گەردوون: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: scn:Universu وتارێکی بەرزە
ب بۆت: nap:Annevierzo وتارێکی بەرزە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ١٠: ھێڵی ١٠:


{{Link FA|fi}}
{{Link FA|fi}}
{{Link FA|nap}}
{{Link FA|scn}}
{{Link FA|scn}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:١٥، ٧ی ئایاری ٢٠١٤

گەردوون پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەی فیزیکی بوونیان ھەیە، گشت بۆشایی و کات، گشت فۆرمەکانی ماددە و وزە، و ھەموو ئەو یاسا و نەگۆڕە فیزیکییانەی زاڵن بە سەریاندا. ڕاڤەکانی ئێستای ئەستێرەناسەکان نیشان دەدەن کە تەمەنی گەردوون (± ٠.١٢) ١٣.٧٣ میلیارد ساڵە و تیرەی گەردوونی بینراو لانیکەم ٩٣ میلیارد ساڵی تیشکی یان ٨.٨٠ × ١٠٢٦ مەترە.

تەقینەوە گەورەکە

تەقینەوە گەورەکە (Big Bang) بریتییە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە. بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە. ئەو کشانە خێرایە وای لە گەردوون کردووە کە بەرەو سارد بوونەوە بڕوات و وەکو ئەم بارەی ئێستای لێبێت کە بەردەوامە لە کشان. بە پێی دوایین لێکۆڵینەوە ئەم بار و دۆخەی گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ (١٣.٧) ملیار ساڵ پێش ئێستا ، کە دانراوە بە تەمەنی گەردوون و ئەو کاتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویداوە. دوای ئەو کشانە ناوخۆییەی کە تیایدا ڕوویدا گەردوون سارد بووەوە بۆ گۆڕینی وزە بۆ توخمە کیمیایی و بەشە گەردیلەکان. ئەمە ھەزاران ساڵی دەوێت تا (پرۆتۆن و نیوترۆن و ئێلەکترۆن) یەک بگرن و گەردیلە پێک بھێنن کە یەکەی درووست بوونی ماددەن. یەکەم توخمی کیمیایی کە دروست بوو (ھایدرۆجین) بوو بە دواشیدا (ھێلیوم و لیسیۆم) پێکھاتن.

داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA