لێدوانی بەکارھێنەر:Calak/ئەرشیڤی ٦: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
و
No edit summary
ھێڵی ٢٩٢: ھێڵی ٢٩٢:
سڵاو مامه چالاک، کاکه گەر کاتت هەبوو ئەم زانیاریدانەم بۆ وەرگێڕه {{Infobox military structure}} ، سپاس--<span style="text-shadow:0.2em 0.2em 0.3em grey; font-family:Comic Sans MS; color:#0072B4">('''[[بەکارھێنەر:Diyako kazm|دیاکۆ ماد]]''') ,''[[قسەی بەکارھێنەر:Diyako kazm|وتوو وێژ]]''</span> ‏١٢:٣١، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
سڵاو مامه چالاک، کاکه گەر کاتت هەبوو ئەم زانیاریدانەم بۆ وەرگێڕه {{Infobox military structure}} ، سپاس--<span style="text-shadow:0.2em 0.2em 0.3em grey; font-family:Comic Sans MS; color:#0072B4">('''[[بەکارھێنەر:Diyako kazm|دیاکۆ ماد]]''') ,''[[قسەی بەکارھێنەر:Diyako kazm|وتوو وێژ]]''</span> ‏١٢:٣١، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
:سڵاو براکەم. بەم زووانە بەسەرچاو.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢٣:١٠، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
:سڵاو براکەم. بەم زووانە بەسەرچاو.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢٣:١٠، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
== دارێژە ==
سلام کاک چالاک پێویستم بەو دارێژەهەیەکەلەم وتارەدا[https://en.wikipedia.org/wiki/Zamzam_Well] هەیە ئایا بەکوردی هەیە ؟--Mudric ‏١٩:٣٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٣٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤

داواکاری

کاکه شتێکم لەسەر مافی بارکردنی ویکیپێدیا بۆ وێنە خوێندەوە،

دەکرێ داوای بکەم؟؟

دەبێ لە جەنابت داوای بکەم؟

ولله بێزار بووم لەوەی وێنەی پێویست نەبینمەوە، ئێ هەرچی داشیبنێم ئەبێ یان هی خۆم بێت یان بزانم هی کێیەو بە پێی یاسا و کۆپی ڕایت داینێم . ئایا مافی بارکردنی وێنە دەکرێ لە جیاتی ئەوە با کار بێت بۆ بارکردنی وێنە نائازادەکان؟ سپاس--دیاکۆ ماد ,وتوو وێژ ‏٢٠:٥٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک دیاکۆ. بەر لە ھەموو شتێکی دەبێ شتێک ڕوون بکەمەوە. دەچی ھەر سایتێک بەر لە ناونووسی سیاسەت و یاساکانی سایتەکەت پێ دەڵێن و دوای قەبووڵکردنیان دەتوانی ھەژمار دروست بکەی. ویکیپیدیاش سیاسەتی تایبەتی خۆی ھەیە و دەبێ وەک ھەر سایتێکی تر لەبەر چاویان بگری.
یەکێک لەوانە کۆپی ڕایتە. لای ئێمە کۆپی ڕایت شتێکە بوونی نییە و بەڕاحەتی بەرھەمی خەڵک کۆپی دەکەین و مافی خاوەنەکەیان پێشێل دەکەین. بەڵام لە وڵاتانی تر وا نییە و یاسای زۆر توندوتیژ بۆ کۆپی ڕایت ھەیە. لەبەر ئەوەی سێرڤەری ویکیپیدیای کوردیش ھەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانە ئێمەش دەبێ پێڕوەی لە یاساکانی ئەوێ بکەین بۆ کۆپی ڕایت. لێرە یان لە کۆمنز فەرقی نییە تەنیا وەێنەیەک دەبێ بار بکرێ کە ئازاد بێ. یان ھی خۆت بێ کە ئازادە یان دەنا ھی کەسی تر بێ بەڵام خۆی لە زێر پاوانی گشتی بڵاوی کردبێتەوە.
مافی بارکردن لێرە کاری جنابت جێبەجێ ناکا. لێرە ئەگەر وێنەکە ھی خۆشت بێ نابێ باری بکەی. تەنیا وێنەکان وەک ڕووبەرگی فیلم و کتێب و لۆگۆی یانەکان و ئەم بابەتانە لێرە دەبێ بار بکرێ و ئەمەش بە کاری جنابت نایا. ئەگەر ئێمە لە ویکیپیدیای کوردی گوێ نەدەین بە کۆپی ڕایت و ئەمانە ڕەعایەت نەکەین بەشی کوردی ویکیپیدیا دادەخەن.
کێشەی نەبوونی وێنەی ئازاد ھەر کێشەی ئێمە نییە و لە ھەموو پرۆژەکانی تری ویکی ھەیە. جا بۆیە ئەمە ناڕاحەتی ناوێ و تەنیا چارە ئەوەیە خۆت دەست بە کار بی و وێنە بگری. ئەگەریش نەبوو دەبێ بسازین ھەتا یەکێک وێنەیەکی ئازاد بار دەکا.
ھیوادارم ئەمە نەبێتە ھۆی دڵساری جنابت چون شتەکە بۆ ھەموو کەس ھەر وایە؛ فەرق ناکا من بم یا جنابت. وێنەیەکی ھی خۆت نییە یانی ئازاد نییە لەوێ بار مەکە لەوانەیە بەربەستت بکەن.
بژیت و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٥، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بۆ تۆش کاک چالاک ، گشت ئەو شته دەزانم، پێشتر بینیم کە خۆت ئەو مافەت بە کەسێک دا ، بۆیەش داوام کرد، هەرچەندە لەوێش نووسیبووت کە بۆ وێنەکان وەک ڕووبەرگی فیلم و کتێب و لۆگۆی یانەکان باشه و بە کار دێ، هەڵبەت منیش بۆ ئەوەمە، کتێبێکم لە لایه کە وێنەی زۆری مێژووی لەسەرە کە دڵنیام خۆشت ئەگەریش نەتخوێندبێتەوە ئەوە هەر بینیوتە، جا دڵنیاشم بە سەد ساڵی دیکەش کەس ئەو وێنانه ئازاد ناکا بۆ وەی بە یاسای ویلایەتە یەکگرتوەکان بتوانرێ بڵاو بکڕێنەوە، هەڵبەت ئەگەر بکرێ وێنەی ناو کتێبەکە دانبنرێت. بە هەر حاڵ سپاس بۆ شی کردنەوەت--دیاکۆ ماد ,وتوو وێژ ‏١٩:٣٢، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک دیاکۆ گیان ھەموو وێنەیەک دوای ماوەیەک ئازاد دەبێ بەپێی یاسای وڵاتەکە. بۆ نموونە بۆ ھی ئێران {{PD-Iran}} بخوێنەوە نووسراوە وێنەیەک کەی و چۆن مافی لەبەرگرتنەوەی بەسەر دەچێ. یان بۆ عێراق {{PD-Iraq}}. بۆ ئەم وێنانەش دەبێ بزانی ھی کام وڵاتن و مەرجەکانی ئازادبوونیان ھەیە یان نا. دەزانم ھەندێک زەحمەتە بەڵام بۆ ھەموو کەس ئاوایە چون لە وڵاتی ئێمە کۆپی ڕایت بوونی نییە. بە ھەر حاڵ من تا ئەو جێگایەی بتوانم وەڵامدەرەوەی پرسیارەکانت دەبم کە وا بوو حەتمەن پرسیار بکەن! سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٢، ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زمان/نێوان ویکی

