مەسعوود بارزانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ماوەی سەرۆکایەتی
ھێڵی ٩٩: ھێڵی ٩٩:
== ئەنفال ==
== ئەنفال ==
خێزانی [[بارزانی]] زۆر قوربانیان لە پێناو کێشەی کورددا داوە و، لە دوای لە دایکبوونیەوە تاکو تەمەنی ١٢ ساڵی مەسعود بارزانی باوکی خۆی نەبینیوە، کە لە دوورە وڵات لە یەکێتی سۆڤیەت دەژیا. سیخورەکانی رژێم سێ برای بارزانیان تیرۆر کردەوە ٣٢ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لەگەل ئەو ٨٠٠٠ بارزانی بوون کە [[رژێمی بەعس]] [[ئەنفال]]ی کردن لە ساڵی ١٩٨٣<ref>[http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=2512 یادی ٢٥ ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی بارزانییەکان]</ref> <ref>[http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=52643 کاریگەریی ئەنفال - عەدالەت عومەر ساڵح ]</ref>، خودی مەسعود بارزانی ئامانجی چەندین ھەوڵی تیرۆر بووە بە تایبەتی ھەوڵی تیرۆر کردنی لە [[ڤیننا]]ی پایتەختی [[نەمسا]] لە ٨/١/١٩٧٩. رژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق ١٦ جار گوندی [[بارزان]]نیان خاپوور کردووە کە گوندی مەسعود بارزانیە.
خێزانی [[بارزانی]] زۆر قوربانیان لە پێناو کێشەی کورددا داوە و، لە دوای لە دایکبوونیەوە تاکو تەمەنی ١٢ ساڵی مەسعود بارزانی باوکی خۆی نەبینیوە، کە لە دوورە وڵات لە یەکێتی سۆڤیەت دەژیا. سیخورەکانی رژێم سێ برای بارزانیان تیرۆر کردەوە ٣٢ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لەگەل ئەو ٨٠٠٠ بارزانی بوون کە [[رژێمی بەعس]] [[ئەنفال]]ی کردن لە ساڵی ١٩٨٣<ref>[http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=2512 یادی ٢٥ ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی بارزانییەکان]</ref> <ref>[http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=52643 کاریگەریی ئەنفال - عەدالەت عومەر ساڵح ]</ref>، خودی مەسعود بارزانی ئامانجی چەندین ھەوڵی تیرۆر بووە بە تایبەتی ھەوڵی تیرۆر کردنی لە [[ڤیننا]]ی پایتەختی [[نەمسا]] لە ٨/١/١٩٧٩. رژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق ١٦ جار گوندی [[بارزان]]نیان خاپوور کردووە کە گوندی مەسعود بارزانیە.

== خولی سێیەمی سەرۆکایەتی ==
وادەی کۆتاییی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی بارزانی لە ساڵی ٢٠١٣ کۆتایی پێهات، بەڵام بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە [[٣٠ی حوزەیران]]ی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی تر لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە. ئەمەش مشتومڕێکی سیاسی گەورەی نایەوە لە باشووری کوردستان بەوەی ئەم بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە سەرۆکی هەرێمیان بە سەرۆکێکی ناشەرعی یاخود سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوە ناو دەبرد.<ref>
[http://rudaw.net/sorani/kurdistan/30062013 ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی بۆ ٢ ساڵی دیكە درێژدەكرێتەوە]
</ref>



== نووسراوەکان ==
== نووسراوەکان ==
بارزانی کتێبێکی لەسەر رۆڵی مێژووی [[مستەفا بارزانی]] باوکی لە بزووتنەوەی [[نەتەوەی کورد]] لە ژێر ناوی '''[[بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد]]''' کە لە سێ بەرگ پێک ھاتووە نووسیوە، لەگەل چەندین وتار و بابەتی سیاسی کە لە رۆژنامەو گۆڤارەکانی [[کوردستان]]دا بڵاو کراونەتەوە.
بارزانی کتێبێکی لەسەر رۆڵی مێژووی [[مستەفا بارزانی]]ی باوکی لە بزووتنەوەی [[نەتەوەی کورد]] لە ژێر ناوی '''[[بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد]]''' کە لە سێ بەرگ پێک ھاتووە نووسیوە، لەگەل چەندین وتار و بابەتی سیاسی کە لە رۆژنامەو گۆڤارەکانی [[کوردستان]]دا بڵاو کراونەتەوە.


