیات وبیدعە وەزۆر بەی شارەکانیان پاکردەوە لەئاسەواری شیرک و خورافەت .

مردنی

شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهاب لەساڵی ١٢٠٦ە وەفاتی کردووەو منداڵ ونەوەو قوتابی وپشتیوانەکانی لەدوای خۆی بەدڵسۆزانە درێژەدەری دەعوەو بانگەوازی ئەھلی سوننەیان گرتە ئەستۆ کە بەفەزلی خودا تائێستاش ھەر بەردەوامەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لایەنگرو شوێنکەوتوانی زیاتر دەبن .

بەرهەمەکانی

بەرهەمەکانی محەممەدی کوری عەبدول وەهاب بەشێوازێکی زۆر سەرنج ڕاکێش نووسراون وھەموو قسەکانیشی بەبەڵگەی قورئان وسوننەت نوسیوەولەزۆربەی کتێبەکانیدا بەدوعای چاک بۆخوێنەر دەست پێدەکات وەزۆر جاران نوسیویەتی(بزانە رەحمەتی خوات لێبێت ) ئینجا دەستی کردووە بەنوسینەکانی،لەناودارترین کتێبەکانی شیخ محەممەدی کوری عەبدول وەهاب

  • كتاب التوحيد
  • كتاب کشف الشبهات
  • کتاب ثلاثة الأصول
  • كتاب الأصول الثلاثة
  • كتاب مختصر الإنصاف والشرح الكبير
  • كتاب مختصر زاد المعاد
  • كتاب القواعد الأربع
  • كتاب أصول الإيمان
  • كتاب فضل الإسلام
  • كتاب مسائل الجاهلية
  • كتاب السيرة
  • كتاب الهدي النبوي
  • كتاب شروط الصلاة وأركانها
  • كتاب الكبائر
  • كتاب نصيحة المسلمين
  • كتاب تفسير الفاتحة
  • كتاب تفسير الشهادة
  • كتاب تفسير لبعض سور القرآن
  • كتاب ستة مواضع من السيرة

سەرچاوە

ویکی عەرەبی