کارەبا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: Removing Link GA template |
Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: Removing Link FA template |
||
ھێڵی ٢٦: | ھێڵی ٢٦: | ||
[[پۆل:کارەبا]] |
[[پۆل:کارەبا]] |
||
{{Link FA|ar}} |
|||
{{Link GA|zh}} |
{{Link GA|zh}} |
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٤٨، ٣٠ی ئابی ٢٠١٤
کارەبا دیاردەیەکە کە بریتیە لە کۆمەڵێ دیاردەی دروستبوونی جۆراوجۆر لە بوونی بارگەی کارەبایی ، وە لە دیاردەکانی کارەبا ھەورە تریشقە و کارەبای ستاتیکی بەڵام لە بەکارھێنانی گشتی ووشەی کارەبا ھێمایەکیە بۆ زۆرێک لە کاریگەرییەکانی فیزیای بەڵام لە بەکارھێنانی کرداری زاراوەیەکی شاراوەیە ، دەتوانین بەم زاراوانەی بیناسێنین .
- بارگەی کارەبایی : بریتییە لە تایبەتمەندی ھەندێ تەنکۆلەی نا گەردیلەیی کارلێکی کارۆ موگناتیسی ، ماددەی بارگەکراو بەکارەبا کاریگەر دەبێت بەبواری کارۆموگناتیسی
- سرێمی کارەبایی: بریتییە لە جووڵەی تەنۆڵکەی بارگەکراوەی کارەبایی وە بە ئەمپێر دەپێورێت
- بواری کارەبایی: بریتییە لە کاریگەری ئەنجامی بارگەی کارەبایی لەسەر بارگەکانی تر نزیک لە خۆی.
- ئەرکی کارەبایی: بریەتییە لە کاریگەری ئەنجامی بارگەی کارەبایی لەسەر بارگەکانی تر نزیک لەخۆی.
- کارۆموگناتیسی: بریتییە لە کارلێکی بنەڕەتی کە ڕوودەدات لە نێوان بواری موگناتیسی بوونی بارگەی کارەبایی و جووڵەکەی.
دەربارەی پێشکەوتنی کارەبا
دیاردەکانی کارەبا لەژێر لێکۆڵینەوە دابووە لە کۆنەوە ، بەڵام زانستی کارەبا ھیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینی لەسەدەکانی حەڤدەم و ھەشدەھەم بەڵام لەکۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەم ئەندازیارانی کارەبا پێشکەوتنێکی زۆریان بەدست ھێنا لەبواری پیشەسازی و بەکارھێنانی کارەبا لەناو ماڵان لە کاتیشەوە تەکنلۆژیای کارەبا گۆڕانکارییەکی خێرای بەخۆوە بینی لەبواری پیشەسازی و پێشکەوتنی کۆمەڵ.
سووڕی کارەبایی
سووڕی کارەبایی : بریتییە لە بەیەک گەیاندنی پێکھاتەکانی کارەبا وە پێکھاتەکانی بریتیین لە بەرگری ، چڕ کەرەوەکان ، کلیک ، بگۆڕی کارەبایی وە ئەلیکتڕۆنیات.