سێگۆشە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 1 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q19821
ب ربات: ka:სამკუთხედი یک مقالهٔ برگزیده است
ھێڵی ٥٤: ھێڵی ٥٤:
== ڕووبەری سێگۆشە ==
== ڕووبەری سێگۆشە ==
ئەگەر بەرھەمی [[لێکدان]]ی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.
ئەگەر بەرھەمی [[لێکدان]]ی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.
{{Link FA|ka}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٢١، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣

سێگۆشە

سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیی‌یەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC .

جۆرەکانی سێگۆشە

بە گوێرەی درێژیی لاکان

دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:

  1. لە سێگۆشەی لایەکسانـدا گشت لاکان درێژییان یەکسانە. سێگۆشەی لایەکسان چەندگۆشەیەکی ڕێکوپێکە کە ھەر یەک لە گۆشەکانی ٦٠ پلەیە.
  2. لە سێگۆشەی دوولایەکسانـدا دوو لا درێژییان یەکسانە. دوو گۆشەی بەرانبەری لا یەکسانەکانیش یەکسانن.
  3. لە سێگۆشەی لانایەکسانـدا گشت لاکان و گۆشە ناوەکییەکان نایەکسانن.
Equilateral Triangle Isosceles triangle Scalene triangle
لایەکساندوولایەکسانلانایەکسان

بە گوێرەی ئەندازەی گۆشە ناوەکییەکان

بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:

  1. گۆشەوەستاو: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی ٩٠ پلە بێ.
  2. گۆشەکراوە: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی گەورەتر لە ٩٠ پلە بێ.
  3. گۆشەتیژ: ئەوەیە کە گشت گۆشەکانی بچووکتر لە ٩٠ پلە بن.
Right triangle Obtuse triangle Acute triangle
وەستاو (ڕاست)کراوەتیژ
 
 لار

چێوەی سێگۆشە

چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی.

واتە: ؛

P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.

ڕووبەری سێگۆشە

ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە. داڕێژە:Link FA