== پەراوێزەکان ==
== پەراوێزەکان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٥٦، ٣٠ی ئابی ٢٠١٤

  ئەم وتارە سەبارەت بە مەسعوود بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).

داڕێژە:لایەنگرانە

مەسعوود مستەفا بارزانی

لەدایکبوون١٦ی ئابی ١٩٤٦
نەتەوەکورد
کارسەرۆكی هەرێمی كوردستان
وادەلە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ەوە[١]
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان
وێبگەwww.krp.org


مەسعوود مەلا مستەفا بارزانی (لەدایکبوون: ١٦ی ئابی ١٩٤٦، مەھابادسەرۆکی هەنووکەیی هەرێمی کوردستانە. مەسعوود بارزانی لە رۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دایک بووە [١] لە سەردەمی تەمەنی کورتی کۆماری کوردستان لە مەھاباد کە یەکەم کیانی سەربەخۆی کوردی بووە. لەھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستاندا کە ٢٥ی تەمموزی ٢٠٠٩دا ئەنجامدرا، ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆکی ھەرێم بۆ خولێکی نوێ[٢].

ژیان

مەسعود بارزانی لەگەڵ جۆرج بووش



پاش رووخانی کۆماری کوردستان لە ساڵی١٩٤٧بارزاني ، بنەماڵەی مەسعود بارزانی لەگەل کۆمەلێک لە پێشمەرگەکان و بنەماڵەکانیان ناچار بوون بگەڕێنەوە کوردستانی عێراق و پاشان لەلایەن رژێمی عێراقەوە ھەموویان دوورخرانەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق، بە تایبەتی (بەغدا و بەسرە)، بەڵام مەلا مستەفا بارزانی باوکی مەسعود بارزانی ڕێبەری شۆرشی کورد لەگەل ھەڤاڵانی بەرەو یەکێتی سۆفیەت بەڕێکەوتن و تا ساڵی (١٩٥٨) لەوێ مانەوە.

مەسعود بارزانی بەھۆی ھۆکاری سیاسی و پەیوەندی بە شۆرشی ئەیلول خوێندنی ناوەندی تەواو نەکرد و بەغدای بەجێھێشت و لە تەمەنی ١٦ ساڵی لە ساڵی ١٩٦٢ چەکی ھەڵگرتووە وچۆتە ریزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە یانزدەی ئەیلولی ١٩٦١ بە رابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی دەستیپێکرد و تا ساڵی ١٩٧٥ بەردەوام بوو. لە ژێر رێنمایی و پشتگیری باوکی تێکەڵی خەباتی سیاسی بووە.

بارزانی ژیانی لاوێتی خۆی تەرخان کردبوو بۆ ئەو ئامانجەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەرزی کردبووەوە، لە ساڵی ١٩٦١، ئەویش دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی و پاشان فیدرالیزم بۆ کوردستان لە چوار چێوەی عێراقێکی دیموکراتیدا.

بارزانی لە تەمەنی بیست ساڵیدا بە شێوەیەکی چڕوپڕ تێکەلی کاروباری سیاسی بووە و لە ساڵی ١٩٧٠ بەشداری ئەو تیمە کوردیە بووە کە گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە لەسەر رێککەوتنی ئۆتۆنۆمی. لە ساڵی ١٩٧١ لە کاتی سازدانی کۆنگرەی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیفەتی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ھەڵبژێردراوە و پاشان بووە بە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و ئەرکی بەرپرسی دەزگای ئەمنی گرتۆتە ئەستۆ.