سڵاو کاک چالاک. خۆشحاڵم ئەبینم تا ئێستاش چالاکیت ماوە. دەمێکە دوورکەوتوومەتەوە، جا نازانم ئێستا زمانەکان چۆن زیاد ئەکرێن ئەگەر لە پەڕەکەدا بۆی زیاد نەکرێ؟ سوپاس --Ara Qadir (لێدوان) ‏١٨:١٩، ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ئارا منیش خۆشحاڵم دووبارە ناوت دەبینمەوە. جارێ ماوین تا کەی خوا دەزانێ. بۆ زیادکردنی بەستەری زمان (نێواویکی) لە لای ڕاستی پەڕەکە جا لە ژێر ژێرەوە نووسراوە «بەستەرەکان زیاد بکە»، کرتەی لەسەر بکە. پنجەرەیەک دەکرێتەوە و لەوێدا دەبێ ناوی زمان و ھەروەھا وتارەکە لە ویکییەکانی تر بنووسی. بۆ نموونە بۆ وتاری دەست بۆ زمان بنووسی English و بۆ وتارەکەش بنووسی Hand. ئەو جار لەسەر «بەستەر بدە بۆ پەڕە» کرتە بکە و لە پەنجەرەی دوایی ئەگەر ھەموو شتێک دروست بوو پشتداری بکەرەوە. ھەموو بەستەرکان خۆیان زیاد دەبن. ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو لە خزمەتتدام. بژیت و بەردەوام بیت.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٣، ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاک چالاک، ئەوەم دیبوو بەس وامزانی پێویستە تاک بە تاک زمانەکان زیادبکرێن. گەر وابێت زۆر باشە. دەستخۆش بۆ وەڵامەکەت. Ara Qadir (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ایمیل

سلام، چالاک عزیز ممکن یک ایمیل خالی بزنید؟ موضوعی است که باید با شما مطرح نمایم. (لطفاً این ایمیل را پس از رویت پاک نمایید)--Mahan (لێدوان) ‏٠٨:٠٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤١، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار

سلاو کاک چالاکی بریز باشی ببوره منیش یه گل سوالم هه یه په ره ی ویکی کوردی سورانی چند ماوه خایانیه وه تا چئ کره وه و بو verification چه چشتیک له همو باشتر و مهمتره زور سپاسMogoeilor (لێدوان) ‏١١:٢٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو براکەم. ئەم پرسیارە وا باشترە لە بەکارھێنەر MF-Warburg بکەی، حەتمەن وەڵامت دەداتەوە. من زۆر لە ئینکیوباتۆر چالاک نیم و زۆر شارەزا نیم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٦، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو برا گیان زور سپاس دستان خوش بی سر که و تو بئت.Mogoeilor (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوای نووسینی ژمارەکان بە بۆت

وێڕای سڵاو کاکه جالاکی خۆشەویست، کاکە هەر وەک پێشتریش لە پرسگا باسم کرد ، پێم باشە ژمارەکان بە بۆت دابنرێن ، ڕای جەنابتان چیه، ئەگەر پێتان باشه ئەو زەحمەتەکەی بکێشن، زۆر سپاس --دیاکۆ ماد ,وتوو وێژ ‏١٠:٠٩، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتارنووسی بە بۆتەکان

مام چالاک ماندوو نەبیت. بەڕێز گیان پێشنیاری من بۆ بۆتەکان نووسینی وتار بۆ زانکۆکانی ئەمریکایە کە لە ویکیی سۆرانیدا وتاری زۆرمان لێیان نیە. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانی سەیرێکی ئێرە یان ئێرە بکەی. ھەم نووسینیان بە تێمپڵەیت ئاسانە و ھەم بوونیان پێویستە، چونکە زۆر جار دەبیستم ناوەکانیان لە کوردیدا بە ھەڵە دەوترێن. ھەروەھا پێشتر لە پەڕەی پرسگادا پێشنیاری نووسینی وتار بۆ خەلیفەکانی حکوومەتی ئومەوی و عەبباسیم دابوو، کە ئەوانەش بە پێویست دەزانم. سەرکەوتوو بیت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٠، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار؟ چۆنیەتی پادرانی وتارەکان

