بڕبڕە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٣٠: ھێڵی ٣٠:
==تۆڕی دەمارەکان==
==تۆڕی دەمارەکان==
[[کۆئەندامی دەمار]] وەک تۆڕی تێلێفۆنەکان لە کۆمەڵێک دەمار پێک هاتووە کە پەیامەکان لە مێشکەوە بۆ ئەندامەکان و لە ئەندامەکانەوە بۆ مێشک دەگۆزێتەوە. ئەو پەیامانەی لە مێشکەوە بۆ ئەندامەکان دەچێت دەبێتە هۆی کرژ بوونەوەی ماسوولکەکان و جووڵەی ئەندامەکان. ئەو پەیامانەیش کە لە ئەندامەکانەوە بۆ مێشک دەڕۆن هەڵگری هەستی وەک ئێش و بیستن و ...ه.
[[کۆئەندامی دەمار]] وەک تۆڕی تێلێفۆنەکان لە کۆمەڵێک دەمار پێک هاتووە کە پەیامەکان لە مێشکەوە بۆ ئەندامەکان و لە ئەندامەکانەوە بۆ مێشک دەگۆزێتەوە. ئەو پەیامانەی لە مێشکەوە بۆ ئەندامەکان دەچێت دەبێتە هۆی کرژ بوونەوەی ماسوولکەکان و جووڵەی ئەندامەکان. ئەو پەیامانەیش کە لە ئەندامەکانەوە بۆ مێشک دەڕۆن هەڵگری هەستی وەک ئێش و بیستن و ...ه.
==[[درکەپەتک|پەتە مازە]]==
==[[مۆخ]]==
گوریسێ لە دەمارەکان کە لە مێشکەوە بە کاناڵی مۆرەکاندا دێنە خوارێ بە [[درکەپەتک|پەتە مازە]] (spinal cord) دەناسرێت. تاڵە دەمارەکان پاش جیا بوونەوە لە پەلکەدەمار، مەودایەکی کەم دەبڕن و لەم لاولای مۆرەکانەوە دێنە دەرەوە و بەرەو بەشێک لە ئەندامەکانی لەش( وەک دەست و پێ) دەچن و دەمارکێشی دەکەن.
گوریسێ لە دەمارەکان کە لە مێشکەوە بە کاناڵی مۆرەکاندا دێنە خوارێ بە [[درکەپەتک|پەتە مازە]] (spinal cord) دەناسرێت. تاڵە دەمارەکان پاش جیا بوونەوە لە پەلکەدەمار، مەودایەکی کەم دەبڕن و لەم لاولای مۆرەکانەوە دێنە دەرەوە و بەرەو بەشێک لە ئەندامەکانی لەش( وەک دەست و پێ) دەچن و دەمارکێشی دەکەن.

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٣٥، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣

بڕبڕاگەی مرۆڤ.


بڕبڕاگە یان کاریتە یان مازگەبەشی سەرەکی ئێسکبەندی باڵاتەنەی مرۆڤە. گرنگترین ئەرکەکانی بڕبڕاگە بریتییە لە: پشتیوانی لە لەش، هەڵسووڕان بە هەموولادا، پاراستنی پێکهاتەکانی کۆئەندامی دەمار لە ناو خۆیدا

بڕبڕاگە

بڕبڕاگە تەوەرەی ناوەندی لەشی مرۆڤەو لە هێڵی ناوەڕاست و بەشی پشتەوەی لەشدایە، لە بنکی کاپۆڵەوە دەست پێدەکا و بە ملدا دێتە خوار و تا سمت دڕیژەی هەیە. لە منداڵاندا لە 33 مۆرە پێک هاتووەو لە گەورەدا پێنج مۆرەی پێش ئاخر پێکەوە دەلکێن و ئێسکی سێبەندە پێک دەهێنن و چوار مۆرەی ئاخریش پێکەوە دەلکێن و کلێجە دروست دەکەن. بەم بۆنەوە ژمارەی مۆرەکان لە گەورەکاندا 24 بڕگەیە. لە 24 مۆرە، 7ی مۆرەی مل ، 12ی مۆرەی پشت و 5ی مۆرەی کەمەرە.