پاش نسکۆی شۆرشی ئەیلوڵ لە ئەنجامی رێککەوتننامەی جەزائیر لە نێوان شای ئێران و حکومەتی عێراقی لە ساڵی ١٩٧٥، بە رێنمایی جەنابی مەلا مستەفای باوکی، مەسعود بارزانی لەگەڵ ئیدریس بارزانی برای و ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی پێکەوە ھەڵسان بە رێکخستنەوەی ڕیزەکانی پێشمەرگە و دامەزراندنی سەرکردایەتی کاتی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان. ولە ٦ گوڵانی ١٩٧٦ شۆرشی گوڵان دەستی پێکرد.

لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٧٩ مەسعود بارزانی لەگەڵ باوکی لە ئەمریکا ژیاوە وە پاش رووخانی رژێمی شای ئێران، گەڕایەوە ئێران تا تەرتیباتی ھاتنەوەی باوکی بۆ ئێران بکات بەڵام ئەو رۆژەی کە بەڕێز بارزانی ١/٣/١٩٧٩ گەیشتەوە ئێران، باوکی لە واشنتۆن کۆچی دوایی کرد. لە مانگی ١١ ی ١٩٧٩، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا.

رۆڵی ھەریەکە لە مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای، زۆر بەرچاو بووە لە ساڵانی ١٩٨٠ تاوەکو ١٩٨٧ لە دامەزراندنی چەندین بەرەی سیاسی لە عێراق و بە تایبەتی کە بەرەی کوردستانی دامەزرا لە چەندین ڕێکخراو و حزبە کوردستانیەکان.

پاش شەڕی ھاوپەیمانان دژ بە عێراق، بەڕێز بارزانی ھەماھەنگی بەرەی کوردستانی کرد و سەرکردایەتی راپەرینی ئاداری ١٩٩١ی کوردەکانی کرد کە بووە ھۆی ئازاد کردنی بەشێکی زۆری کوردستانی عێراق لە دەست رژێمی بەغدا.

لە مانگی نیسانی ١٩٩١ گفتوگۆ لە گەل بەغدا دەستی پێکرد و بارزانی بۆ چەندین مانگ سەرۆکایەتی شاندی کوردی کرد کە لە ھەموو حزبەکانی بەرەی کوردستانی پێکھاتبوو. لە گفتوگۆکان بە ھیچ ئەنجامێک نەگەیشتن بە ھۆی رەت کردنەوەی داخوازیەکانی کورد کە بریتی بوون لە ئۆتۆنۆمی ھەرێمایەتی و دیموکراتیزە کردن لە لایەن عێراقەوە.

ھەروەھا لە کۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٩ جارێکی تر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە.

مەسعود بارزانی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تا وەکو لە ناوچوونی رژێمی بەعس، بەشداری چەندین کۆنگرە و کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی کردووە. وەک کۆبوونەوەی واشنتۆن لە ساڵی ١٩٩٢ و پاشان لە ١٩٩٣ و لە کۆنگرەی سەلاحەدین ١٩٩٢ و کۆنگرەی لەندەن لە دیسمبری ٢٠٠٢ و کۆنگرەی سەلاحەدین لە شوباتی ٢٠٠٣.

بارزانی رۆلێکی سەرەکی ھەبووە لە سەرجەم پێشھاتە سیاسیەکانی عێراقی نوێدا، پاشانیش لە دامەزراندنی ئەنجوومەنی حوکمرانی عێراقی لە ٣١ی تەمموزی ٢٠٠٣، کە تیایدا بووە ئەندام و دواتریش بووە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە.

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ مەسعود بارزانی وەکو یەکەمین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق.