کاکە چالاک ، من هەندێ وتارم نووسون کە دەمێکە نووسراون بەڵام پاس نەدراون! دەمەوێ بزانم ئەبێ ئەگەر کەسێک مافی پاس دانی نەبێ ، ئایا ئە وتارانه ئەبێ بەسەرداچوونەوەی کەسێکی بۆ بکرێ کە ئەو مافەی هەیە یان بە تێپەر بوونی کات خۆیان پاس دەدرێن؟ سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٧:٣٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک دیاکۆ. ببوورە من ھەندێک سەرقاڵم یانی سەرقاڵی منیش ھی کارەکانی تری ویکیپیدیایە کە وردەوردە جێبەجێیان دەکەم. ھەر ئێستا لەسەر ویکیپیدیای کوردی کەس ئەم مافەی نییە کە بەسەر وتارەکاندا بچێتەوە و پێدانی ئەم مافەش لە دەستەڵاتی منیشدا نییە. ئەگەر وتارێک پاس نەدرێ دوای ماوەیەک کاتی پاسدانی بەسەر دەچێ. خاڵێکە دەمەویست پێت بڵێم تازە لێرەدا دەینووسم. کاتێک ویکییەکانی تر وەک سەرچاوە بەکاردەھێنێ ھەمیشە بەستەری Permanent بەکاربھێنە. لە ویکی فارسی لە لای ڕاستی ھەموو وتارەکان نووسراوە «پیوند پایدار» و لە ویکی ئینگلیزی «Permanent link». تکایە ئەم بەستەر بەکاربھێنە چون وتارەکانی ویکی دایم لە ئالوگۆڕدان و بەم جۆرە ھەموو دەزانن کام وەشان وەک سەرچاوە بەکارگیراوە. ھەر پرسیارێکی تریشت بوو لە خزمتدام. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاکە، زۆر سپاس بۆ ئەو شی کردنەوەش (دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٨:٠٣، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژمارەی وتارەکان

مامە چالاک، ئەوە ١٤٠٠١ وتار لە خزمەتتدا. بە ھیوای سەرکەوتنی زیاتر، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٠٤، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ماڵت ئاوەدان بێت! ئەوە لە ویکیپیدیا:ھەواڵەکاندا تۆمارم کرد. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٦، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار: قاڵب بۆ سەرۆک/پاشا/حاکم

سڵاو کاکە چالاک. قاڵبێکی وامان هەیە؟ سوپاس. --هیوا (لێدوان) ‏١٠:٤٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ھیوا. دەقاودەق ئەمەمان نییە بەڵام ڕەنگە شتێکی تر ھەبێ کە لە جیات ئەمە کارەکەت جێبەجێ بکات. بڕوانە وپر:زانیاریدانەکان بزانە شتێکی باشت دەست دەکەوێ دەنا ئەگەر ھەر نەبوو پێم بڵێ با دروستی بکەین. لەگەڵ ڕێز.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٠، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش کاکە چالاک. ئەگەر ئەمەی کەسایەتی سیاسی هەبوایە زۆر باش بوو. لیست کراوە بەڵام ئامادە نیە وابزانم. هیچی ترم نەدۆزیەوە. زۆر سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا ئامادەیە بڕوانە عەبدوڵڵا گول. تەنیا پارامەترەکەی ئینگلیزییە ئەویش ئاساییە و خۆمان دەستمان لێ نەداوە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Request for adminship on testwiki

Hello Calak,

first of all, I would like to apologize for the lenght of time it has taken somebody to handle your request. It is unacceptable and an unnecessary waste of your time. Anyway, I've gone ahead and given you +sysop over on testwiki so you can test FlaggedRevs and whatever else can be useful. Kind regards, Snowolf How can I help? ‏١٦:٤١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Hello Snowolf. No problem, thank you very much.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٥، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Silav

Li vir, min baş fehm nekir, tu dikarî alikariya min bikî... Spas--Ghybu (لێدوان) ‏١٧:٠٣، ٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Silav! Alîkarî dixwaze ji bo rast kirina ev şablon ku li vir hatiye bi kar anin. Spas. --چالاک وتووێژ ‏١٧:١٨، ٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


silaw kak Ghybu spas ji bo tu bebure az kurmanjim bash nia spasMogoeilor (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری

سڵاو کاک چالاک ئایا دەتوانی کێشەی ئەم داڕێژەیە چارەسەربکەیت کە لەم وتووێژە باسم کردووە (https://ckb.wikipedia.org/wiki/وتووێژی_داڕێژە:بەکارھێنەر_ژمارەی_وتارەکانی_بەکارھێنەر)— ئەم لێدوانە لەلایەن Sarchia Banokay واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو کاک سەرچیا. تەواوە کاکە جنابت پارامەترەکەت لە بیر چووبوو.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٠، ٢ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاریدان

کاکه دیسان دەبمەوه موزاحیم،!!! یان فێرم بکه یان دەنا بۆم چاک بکه!!! من زۆر خەریک بووم بەلام پێم دەرناچێ،

ئەو زانیاریدانەم دەوێت و زۆر زۆرم کار پێیه داڕێژە:Anthropology(مرۆڤ ناسی)، تکایه ئەگەر مەجالت هەبێ پێم بڵێ چۆن درووستی بکەم؟؟
ئەگەریش نا هەر خۆت بۆم چاک بکه!!--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٩:٤٢، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەتمەن.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٣، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyako kazm: دروست کرا؛ دەتوانی وەری گێڕی.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٠، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، کوا کاکه؟؟ لە کوێیه؟--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١١:٠٨، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
؟ داڕێژە:مرۆڤناسی.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستەر

کاک چاڵاک دەمویست بپرسم چۆن وشە مەبەستدار ببەستمەوە بە لاپەرەی مەبستدار؟ بۆ نمونە لە دوا وتار کە نوسیم شاین وێست, یەک لە کارەکانی زنجیرە بافی بکوژی خوێنمژەکان بوو بەڵام چەندی کردم نەمتوانی پێکەوەیان ببەستمەوە هەر چەندە بافی بکوژی خوێنمژەکانیش وتاری سەربەخۆی کوردی هەیە

سڵاو براکەم. ھۆکارەکە ئەمەیە ناوی وتارەکە بافی بکوژی خوێنمژەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)یە نەک بافی بکوژی خوێنمژەکان کاتی وا دەبێ بنووسی [[بافی بکوژی خوێنمژەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)|بافی بکوژی خوێنمژەکان]] کە ئاکامەکەی دەبێتە بافی بکوژی خوێنمژەکان. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:١١، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دارێژ

کاک چالاک دەمەوێت چەند وتارێک لەسەر چەند فلیم و زنجیرە درامایەک بنوسم بەڵام چونکە دارێژ تایبەت بە فیلم وزنجیرە دراما تەنانەت بە هونەرمەندایش نیە بەراستی داڕشتنی انفوبوکس بەو شێوەیە ئێستا کارێکی زۆر زەحمەتە.. ئایا دەکرێت داڕێژ بۆ ئەو بەشانەی کە باسم کرد دروست بکرێن؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Hevi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

