نووح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێکردنەوە، نوێ، سڕینەوەی ئەو دەقە نازانیارینامەییەی پێشوو!!
ب چاکسازی
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
{{بێ سەرچاوە}}
[[پەڕگە:Noah islam 2.jpg|230px|وێنۆک|چەپ|کەشتی نووح لە هونەری ئیسلامیدا]]
[[پەڕگە:Noah islam 2.jpg|230px|وێنۆک|چەپ|کەشتی نووح لە هونەری ئیسلامیدا]]
لە [[ئایینە ئیبراهیمییەکان]]دا، '''نوح''' (بە[[ئینگلیزی]]: Noah، بە[[عەرەبی]]: {{نووسەی عەرەبی|نُوح}}، بە[[عیبری]]: נֹחַ,‎ נוֹחַ، بە[[سریانی]]: ܢܘܚ، بە[[گریکی کۆن]]: Νῶε) دەیەمین و دواهەمین [[پەتڕیک (کتێبی پیرۆز|پەتڕیک]]ی [[ئێنتادڵووڤیان|پێش زریانەکە]]یە. چیرۆکی [[کەشتیی نوح]] باس کراوە لە [[گێراندنەوەی زریان لە بەسەرهاتەکانی درووستبووندا]]، هەروەها لە [[سووڕەتی ٧١]]ی [[قورئان]]دا باسی لێوە کراوە. لە[[کتێبی پیرۆزدا]] دوا بەدوای چیرۆکی نووح، چیرۆکی [[نەفرەتی حام]] دێت. لەپاڵ [[بەسەرهاتەکانی درووستبوون]]دا، بەسەرهاتی نووح لە کرۆنیکڵسی یەکەم، ئایزایە، ئێزیکیڵ، ئینجیلی مەتتا و لۆقا، کتێبی عیبرییەکان و هەردوو نامەکەی [[بتڕووس]]دا باس کراوە.
لە [[ئایینە ئیبراهیمییەکان]]دا، '''نوح''' (بە[[ئینگلیزی]]: Noah، بە[[عەرەبی]]: {{نووسەی عەرەبی|نُوح}}، بە[[عیبری]]: נֹחַ,‎ נוֹחַ، بە[[سریانی]]: ܢܘܚ، بە[[گریکی کۆن]]: Νῶε) دەیەمین و دواهەمین [[پەتڕیک (کتێبی پیرۆز|پەتڕیک]]ی [[ئێنتادڵووڤیان|پێش زریانەکە]]یە. چیرۆکی [[کەشتیی نوح]] باس کراوە لە [[گێراندنەوەی زریان لە بەسەرهاتەکانی درووستبووندا]]، هەروەها لە [[سوورەتی نووح|سوورەتی ٧١]]ی [[قورئان]]دا باسی لێوە کراوە. لە[[کتێبی پیرۆزدا]] دوا بەدوای چیرۆکی نووح، چیرۆکی [[نەفرەتی حام]] دێت. لەپاڵ [[بەسەرهاتەکانی درووستبوون]]دا، بەسەرهاتی نووح لە کرۆنیکڵسی یەکەم، ئایزایە، ئێزیکیڵ، ئینجیلی مەتتا و لۆقا، کتێبی عیبرییەکان و هەردوو نامەکەی [[بتڕووس]]دا باس کراوە.


==کەشتیی نوح ==
==کەشتیی نوح ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٤١، ٣١ی ئایاری ٢٠١٤

کەشتی نووح لە هونەری ئیسلامیدا

لە ئایینە ئیبراهیمییەکاندا، نوح (بەئینگلیزی: Noah، بەعەرەبی: نُوح، بەعیبری: נֹחַ,‎ נוֹחַ، بەسریانی: ܢܘܚ، بەگریکی کۆن: Νῶε) دەیەمین و دواهەمین پەتڕیکی پێش زریانەکەیە. چیرۆکی کەشتیی نوح باس کراوە لە گێراندنەوەی زریان لە بەسەرهاتەکانی درووستبووندا، هەروەها لە سوورەتی ٧١ی قورئاندا باسی لێوە کراوە. لەکتێبی پیرۆزدا دوا بەدوای چیرۆکی نووح، چیرۆکی نەفرەتی حام دێت. لەپاڵ بەسەرهاتەکانی درووستبووندا، بەسەرهاتی نووح لە کرۆنیکڵسی یەکەم، ئایزایە، ئێزیکیڵ، ئینجیلی مەتتا و لۆقا، کتێبی عیبرییەکان و هەردوو نامەکەی بتڕووسدا باس کراوە.

