جوولەکایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Addbot (لێدوان | بەشدارییەکان) |
ب ربات: ka:იუდაიზმი یک مقالهٔ برگزیده است |
||
ھێڵی ١٤: | ھێڵی ١٤: | ||
[[پۆل:جوولەکە]] |
[[پۆل:جوولەکە]] |
||
[[پۆل:ئیسرائیل]] |
[[پۆل:ئیسرائیل]] |
||
{{Link FA|ka}} |
وەک پێداچوونەوەی ٠٠:١٨، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
یەهوودییەت یان جولەکە (بەئینگلیزی: Judaism، بەعەرەبی: اليهودية، لە وشەی Iudaismus ی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmos ی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەهوداهـ) ی عیبرییەوە "یەهودا")، ئایین، فەلسەفە و رێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (هەروەها ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود روونی دەکەنەوە، یەهوودییەت لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. یەهوودییەتی رەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەهەردوو رێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی راگەیاندووە. [١]. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا هەزاران شوێنکەوتوویان هەیە، پێشیان وایە کە تەنها تەوراتی نووسراو درووستە.
سەرچاوەکان
- ^ ماڵپەری torah.org