کاک ھێڤی بەڕێز سەرەتا دەبێ بزانم کامە داڕێژە و زانیاریدانت (infobox) مەبەستە ھەتا دروستی بکەم. ئەگەر ناونیشانی وتارەکانم لە ویکی ئینگلیزی پێ بدەی زۆر باش دەبێ. ھەڵبەت ئێمە ژمارەیەکی زۆرمان زانیاریدان ھەیە و ڕەنگی دیتنی وپر:زانیاریدانەکان سوودی ھەبێت. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک بۆ نمونە ئەو پەڕەیە http://en.wikipedia.org/wiki/Salem_%28TV_series%29
ئەو دارێژەی هەیە لە ویکی کوردی هەیە بۆ بەرنامەکانە نەوەک زنجیرە دراماکان, هەروەها ئەوەی بۆ فیلم و هونەرمەندان دروست کراوە بە رای من زۆر لاوزاە, دەکرێت دەستکاریان بکرێت..

ویکیپیدیای کوردی

سلاو و ریز هه وال ویکیپیدیای کوردی ئیستا زور زور بچووکه من له ویکیپیدیای فارسی بووم به لام که بینیم ویکیپیدیای کوردی زور لاوازه ویستم خزمه ت به ئیره بکه م . ئه بی له ئیره وه کو ئادمین یان کار به دست بم تا ویکیپیدیای کوردی زور به قوت بکه ین . به ته ماتم . سپاس Sorou6sh (لێدوان) ‏١٢:٢٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز Sorou6sh. وێڕای بەخێرھاتن دەبێ بڵێم بۆ خزمەت بە ویکیپیدیا پێوست بە کاربەدەست یان ئەدمین بوون نییە و جنابیت ھەر بەم جۆرەش دەتوانی خزمەت بە ویکیپیدیا بکەی. ھەروەھا بوون بە ئەدمین شتێک نییە کە لە دەستەڵاتی مندا بێ. بۆ ئەمە دەبێ جنابت چەند ھەزار دەستکاریت ھەبێ و لەگەڵ کەلێن و قوژبنی ویکیپیدیا ئاشنا بی و شارەزای ویکیپیدیا و سیاسەتەکانی بی کە ئەمەش لانی کەم زیاتر لە ساڵێک دەخایێنێ. ھیوادارم بەردوەوام بی لە دەستکارییەکانت لە ویکیپیدیای کوردی و لە داھاتوودا لە پلەی بەرزتر بتبینمەوە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یاره مه تی

سلاو بو کاک چالاکی بریز منم ئه وی ده سپئکی ویکی انکوباتور لوری وه کی ویکی انکوباتوری کوردی خوارگ یا کوردی سورانی به به لام نم زانی چه بکم اگر بو ئه و مساله یاره مه تیم بدن زور خوشحال بوم هر بژیت مام چالاک گیانMogoeilor (لێدوان) ‏١٥:٣٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. کاکە چاکم کرد و لەوەش باشتر ناتوانم چون بەڕاستی کاتم نییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٥، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دستان خوش برا گیان هیوا دارم بتوانم ئه و کاریک به باشی بم سزادانه وه هربژیت زور سپاسMogoeilor (لێدوان) ‏٠١:٤٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Navbox

سڵاو مامە. تەماشای Navboxم کرد ئێستا، زۆر گۆڕراوە. بۆ نموونە Horizontal lists یان بۆ داناوە کە زۆر باشە. زەحمەت نەبێ ھەوڵێکی لەگەڵا بدە بۆمان. زۆر سپاس. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٠:٣٦، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو مام ئاسۆ. ئەرێ ئێستا ھەموو بە مۆدیوول و زمانی لوا نووسراون. گۆڕانکاریی یەکجار گەوەرەی پێویستە بەڵام بەسەر چاو!--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مام ئاسۆ دەستی کاک برایمیش خۆش بێ پێم وایە ئێستا تەواوە. بزانە ئەگەر ھەڵەی تێدایە ئاگادارمان بکەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستتان خۆش، زۆر مەزبووتە. گەلێک سپاس.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دیسان دارێژە

کاک چالاک دەمەوێت چەند دارێژەیەک دەستکاری بکەم تا زیاتر چاکیان بکەم بەڵام هەرچەند کردم نەمتوانی چۆن دەستکاری لە دارێژەکان بکەم؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Hevi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو. کاکە ھەندێک لە داڕێژەکان ھەستیارن و لەوانەیە پارێزرابێن بۆ ھەر داڕێژەیەک کە ناتوانی دەستکاری بکەی لە پەڕەی وتووێژەکەیدا ئاماژەی پێ بکە کە دەتەوێ چ شتێک بگۆڕی ھەتا ئێمە یارمەتیت بدەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٣، ١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چاڵاک بزانە ئەو دارێژە کێشەکەی چییە؟ https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%D8%A7%DA%95%DB%8E%DA%98%DB%95:%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%DA%A4%DB%8C%D8%B2%DB%8C%DB%86%D9%86
پێم وایە باشترە ئەمە بە کار بھێنی: داڕێژە:Infobox television. ئەمە پارامەترەکانی ئینگلیزیە و گۆڕینی ناوێ و دەتوانی ڕاستەوخۆ زانیاریدانەکە لە ویکی ئینگلیزیوە کۆپی بکەیتە ئێرە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٢، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژەی گۆرانیبێژانی کورد

ماندوو نەبیت. ئەگەر بە باشی بزانیت ئەم داڕێژەیە بە بۆتەکەت زیا بکەیت بە وتارەکانی گۆرانیبێژەکان، زۆر مەمنوون دەبم. سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٣:٣٥، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەر چاو.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٨، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش، بەڵام کێشەی ھەیە. ئەبوا پێش لە دانانی داڕێژەکە کاراکتەری ھێڵی تازەت (\r\n) دابنایە. بەشکوو چاکیان بکەیت.--ئاسۆ (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاکی دەکەم بەڵام نازانم کێشەکە لی چیدایە چون لە ناو ھەندێکیان دروستە و لە ناو ھەندێکیان خراپ. نازانم بۆ وایە و ھۆکاری چییە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٠، ٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چئ کرن دارئژه ی زانیاریدانی ولات عیراق