ناوەکانی تر

لە فەرهەنگی زمانی کوردیدا بۆ ئەم مەبەستە ئەم وشانە هاتووە: پشتەمازە ، گازەڕا ، مازگە ، مازە ، مازی، سنسل ، تەرختە ، کرک ، ناڤدەرک ، دۆرپشت ، کاریتەی پشت ، ستوونا پشت

پێکهاتەی مۆرەیەکی ئاسایی

مۆرە

هەر مۆرەیێ لە دوو بەشی پێشوو و پاشوو پێکهاتووە کە کونێک دەکەوێتە ناوەڕاستییان کە بە کونی مۆرە دەناسرێت. بەگشتی هەر مۆرەیێ لەم بەشانە پێکهاتووە:

  • کەوانە کە پەتەمازە دەپارێزێت، لەم بەشانە پێکهاتووە:
  1. جووتێک پێچکە (Pedicle) بەشەکانی پێشەوەی کەوانەی مۆرە پێک دێنێت.
  2. جووتێک لامینا کە بەشەکانی پاشەوەی مۆرە پێک دێنێت.
  3. حەفت لک کە چواریان لکی جومگەیین (دووان سەر و دووان خوار)، دوانیان لکی لاوەکی و یەکیان زیادەی شۆکی

دیسکئ نێوان مۆرەکان

دیسکی بەینی مۆرەکان ئەم هەلە بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنێ کە دانەوێتەوە، ڕاست بێتەوە، بەم لاولادا بسووڕێ یان داشکێتەوە. دیسک پێکهاتەیەکی پان و لووسی هەیە کە ناوکەکەی لە ماکێکی جیلەیی پێکهاتووە کە ڕیشاڵی ئانولووس دایگرتووە.

ئەرکی سەرەکی دیسکی نێوان دوو مۆرە، گرتنە خۆی گوشارە بۆ داشکانی ڕێژەی گوشارەکانی سەر بڕبڕاگەی پشت. دیسکەکان لە ژێر گوشاری دەرەکیدا وەزەنیان پێ دەگا.

جومگەکان

مۆرەکان بە هۆی ژمارەیێک جومگەی بچووکەوە پێکەوە دەبەسترێنەوە. ئەم جومگانە بە هۆی گوشار و سوانەوە خراپ دەبن و لەوانەیە تووشی ماس و پەنام بن و گوشار بخەنە سەر دەمارەکانی ئەو بەشە.

تۆڕی دەمارەکان

کۆئەندامی دەمار وەک تۆڕی تێلێفۆنەکان لە کۆمەڵێک دەمار پێک هاتووە کە پەیامەکان لە مێشکەوە بۆ ئەندامەکان و لە ئەندامەکانەوە بۆ مێشک دەگۆزێتەوە. ئەو پەیامانەی لە مێشکەوە بۆ ئەندامەکان دەچێت دەبێتە هۆی کرژ بوونەوەی ماسوولکەکان و جووڵەی ئەندامەکان. ئەو پەیامانەیش کە لە ئەندامەکانەوە بۆ مێشک دەڕۆن هەڵگری هەستی وەک ئێش و بیستن و ...ه.

پەتە مازە

گوریسێ لە دەمارەکان کە لە مێشکەوە بە کاناڵی مۆرەکاندا دێنە خوارێ بە پەتە مازە (spinal cord) دەناسرێت. تاڵە دەمارەکان پاش جیا بوونەوە لە پەلکەدەمار، مەودایەکی کەم دەبڕن و لەم لاولای مۆرەکانەوە دێنە دەرەوە و بەرەو بەشێک لە ئەندامەکانی لەش( وەک دەست و پێ) دەچن و دەمارکێشی دەکەن.

ڕاگرتنی تەندروستی

بە مەبەستی ڕاگرتنی تەندروستی بڕبڕاگە، باشتر وایە کە لە دانیشتن و ڕۆیشتندا ، مۆرەکان ڕێک و قیت لەسەر یەک سوار بن و کۆم نەبن. بەژنی ڕێک و قیت لە تەندروستی لەش، بەخۆدا پەرمان و جوانیدا دەوری گرنگی هەیە.

وەزەنەکانی پشت

هەروا کە دەزانین پەتەمازە هەڵگری پەیامەکانی هەست و جوولەیە و ئەگەر تووشی وەزەنێک بێ، ئەوە دەتوانێ ببێتە هۆی تێکچوونی جووڵە، هەست و هاتنە ژانی ئەندامەکانی لەش. ئەمە هەر ئەو ڕووداوەیە کە لە پێکدادانێکدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی ئیفلیجی . ژمارەی ئەو ئەندامانەی لە ڕووداوێکی وادا ئیفلیج دەبن بە توندی و شوێنی وەزەنەکە بەستراوە، ئەگەر وەزەنەکە بۆ سەر گەردن بێ، ئەگەری ئیفلیجی دەست و پێکان لە ئارادایە، ئەگەر وەزەنەکە بخرێتە سەر کەمەر، تەنیا پێکان تووشی کێشە دەبن.

سەرچاوە

[فقرات-ویکی فارسی]