کەشتیی نوح

بەپێی ئیسلام

بەپێی قورئان، نوح بۆ ماوەی ٩٥٠ ساڵ ئامۆژگاریی گەلەکەی خۆی کرد، بەڵام ئەوان باوەڕیان نەهێنا. خودا نوحی ئاگادار کرد کە ئیتر بێجگە لەو چەند کەسە کەمەی باوەڕیان پێکردووی کەسی تر باوەڕت پێناهێنێ. بەڵام نوح جارێکی تریش خەڵکەکەی بۆ خواپەرستی بانگکردەوە کەچی لە وەڵامدا وتیان: "ئەی نوح ماوەیەکی زۆرە ئەم قسانەمان بۆ دەکەی ئێمە باوەڕناهێنین. بڕۆ چی دەکەی بیکە."[ژێدەر پێویستە]

نوح گووتی: "خوایە گیان خۆت دەزانی ماوەیەکی زۆرە ئارامم گرتووە، هەموو کاتێک ئەم قەومەم بۆ خواپەرستی و وازهێنان لە بتپەرسیتیی بانگکردووە، بەردەوام بووم لەگەڵیان بەشەو و بە رۆژ، بە ئاشکراو بەنهێنی، بە کۆمەڵ و بەتاک تاک قسەم بۆ کردوون، بەڵام ئەوان هەر باوەڕناهێنن و بێزاربووم لە دەستیان، ئەى خوای گەورە کەس لەم کافرانە مەهێڵە لەسەر رووی زەویدا."[ژێدەر پێویستە]

باوەڕی موسوڵمانان وایە کە خودا پاڕانەوەی نوحی وەرگرت و فەرمانی کرد بە نوح کەشتییەک دروست بکات چوونکە قەومەکەی نوقمی دەریا دەکات. کاتێک خەڵکەکە چاویان بە نوح کەوت کەشتی دروست ئەکات، گاڵتەیان پێ کرد. نوحیش ئارامی گرت و وتی: "کاتێکیش دێت ئێمە گاڵتە بە ئێوە بکەین."[ژێدەر پێویستە]چیرۆکی ناو قورئان وا دەگێڕێتەوە کە پەیمانی خودا هات و باران دەستی پێکرد و ئاو هەستا و هەموو شوێنێکی پڕکرد. خودا فەرمانی کرد بە نوح: "خۆت و باوەڕداران بچنە کەشتییەکەوە و لە هەموو گیاندارێک جووتێک هەڵبگرە نێرێک و مێیەک."[ژێدەر پێویستە]قورئان وا دەگێڕێتەوە کە لەدوای ئەوەوە کەشتییەکە بەناوی خوداوە کەوتە سەر ئاو و بێباوەڕەکانیش لە ترسی ئاوەکە بەرەو شاخەکان رایان دەکرد، کوڕێک و ژنێکی نوحیش لەگەڵ کافرەکان بوون. نوح کوڕەکەی خۆی بینی لە ئاوەکەدا خەریک بوو ئەخنکا، نوح وتی: "کوڕم لەگەڵ ئێمە سواری کەشتییەکە بەو لەگەڵ کافران مەبە." کوڕەکەی وتی: "دەچمە سەر شاخێکى بەرزو ئاو پێم ناگات." نوح وتی: "کوڕم ئەمڕۆ جگە لە پەنای خوای گەورە هیچ پەنایەکى تر نییە."[ژێدەر پێویستە]

بەڵام کوڕەکەی باوەڕی نەهێنا و شەپۆلی ئاو دووری خستەوە و خنکا. نوح زۆری پێناخۆش بوو چونکە کوڕی بوو ئەیویست لە ئاگری دۆزەخ رزگاری بکات بۆیە نوح لە خودا پاڕایەوە و وتی: "خودای گەورە کوڕەکەم لە منە و تۆش پەیمانت راستە و باشترین دادوەری." لەسەر ئەو بنەمایەی کە موسوڵمانان بڕوایان وایە کە خودا ناڕوانێتە بنەماڵە و ڕەچەڵەک و دادوەرێکی ڕاستە، خودا نوحی ئاگادارکردەوە: "ئەو کوڕە لە تۆنییە، ئەوە کردەوەیەکی خراپە، کافر نەوەی پێغەمبەر نییە با کوڕیشت بێت، داوای شتێک مەکە کە نایزانی و وەک نەزانەکان مەبە."[ژێدەر پێویستە]نوحیش داوای لێبووردنی لە خودا کرد.

بەپێی چیرۆکەکەی قورئان، لە کۆتاییدا بە ویستی خودا باران وەستا و کەشتییەکە لەسەر چیای جودیی لە باکووری کوردستان وەستایەوە، نوح و هاوەڵانی هاتنە سەر زەوی و هەموو کافرەکانیش لە ناوچوون.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان


داڕێژە:Link FA