وەکو سەرۆکی ھەرێم، سەردانی فەرمی چەند وڵاتێکی کردووە وچەند سەرۆکی وڵات وسەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتانەی بینی، چاوپێکەوتنی ئەنجام دا لەگەل بۆش سەرۆکی ئەمەریکا لە ٢٠٠٥/١٠/٢٥ و تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ٢٠٠٥/١٠/٣١و پاپای ڤاتیکان لە٢٠٠٥/١١/١٤ و برلسکونی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە٢٠٠٥/١١/١٣ و شا عبداللە مەلیکی سعودیە لە ٢٠٠٧/٣/١٣ و شا عبداللە مەلیکی ئوردن لە ٢٠٠٧/٣/١٩ .

وەکو سەرۆکی ھەرێم چەند ئۆرگانێکی دامەزراندووە بۆ پتەوکردنی ھاوپەیمانی لە نێو ھێزە سیاسیەکانی کوردستان و باشترکردنی پرۆسەی بڕیاردان لە ھەرێم:

  • لە ڕۆژی (٢٢ /١ /٢٠٠٧) ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی کوردستان دامەزرا کە تیایدا سەرۆکی ھەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەکان ئەکات، و جێگری سەرۆکی ھەرێم بەڕێز (کۆسرەت رەسول) لەگەلأ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کوردستان و جێگرەکانیان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم.
  • ئەنجوومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان، کە کەسایەتی یەکەمی پارتە سیاسیەکان تیایدا ئەندامن، کە لەم حزبانەی خوارەوە پێکدێت: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی سۆشیالیستی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان.


بارزانی شەیدای خوێندنەوەیە بە تایبەتیش حەز بە خوێندنەوەی کتێبی مێژوویی و سیاسی و سەربازی دەکات وە ھەروەھا زۆر حەزیش لە وەرزش دەکات.

مەسعود بارزانی ساڵی ١٩٦٥ ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی ھەشت منداڵە.

بارزانی شارەزایی تەواوی لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی ھەیە، ھەروەھا شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی ھەیە و قسەی پێدەکات.

ئەنفال

خێزانی بارزانی زۆر قوربانیان لە پێناو کێشەی کورددا داوە و، لە دوای لە دایکبوونیەوە تاکو تەمەنی ١٢ ساڵی مەسعود بارزانی باوکی خۆی نەبینیوە، کە لە دوورە وڵات لە یەکێتی سۆڤیەت دەژیا. سیخورەکانی رژێم سێ برای بارزانیان تیرۆر کردەوە ٣٢ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لەگەل ئەو ٨٠٠٠ بارزانی بوون کە رژێمی بەعس ئەنفالی کردن لە ساڵی ١٩٨٣[٣] [٤]، خودی مەسعود بارزانی ئامانجی چەندین ھەوڵی تیرۆر بووە بە تایبەتی ھەوڵی تیرۆر کردنی لە ڤیننای پایتەختی نەمسا لە ٨/١/١٩٧٩. رژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق ١٦ جار گوندی بارزاننیان خاپوور کردووە کە گوندی مەسعود بارزانیە.

خولی سێیەمی سەرۆکایەتی

وادەی کۆتاییی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی بارزانی لە ساڵی ٢٠١٣ کۆتایی پێهات، بەڵام بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە ٣٠ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی تر لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە. ئەمەش مشتومڕێکی سیاسی گەورەی نایەوە لە باشووری کوردستان بەوەی ئەم بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە سەرۆکی هەرێمیان بە سەرۆکێکی ناشەرعی یاخود سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوە ناو دەبرد.[٥]


نووسراوەکان

بارزانی کتێبێکی لەسەر رۆڵی مێژووی مستەفا بارزانیی باوکی لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لە ژێر ناوی بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد کە لە سێ بەرگ پێک ھاتووە نووسیوە، لەگەل چەندین وتار و بابەتی سیاسی کە لە رۆژنامەو گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە.

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

ژیاننامەی مەسعود بارزانی