ڕەمەزان شکور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٥٥: ھێڵی ٥٥:
[[پۆل:کەسایەتییە ئایینییەکان]]
[[پۆل:کەسایەتییە ئایینییەکان]]


[[پۆل:لەدایکبوانی ١٩٧٦]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٧٦]]


[[پۆل:مردوانی ٢٠١٣]]
[[پۆل:مردوانی ٢٠١٣]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٤٧، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤

{ناوی تەواوی/ ڕەمەزان شکور حسێن موحەمەد

هۆزەكەی/ هۆزی جەباری

كونیەی/ (باوکی زوبێر) چونكە زوبەیر كوڕی گەورەی بوو.

لە دایك بووی: 18/ 8/ 1976 لە مانگی رەمەزانی ساڵی 1396 کۆچی




باوکی زوبێر
ناو: باوکی زوبێر
ناوی تەواو: ڕەمەزان شکور حسێن موحەمەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١٩٧٦
شوێنی لەدایکبوون: کوردستان
بیروباوەڕ: سوننە سەلەفی
بواری کردوکۆش: زانستی شەرعی

پەروەردە و گەشەكردنی

لە خێزانێكی هەژار و رەنجەبەردا چاوی بە دونیا هەڵهێنا, خێزانێكی موسڵمان و كاسب, لە شاری كەركوك لە گەڕەكی شۆرجە گەورە بوو تێیدا تاوەكو دەستی داری گرت, ئەویش وەك برایانی تری شانی دا بە كرێكاری كردن بۆ پەیداكردنی پاروی ژیان.

سیفاتی لاشەیی

پیاوێكی باڵابەرز بوو, دەنگێكی زوڵاڵی هەبوو, ریشێ چڕو پڕێ رەشی هەبوو.

ئاكار و رەوشتی

پێاوێكی خۆبەکەم زان, دەس بڵاو, لێ بوردە, بە بەزەیی, پەیوەندی خزمایەتی ئەگەیاند, چاكەكار لە گەڵ دایك و باوكیدا, چاكەكار لە گەڵ ماڵ و منداڵیدا, دڵ نەرم, خۆی بۆ نەئەگیرا لە گریان لە كاتی قورئان خوێندندا, نەرم و نیان لە گەڵ دەوروبەریدا, هەق بێژ, ئازاو بەجەرگ, سووربوو لەسەر چاكەكردن, بە بەزەیی تەنانەت لە گەڵ گیاندارانیشدا, زۆر بێ دەنگ ئەبوو, بە وەفا, جیدی لە كارەكانیدا, ژیر, زوو لە باسەكان تێ ئەگەیشت, خودای گەورە دڵی خەڵكی بۆ نەرم كردبوو چ لە وەرگرتنی دەعوەكەی, چ لەوەی هەركەسی هان بدایە بۆ صەدەقە یەكسەر بە قسەی ئەكرد. بەكورتی جوانترین ئاكاری و رەوشتی تێدا كۆ ببوەوە. ئەتوانی بڵێی: ئومەتێك بوو لە پیاوێكدا.

هیدایەت وەرگرتنی

بە فەزڵ و مننەتی پەروەردگار لە دوای بڵاوبونەوەی بانگەوازی یەكخواپەرستی لە شاری كەركوك, كە زۆر غەریب و نامۆ بوو لە ساڵی (1416)ی كۆچی (1996), بانگەوازی هەقی ناسی لە رێگەی چەند برایەك, كە لەوە پێش هیدایەتیان وەرگرتبوو.

تێكۆشان و زەحمەتكێشانی بۆ دابین كردنی ژیانی

خەریكی كرێكاری بوو, وەك بلۆك باركردن و حەماڵی و كاری بیناسازی. هەردەم بە جوانی كارەكانی خۆی ئەنجام ئەدا.

خێزانی

مامۆستا دایك و باوكی ماوە و پێنج براو چوار خوشكی هەیە. هەروەها سێ ژنی هێنابوو لە دوای خۆی دوو خێزانی بە جێ هێشتبوو, لە گەڵ شەش منداڵ كە چواریان كوڕن (زوبێر، عەبدوللەتیف, داود, موسا) ئەوانی تر كچن (خەدیجە و زەهرا‌) .

هەوڵ و كۆششی بۆ بە دەستهێنانی زانستی شەرعی

مامۆستا ...خاوەنی هیمەتێكی بڵند بوو لە فێربوونی عیلمی شەرعیدا. لە سەرەتادا هەوڵی تەرخان كردبوو بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز...تاوەكو شارەزایەكی باشی پەیدا كرد. هەروەها هەندێك زانستی سەرەتایی فێربوو دەربارەی (تەوحید و سوننەت). هەروەها شارەزای دیاردە شیركی و بیدعەكان بوو, كە لە ناوخەڵكیدا بەربڵاوبون. مامۆستاكانی:

  • مامۆستا مەلا عەبدوڵای تەپەلو, قورئانی لا خوێند.
  • مامۆستا ئیبراهیم مەلا عومەر (عەقیدە و فیقهـ و لەبەركردنی قورئان و فەرائض و نحو) لا خوێند.
  • مامۆستا مەلا جومعە عەلی ( فیقهـ، نحو , اصول الفقە, عەقیدە, اصول الحدیث, الصرف).
  • مامۆستا دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد , هەندێك لە كتێبی (المسند الصحیح مما لیس فی الصحیحین).
  • مامۆستا مۆفەق باوکی هەمزە هەندێك لە كتێبی (زاد المعاد).
  • مامۆستا سەعدون زانستی جوان خوێندنەوەی قورئان.
  • مامۆستا ئیبراهیم موحەمەد حەسەن ،(البلاغەوالمنطق).
  • مامۆستا ڕێبوار موحەمەد ئەحمەد (علوم القران).

لە گەڵ ئەوەی كە خوێنكار بوو لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان) هەروەها ووتار خوێن و پێش نوێژو خاوەنی ئیجازەی زانستی بوو.

قوتابییەكانی

مامۆستا قوتابیەكی زۆری هەبوو كە ناژمێردرێن لە ریگای وتارو دەرس و ئامۆژگارییەكانیدا, هەروەها كۆمەڵێك لە قوتابی فێرخوازی شەرعی دەرسیان دەخوێند لای.

بانگەوازییەكەی

دەرس و وتارەكانی لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان بڵاو بووەوە, كە بوو بە هۆی هیدایەتی خەڵكانێكی زۆر.

مردنی

لە 29/ 1/ 2013 رۆژی سێ شەممە كات ژمێر (9:45) خولەكی شەو لە كاتی گەڕانەوەیدا لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان) لە(چیمەن) لە سەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی كەركوك لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تەقەی لێ كراو لە ئەنجامدا مامۆستای بەڕێز گیانی لە دەستدا.

سەرچاوە

ماڵپەری ئاشتی