سلاو کاک چالاکی بریز ببوره جاریکی تر مزاحم بوم کم منیش هه رچن لئم خستو بو چئ کرنی ئه و دارئژه [١] له ئه و په ره [٢] نم قارین ئه و دارئژه چی بکرم اگر کاتتان هه یه و بوتان زحمت نیه بو هه‌ڵێنان ئه و مساله یارمه تیم بدین کاکه بوتان زحمته منیش خوم وشه کانی کوردی له لوری ته رجومه ده کم ته کا ده کم برای بریز زورسپاس Mogoeilor (لێدوان) ‏١٢:٠٠، ٣ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو بریز به کارهینه ر قیبو ئه کاریک کراوه دستان خوش هر بژیت کاکه منیش یه گل سوالی ترم هه یه بو فینال اپروال همو کلیمه کان له[٣] باید ته رجومه بون.Mogoeilor (لێدوان) ‏٠١:٣٥، ٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکه تکایه ده کم ولام بدن زور سپاسMogoeilor (لێدوان) ‏١٦:١٣، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک حەمە گیان تکایە ھێندە من ئەزیەت و ئازار مەدە، من بەڕاستی کاتم نییە و ئەوەندەی ھەمە ھەر دەتوانم بۆ ویکیپیدیای کوردی تەرخانی بکەم. سپاس بۆ تێگەییشتنت.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٥، ١١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو کاکه گیان ببوره منیش هیچ مه بستم نبو که ئیوه ئازار بدم گردنم ئازا که تر مزاحم نبوم ببوره به خواMogoeilor (لێدوان) ‏١١:٠٦، ١٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سێبارە دارێژە زانیریدانی تەلەفزیۆن

کاک چالاک پەڕە ئەو زنجیرە تەلەفزیۆنیەم دانا ، ئەگەر بە ئەرک نەبێت دارێژەی زانیاریدانی تەلەفزیۆنی بۆ زیاد بکەی بە سوپاسەوە. https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%95%DB%8C%D9%84%D9%85_%28%D8%B2%D9%86%D8%AC%DB%8C%D8%B1%DB%95%DB%8C_%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%D9%81%D8%B2%DB%8C%DB%86%D9%86%DB%8C%29

یارمەتی

سلاو کاکە چالاک باشی برا. ئەرێ کاکە وەرگێرانی دduchy لەبەرئەوەی نامەوێ دوقیە بەکاربهێنم.--توانا (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک توانا خۆشحاڵم ناوت دەبینم! duchy یانی شوێنێک dukeی لێ بێت، بۆ ئەمە دەتوانین بڵێین دووکنشین؛ دروست وەکوو میرنشین یانی شوێنێک کە میری لێیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤١، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە princedom دەبێتە میرنشین بەس duke سیستەمێکی ترە--توانا (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ وتم duke ھەر دەبێتەوە دووک و duchy دووکنشین.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٧، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەیوەندی

سڵاو مامە چالاک ، حەز دەکەم پەیوەندیت پێوە بکەم ئەگەر مەجالت بوو ئیمێلێک بنێرە بۆ ئەدرێسەکەم --توانا (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٢، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چالاک بۆت

سلاو کاکه ماندوو نەبی، نازانم ئاگاداری کاک بۆت هەی یان نا!! هەڵبەت لەوانەیه خۆشت وات پێ باش بووبێ؟ بۆتەکەت ئەو وتارەی ڕەش کردۆتەوە، سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٨:٥٧، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوت لێ بێ. مامە ئەمەی بۆتەکە سڕیوەتە چون ڕەوانەکەری شکاو بوو. بۆت ھەڵە ھەر دەکا و بەکارھێنەران دەبێ ئاگاداری ھەڵەکان بن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٠٧، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاکه، دەست خۆش --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٢٠:٢٥، ٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Trasnalate

Hello. I want to translate the introductory paragraphs of en:Nea Salamis Famagusta FC and create the article in your wiki. Xaris333 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ١٢ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

OK. I will write it.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٦، ١٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆل

چالاکگیان ئەوە تەواو بوو، سەردانی ئێرە بکە و چاوی پیدا بخشێنە. مادیوتووێژ (٢٢ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏٠٩:٢٨، ١٣ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆش بێ. ھەر چی بەسەریدا چوومە لە ژێرپەڕەکەت لە بەکارھێنەر:Min.neel/پۆلە ئامادەکاندا ڕیزی دەکەم بە ئامرازی پۆلساز دروستی بکە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٥، ١٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بارکەر

سڵاو مامە چالاک، ئەم کاتەت باش، هیوادارم هەمیشە سەلامەت و لەشساغ بیت. هەندێک لۆگۆی وەزارەتەکان حکوومەتی هەرێمم لایە ئەمەوێت باریان بکەم بۆ ئێرە چوونکە دڵنیا لە کۆمنز دەسڕدرێنەوە. جا ئایا دەکرێت دەسەڵاتی بارکەرم هەبێت؟ سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏٢٣:٠٥، ٣٠ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و رێز براکەم. تەنیا لە کاتی بارکردندا ھەر وەک لۆگۆکانی تر شیکردنەوە و مۆڵەتنامەی گونجاو بیر مەکە و وێنەی ئازاد ھەر لە کۆمنز بار بکە. سەرکەوتوو بی! لەگەڵ رێزم.چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٥، ٣١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی نەلکان

