جەنگی جیھانیی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:شەڕ |
Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: Removing Link GA template |
||
ھێڵی ٧٠: | ھێڵی ٧٠: | ||
{{Link FA|sq}} |
{{Link FA|sq}} |
||
{{Link FA|zh-yue}} |
{{Link FA|zh-yue}} |
||
{{Link GA|ca}} |
|||
{{Link GA|de}} |
|||
{{Link GA|en}} |
|||
{{Link GA|eo}} |
|||
{{Link GA|lt}} |
|||
{{Link GA|th}} |
|||
{{Link GA|tt}} |
{{Link GA|tt}} |
وەک پێداچوونەوەی ٠٤:٢٧، ٣٠ی ئابی ٢٠١٤
شەڕی جیهانی دووەم | |||||
---|---|---|---|---|---|
بە پێی سوڕانی کاتژمێر؛ هێزەکانی کومنولز لە بیابان، مەدەنییە چینییەکان ژاپۆنییەکان ئەیان نێژن، هێزە سۆڤێتییەکان لە ماوەی هێرشی زستاندا، فڕۆکە ژاپۆنییەکان لەسەر هەڵگری فڕۆکەکان، سەربازە سۆڤێتییەکان کوشتار ئەکەن لە بەرلین، ژێردەریاییەکی ئەڵمانی ئەکەوێتە بەر هێرش. | |||||
| |||||
شەرکەرەکان | |||||
ویلایەتە یەکگرتووەکان شانشینی یەکگرتوو فەڕەنسا یەکێتیی سۆڤیەت شانشینی میسر تایوان چین پۆڵەندا کەنەدا ئوسترالیا نیوزیلاند نەرویژ دانمارک بەلجیکا ھۆلەند یۆنان فلیپین |
ئەڵمانیای نازی ئیمپراتۆری ئیتالیا ژاپۆن ڕۆمانیا بولگاریا مەجارستان فەڕەنسای ڤیشی | ||||
زیانەکان | |||||
کوژراوی سەربازی؛ زیاتر لە ١٦،٠٠٠،٠٠٠ کوژراوی مەدەنی؛ زیاتر لە ٤٥،٠٠٠،٠٠٠ کۆی کوژراوەکان؛ ٦١،٠٠٠،٠٠٠ |
کوژراوی سەربازی؛ زیاتر لە ٨،٠٠٠،٠٠٠ کوژراوی مەدەنی؛ زیاتر لە ٤،٠٠٠،٠٠٠ کۆی کوژراوەکان؛ ١٢،٠٠٠،٠٠٠ |
شەڕی جیھانی دووەم، ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر بوو لە ٧ی تەمموزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی ھات بە خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن وڵاتە یەکرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.
شەڕی جیھانی دووەم بە شەڕێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی ڕووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن سەرباز بەشداربوون تیایدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون، نزیکەی ٦١ ملیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە شەڕی جیھانی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئاڵمانیش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە، و ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێ تاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ ملیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا.
ڕووداوەکان
ئەتوانرێت بووترێت شەڕەکە دەستی پێکرد لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ بە غەزووی ئەڵمانیا بۆ ھەر یەکێک لە پۆڵەندا و سلۆڤاکیا، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن فەڕەنسا و بەریتانیا و موستەعمەرەکانیان. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆریەتێکی گەورە لە ئەوروپادا، لە ماوەکانی نێوان کۆتاییەکانی ١٩٣٩ و سەرەتاکانی ١٩٤١دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک ھەڵمەت و ھاوپەیمانییەوە توانی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەوروپادا. لە حوزەیرانی ١٩٤١ وڵاتەکانی تەوەر لە ئەوروپا ھەستان بە غەزووی یەکێتیی سۆڤیەت کە ئەمەش گەورەترین کرداری شەڕە لە میژوودا، ئەم غەزووە زۆربەی ھێزەکانی تەوەری بەکاربرد، و لە کانونی یەکەمی ١٩٤١ ژاپۆن ھێرشی کردە سەر وڵاتە یەکگرتووەکان کە بەمە ئەمریکا کیشکرایە ناو شەڕەکەوە. وڵاتەکانی تەوەر دەستیانکرد بە شکست خواردن لە ساڵی ١٩٤٢ لە دوای شکستی ژاپۆن لە کۆمەڵێک شەڕی دەریاییدا و شکانی ھێزەکانی تەوەری ئەوروپی لە باکووری ئەفریقا و ستالینگراد، لە ساڵی ١٩٤٣ و دوای چەند شکانێک کە بەسەر ئەڵماندا ھات لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات و غەزووی وڵاتەکانی ھاوپەیمانی بۆ ئیتاڵیا و سەرکەوتنی ئەمریکی لە زەریای ھادییدا، تەوەر دەستیان بە کشانەوە کرد لە زۆربەی بەرەکانەوە. لە ساڵی ١٩٤٤ ھاوپەیمانەکان گەیشتنە فەڕەنسا و یەکێتیی سۆڤیەت توانی ھەموو خاکەکانی بگێڕێتەوە کە ئەڵمان گرتبوویان. شەڕ لە ئەوروپادا کۆتایی ھات بە دەستگرتنی ھێزەکانی یەکێتی سۆڤێت بەسەر بەرلین و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لەلایەن ئەڵمانەوە لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥، و وڵاتە یەکگرتووەکان دەریاییە ژاپۆنییەکانیان شکاند و دوورگەکانی ژاپۆن کەوتنە ژێر ھەڕەشەوە.
سەرچاوەکان
داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link GA
- شەڕ
- ململانێکانی ١٩٣٩
- ململانێکانی ١٩٤٠
- ململانێکانی ١٩٤١
- ململانێکانی ١٩٤٢
- ململانێکانی ١٩٤٣
- ململانێکانی ١٩٤٤
- ململانێکانی ١٩٤٥
- مێژووی مۆنتینیگرۆ
- مێژووی یەکێتیی سۆڤیەت و ڕووسیای سۆڤیەت
- مێژووی ھاوچەرخ
- شەڕەکانی ئۆسترالیا
- شەڕەکانی نەمسا
- شەڕەکانی کرواتیا
- شەڕەکانی دانمارک
- شەڕەکانی فەڕەنسا
- شەڕەکانی ئاڵمانیا
- شەڕەکانی یۆنان
- شەڕەکانی مەجارستان
- شەڕەکانی ئێران
- شەڕەکانی عێراق
- شەڕەکانی ژاپۆن
- شەڕەکانی مەکسیک
- شەڕەکانی پۆڵەندا
- شەڕەکانی عەرەبستانی سعوودی
- شەڕەکانی سووریا
- شەڕەکانی ھۆڵەندا
- شەڕەکانی یەکێتیی سۆڤیەت
- شەڕەکانی شانشینی یەکگرتوو
- شەڕەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان
- شەڕی جیھانیی دووەم