سڵاو کاک @Calak:، تکایە گەر بکرێت کێشەی نەلکانی پیتەکان لە کاتی لینکردندا چارەبکە، بۆ نموونە: زانستەکان، پێم وابێ لە ویکی عەرەبی و فارسی ئەم کێشەیە نییە، لە کاتی ئامادەکردنی وتارێک زۆر تووشی کێشە دەبم لەگەڵی، چارەسەرکردنی کارئاسانی زۆر دەکات. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٠:٠٧، ٣١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو! کوا خۆ لەوێش ھەیە: fa:user:Calak/test. وا نییە؟--چالاک وتووێژ ‏١١:١٦، ٣١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: نموونەیەکم دانا ھەر لەنێو لینکەکەت، کێشەی نییە، لەوانەیە نموونەکەی تۆ بە ھۆی ئەوە بێت کە لە دوای پیتی (ت)ـی زانست (ە)ـی کوردی ھاتووە، لەوانەیە لە ویکیی فارسی و عەرەبی ھەموو پیتەکان چارەسەرنەکرابن. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٢:١٥، ٣١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sarchia Banokay: کاکە زانیم کێشەکە لە چیدایە؛ دەبێ لە دەرەوەی ویکی چارەسەر بکرێ بۆیە لەوانەیە کاتێکی زۆر بخایێنێ بەڵام حەتمەن شوێنی دەکەوم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٣، ٣١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sarchia Banokay: براکەم کێشەکە چارەسەر بوو ھەر وەک دەبینی لەسەرەوە نووسیوتە زانستەکان کە دروست بووە. ئەگەرچی بەداخەوە نادیاری و ویکی کوردیت لە بەشدارییە بەنرخەکانت بێ‌بەش کردووە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە گیان. تکایە لە پەڕەی دەستپێکی ئیمڕووژ بە کۆمەڵکۆژیی قارنێ ئاماژە بکرێ.پەڕاو (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاتمەوە

سڵاو کاک چالاک بەڕەسمی لەو یەک دوو ڕۆژەی خوێندنی ئامادەییم کۆتا پێهێنا ، ئێستا ئەوەنە ماوە نمرەی خوولی دووەم وەرگرمەوە ، بۆیە ئاگاداریشـم کردییتەوە چونکە تۆ یەکەم وەک برابووی وە دووەم زۆر دەتپرسی کە من کەی دێمەوە - بۆ بەشداریکردنیشـم ئەوە من بەردەوام دەبم بەس کەمێ لەو ڕۆژانە دەست پێدەکەمەوە بەس سەبرێکم لێگرن چونکە سێ مانگە ماڵباتمان موچەمان وەرنەگرتییە لە بەر باری ئابووری هەرێم لۆیە ئێستا یەکەی ئینتەرنێتم کەمە ئینشاڵا دوایی دەبمەوە کەسێکی چالاک وەک پێشوو سپاس >Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٤٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو براکەم کاک محەممەد. زۆر خۆشحالم دەرس و خۆێندنت بە سەرکەوتوویی تەواوی کرد و ئیشاڵڵا ھەر بەم جۆرەش کێشەکانی ترتان چارەسەر بێ. ھەر کات گەڕایەوە قەدەمت لەسەر چاومانە ھەڵبەت ویکپییدیا ھەمیشە پێویستی بە بەکارھێنەرانێکی دڵسۆز وەکوو جنابتان ھەیە. بژی و لەشت ساغ بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوا کاری

سلاو و ریز چالاکی خوشه ویست تکایه ویکیپدیای کوردی به جوریکی نوی دروست بکه ن . سه یری ویکیپدیای فارسی یان ئه و ویکی پدیا کان بکه ن. ویکیپدیای کوردی زور چوله. ئه م شته هه ر له پەرەسەرەکیەوه دەست پی دەکات. بو وێنەی ھەڵبژێردراو ئەبی دوای ماوەیکی زور بگوره. یان شتانیک وەکو information box که له ویکیپدیای کوردی زور کەمه و زور جار هەر باکسی انگیزی بەکار دینن بی ئەوەی که بگوریتەوه بو کوردی. ئەگر ویکیپدیای کوردی شیواز و رەنگی باشی بیت ئەوکاته کەسانیک که دین و سەیری ویکیپدیای کوردی دەکن حەزیان له دەستکاری ئەبی. سوپاس Sorou6sh (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک سرووش و سپاس بۆ نووسینی بیروڕات. من ئاگاداریی ویکییەکانی تر ھەم بەڵێ ئەوان لە ئێمە باشترن بەڵام بەڕاستی بەشی کوردی ناتوانێ لەمە باشتر بێت. ھەر وەک دەزانی ژمارەی سۆرانی ئاخێوەکان زۆر نییە. نیوەی لە ئێرانن کە بە ناشوکری نەبێ ھیچیان ناتوانن کوردی بنووسن و بخوێننەوە. دەمێنێتەوە ئەوەندەی لە عێراقە کە ئەویش ھەر ھەمووی خوێندەوار نین و ئەوەندەی خوێندەواریشی تێدابێ زۆر نییە. ئێستاش کە بواری ئابووریی ھەرێمی کوردستان باش نییە ئەوەندەی دیکە بەشداری کەمتر بۆتەوە.

سەیری ویکی فارسیش بکە ناڵیم چۆلە بەڵام ئەوانیش زۆر بارودۆخیان باش نییە ھەر ئەوەندە دەتوانم بڵێم لە ئێمە باشترن. بەشێکی ئەمە دەگەرێتە بۆ ئەوە کە کاری فەرھەنگی لای ئێمە لاوازە و چارەسەرکردنی ئەمە کار من یا جنابت نییە.

دەزانم ھەندێک کەموکووڕی ھەیە کە ئەمەش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ناچالاکیی بەکارھێنەران دەنا ئەگەر دۆستان بەشداری بکەن ئەم کێشانەش نامێنێ. بە ھەر حاڵ بۆ پەڕەی سەرەکی ڕاست و منیش لەمە بەو لاوە حەتمەن لەسەری کار دەکەم. بۆ ھەر کێشەیەکی تریش کە ھەبێ ھەر کەس بەڕاستی ھەستی پێ کردبێ بەش بە توانای خۆم ھەوڵم بۆ داوە و چارەسەرم کردووە بەڵام دەبێ ئەمە بزانین کاتێک گرفتەکان چارەسەر دەبن کە بەشداری ھەبێ دەنا بەبێ بەشداری چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان مانا نادات. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٥، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یاریم بکه ئه‌گه‌ر ده‌توانی!

سڵاوت لێ‌بێت: ئه‌گه‌ر له بیرتا بێت من‌و‌تۆ له ویکی‌پیدیای فارسی له گه‌ڵ یکدا ئاشنا بۆین. ئیسته من له ویکیپیدیای کوردی خه‌رێکی کار کردنم، به‌ڵام دستکاری هه‌ر وتارێک ئه‌که‌م له "ته‌گ" ئێژێت که: "بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد". ئیسته ئه‌گه‌ر ده‌توانی ته‌خته‌کلیک کوردی که بۆ ویکیپیدیا ده‌رد بخوا (ته‌خته‌کلیک کانی خۆم کوردی به‌ڵام ئه‌و "ته‌گه" دێنێ) پێم بده یان ...! Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١٢:٠٥، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو براکەم. من نازانم جنابت چ تەختەکلیلێک بەکاردەھێنی و چنینی تەختەکلیلەکەت چۆناوچۆنە (لاتینیە یان فارسی یان عەرەبی). بەڵام بۆ زانیاریی زیاتر وپ:نووسینی کوردی بخوێنەوە ھەموو شتێکی تێدایە و تەختەکلیلی گونجاو دابگرە. ئەگەر ھەر تووشی ئەم گرفتە بوو وەرەوە لای خۆم ھەتا زیاتر یارمەتیت بدەمم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٥، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوت لێ‌بێت: اگر فارسی بنویسم بهتر است نوشتن کردی برایم سخت است!: می‌گویم از راهنمایی‌هایت ممنونم ولی بعد راهنمایی هرچه بدست من با آن صفحه‌‌کلید‌هایی که در صفحه نووسینی کوردی به من کردی باز مقاله‌های ایجاد می‌کردم و ویرایش‌های که انجام می‌دادم باز با حروف کردی استاندارد فرق داشت به عنوان مثال: من رده پۆل:ئەلبومەکانی ٢٠۰۷ را وقتی با حروف تایپی خودم سرچ کردم چیزی پیدا نکرد و من نیز آن را ساختم وقتی در رده‌ها نگاهی انداختم بعد از آن فهمیدم همان رده ایجاد اما هردویشان به صورت جداگانه یعنی این رده پۆل:ئەلبومەکانی ٢٠٠٧ کاملا یکی هستند ولی به صورت جدا وجود دارند این دو رده پۆل:ئەلبومەکانی ٢٠۰۷ - پۆل:ئەلبومەکانی ٢٠٠٧ که گفتم و نمی‌دانم که چگونه است. اگر که درست شده که خیر و برکت ولی اگه نه بازمی‌گردیم به ویکی‌پدیا فارسی، ناسلامتی می‌خواستیم به زبان مادری‌مان خدمت کنیم ولی نشد!، به نظر شما چالاک عزیز من چکار کنم؟ Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١١:٤٩، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سلام. فارسی را فارسی جواب میدم کیبوردت درست شد کردی حرف میزنیم :) آقا چیدمان صفحه‌‌کلید‌ت چطوریه؟ بر اساس چه صفحه‌‌کلید‌ی است؟ لاتینی یا عربی یا فارسی؟ اول این را جواب بده تا من لینک دانلود را برایت بگذارم. ممنون.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: آقا من دو تا صفحه کلید کردی دارم یکی از کوردگروپ دانلود کردم که بر اساس ترتیب لاتینی است و دیگری نیز همانی خودتان معرفی کردید از وب‌گاه چاوگ دانلود کردم که آن نیز لاتینی است. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١٢:٥٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
آن دو تا را ابتدا حذف کن و این‌را نصب کن و استفاده کن. مشکلی ندارد و همه از آن استفاده می‌کنند. پۆل:ئەلبومەکانی ٢٠۰۷ هم که ساختی از اعداد فارسی استفاده کرده‌ای چون اعداد کردی فرق دارند!--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:الان تماشا کردم دیدم وقتی دیروز پریروز رده می‌ساختم اشتباهی سه تا از رده‌ها را به مقاله تبدبل کردم، لطفا اگر زحمتی نیست آنها را حذف نمائید: ئەلبومەکانی ٢٠٠٦، ئەلبومەکانی ٢٠٠٨، ئەلبومەکانی ٢٠٠٩. - Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣١، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشتر نیە وا بێت!

سڵاوت لێ بێت: ئێزم من خەریکی درست کردنی شارستانەکانی کرماشان بووم دیم کە زۆرتری شارستانەکان جیاتی ئاوا «شارستانی پاوە» دروست بکرن، ئاوا «پاوە (شارستان)» دروست کریاون، وە نەوعی ئەوەڵ درستترە لە بەر ئەوەکە لە زیاتری ئەو ویکیپیدیاکان ھەر بە نەوعی دووھەم دروست کریاوە. ئیستە ئێژم باشتر نیە ئێمەیش وەک ئەو ویکیپیدیاکان بە نەوعی ئەوەڵ («شارستانی پاوە») دروستی بکەین!؟ Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC) وەڵڵا ئەمە کەمێک لێدوانی و وتووێژێ پێویستە. تا ئێستا پێک نەھاتووین لەسەر ئەمە. لە ویکی ئینگلیزی وشەی شارستان دەکەوێتێ دوای وشەکە یانی Jawanroud County سەرەتا ناوی شوێنەکە دێ پاشان شارستان. بۆیە بە جۆریک پاوە (شارستان) دەتوانێ باشتر بێ بەڵام دەبێ بەکارھێنەرانی تریش ڕای خۆیان بنووسن. جنابت ھەر چۆنێک پێت خۆشە دروستی بکە ھەتا لەسەری یەکلا دەبین. زۆر سپاس بۆ تۆ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: بێ‌ئیحترامی نەوێت بەڵام ئەگەر ئیگلیزی بزانن، وەرگیرانی Jawanroud County ئێتە شارستانی جوانڕۆ. ئەگەر لە بەر ئەوەکە County لە ئاخیرۆ دێد بە مەعنای شارستان لە پەرانتز بێت ئەبێت لە ئینگلیزیش ھەروا Jawanroud (County) شارستان لە پەرانزدا بھاتیا نە بە شێوەی Jawanroud County!

داواکارم بە پێی بیرکەرەوە! دەست خۆژ بیت. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستی بۆ چووی بەڵی وایە بەڵام ئەگەر لە زمانی ئەواندا بکەوێتە ئاخری وشە ئیتر پەرانتێزی پێویست نابێ بەڵام لی ھێ ئێمەدا پێویستە. حەتمەن لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر باسی دەکەم بزانم بیروڕای ئەوانیش چییە. جنابت بەردەوام بە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٠، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەماشایێکی ئەم دوو داێژە بکەی باشە کاکە!

مانگ نەوی: وا بزانم بازێ لە گوندەکان کە دروست کرد، لەمەوبەر دروست‌کریاوە. مەسەڵەن: «دەرەویان» و «دەرەبەیان». کاتێک کە داڕێژەی پاوەم دروست دەکرد چاوم پێیکەوت. باشترە ئەم دوو داڕێژانە ببینی: داڕێژە:گوند و شارۆچکەکانی ھەورامان و داڕێژە:شارستانی پاوە. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەداخەوە وتارەکانی داڕێژە:گوند و شارۆچکەکانی ھەورامان زۆر کورت و ناتەواون. چاوێکی پێدا دەخشێنمەوە. سپاس بۆ تێبینیت.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥١، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیپیدیا:داخوازی وتارێکی نوێ

کاکە سڵام، ئەرێ ماوەیەکە ھیچ ھەواڵێک لەم بەشەی ویکی نییە و کەس شتی تێدا نانووسێ، گەلۆ ھێشتا ئەم بەشە کار ئەکات؟ مادیوتووێژ (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٤) ‏٠٩:٢٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەلام مادی گیان. نەوەڵڵا ماوەەیکی زۆر کەس نەبوو پێ ڕابگا بۆیە منیش لام برد چون داوایەک بکرێ و وەڵام نەدرێتەوە زۆر باش نییە و نەبوونەکەی باشترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بە شتێکی باشم دەزانی بەس چەند گرفتێکی هەبوو ، یەکەم ئەوەی داواکاری پێشکێش دەکرد نەیدەزانی دووبارە بێتەوە هەمان پەڕەکە و وەڵامی وەرگرێتەوە و دووبارە دەست بە وتووێژ بکا لەسەر داواکەی ، وە دووەم بەشێکی زۆری داواکارییەکان بێ کەڵک بوون - بۆیە تاکاتێکی دی نەکرێتەوە گرفت بۆ کەس ساز ناکات! > Kushared (لێدوان) ‏١١:٥٧، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دانانی خۆگەڕ

سڵاو، تکایە لە ویکیپرۆژە:دانانی خۆگەڕی پەڕەدا ئەو وتار و پەڕە و شتانە زەحمەتت کێشاون بیاننووسە. ھیوادارم تا نەختێک کەیفیەتی وتارەکانمان دەچنە سەرەوە ئیتر کەس وتاری خۆگەڕ دانەنێت. ھەروەھا تایبەت:پەڕە_پۆلێننەکراوەکان تەواو زۆر بوون! پرۆژەی پۆلێن کردنەکان بە کوێ گەیوە؟ خوزگا ویکیپرۆژەیەکت بۆ دروست ئەکرد بزانین تا ئێستا چیت کردووە و چی ماوە. ھەروەھا تایبەت:پەڕە_تاکەکان،_پەڕە_ھەتیوکراوەکان تەواو زۆرن، چی بکەین بۆ ئەوانە؟ زۆر سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. بە چاوان ئەوەی لە بیرم بێ پێی زیاد دەکەم. وتاری خۆگەڕ لە مێژە دانانێم بێجگە لە گوندەکانی کوردستان نەبێ. بە خۆم و بۆتەکەم نزیکەی ١٩٬٠٠٠ پۆلم داناوە کە ژمارەیەکی زۆرە و ھەر بە بۆت خەریکی پۆلێنکردنی وتارەکان بووم. ژمارەیەکی تایبەت:پەڕە_پۆلێننەکراوەکان پۆلن کە پۆلێن نەکراون و خەریکیان دەبم و بۆ ئەوانی تر دەبێ پۆل دروست بکرێ. ھەندێکم پەڕە داناوە کە پۆلە پێویستەکانی تێدایە بۆ سازکردن وەکوو بەکارھێنەر:Min.neel/پۆل و بەکارھێنەر:Calak/Cat بەپێی ژمارەی وتارەکان و نێوانویکی و چارە نییە ھەر دەبێ پۆل دروست بکرێ بە تایبەت ئەمانەی کە پێشانم دای.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٦، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاپرسییەکان

مامە تکایە گشت ڕاپرسییەکان بخەرە پۆلی پۆل:ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان. سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٥، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکی‌فا

کاکە چالاک سڵام، ئیمرۆ سەیری ویکیپیدیای فارسیم ئەکرد کە چاوم بە ئەم ئامێرە کەوت کە بە خۆشحاڵییەوە جەنابت یەکێکی لە کاربەدەستانی ئەم ئامێرە. گەلۆ ئەتوانی ئەم ئامێرە زۆر بەسوودە بهینیت بۆ ویکیپیدیای کوردیش؟ مادیوتووێژ (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٤) ‏٠٦:٥٥، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوت لێ بێ مادی گیان. کاکە بە خوا ئەگەر ئیمکانی ھەبوایە ھەر ئەو دەم بۆ ویکی کوردیشم دادەنا بەڵام ئەستەمتر لەم قسانەیە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢١، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆمەڵێک تایبەتمەندیی نوێ

کاک چالاک. ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی باشی بەشێوەی بێتا زیادکردووە، نازانم ئاگاداری یان نا. ئایا کەی بۆ ویکیپیدیای کوردیش بەردەست دەبن؟ لێرە دەتوانییت چالاکیان بکەیت «Beta features»، سەرچاوە «The Best Wikipedia Features Still In Beta». --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٥:٠٦، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. کاکە ئەمە دەڵێی؟--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ، مەبەستم ئەمانەبوو، زۆر سپاس. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٦:٠٠، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتی جوان کراوە بەتایبەتی شێوازی دانانی وێنە ، بەس Compact personal bar جارێ کێشەی هەیە کەوتۆتە سەر بەشی گەڕان ، نایەڵێت هیچ بنووسیت لە گەڕان بەو هیوایەی چاککبکرێت! > Kushared (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاریدان

سڵاو مامه چالاک، کاکه گەر کاتت هەبوو ئەم زانیاریدانەم بۆ وەرگێڕه

Calak/ئەرشیڤی ٦

، سپاس--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٣١، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو براکەم. بەم زووانە بەسەرچاو.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:١٠، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دارێژە

سلام کاک چالاک پێویستم بەو دارێژەهەیەکەلەم وتارەدا[٤] هەیە ئایا بەکوردی هەیە ؟--Mudric ‏١٩:٣٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)