جۆن ڕۆڵز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «جۆن ڕاوڵز (John Bordley Rawls (1921–2002 فەیلەسووفێکی ئەمریکاییە و یەکیکە لە نووسەرە گەورەکانی ...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٠٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣

جۆن ڕاوڵز (John Bordley Rawls (1921–2002 فەیلەسووفێکی ئەمریکاییە و یەکیکە لە نووسەرە گەورەکانی سەربە ڕشتەی «لیبەڕالیزمی جڤاکی». ڕاوڵز خاوەنی چەندین بەرهەمی گرینگە لەم بوارەدا، بۆ نموونە «تیۆرییەک دەربارەی دادگەری» (A Theory of Justice (1971 و «لیبەڕالیزمی سیاسی» (Political Liberalism (1993.

پەیمانی جڤاکی

ڕاوڵز بۆ چەمکی «داد» ئاوڕ لە نەرێتی بیرمەندانی وەک جۆن لۆک (John Locke (1632-1704، ژان ژاک ڕوسۆ (Jean-Jacques Rousseau (1712–1778 و ئیمانۆئێل کانت (Immanuel Kant (1724-1804 دەداتەوە.

لە کتێبی «تیۆرییەک دەربارەی دادگەری» ـدا، له ‌بیرۆکەی «پەیمانی جڤاکی» دەدوێ. له ‌سەردەمی ڕۆشنگەریدا فەیلەسووفان تیۆریی «مافی مرۆڤ» و «سەروەریی گەل» - یان دەبردەوە بۆ پەیمانێکی خەیاڵزادەی نێوان تاکەکەسان دەربارەی چۆنیەتی دامەزراندنی جڤات و چۆنیەتیی دەزگەی فەرمانڕەوا. «پەیمانی جڤاکی» دەڵێ ‌دەوڵەت لەلایەن تاکەکەسانە بەو مەبەستە دێتە دامەزراندن کە ببێتە دەستەبەری «مافی سروشتەکی»ی خۆیان. ئەم مافانە بە بۆچوونی لۆک بۆ نموونە بریتییە لە مافی ‌«‌ژیان، ئازادی و موڵکایەتی‌».

وەنەبێ ڕاوڵز پێی وا بووبێ جڤات لە ڕاستیدا ڕۆژێک لە ڕۆژان لەسەر پەیمانی نێوان تاکەکەسان هەڵنرابێ، بەڵکوو ئەم پەیمانە‌ وەک مۆدێلێکی هزری بەکار دەهێنێ: داخوا ئەو پرنسیپانە چی بن لە دۆخێکی بیرکرددا چەند تاکەکەسێک ‌«‌لە پشت پەردەی نەزانینەوە»‌ ڕێک بکەون لەسەری؟ واتە ئەم تاکەکەسانە لەو کاتەدا دوور بن، هەم لە بەرژەوەندی کەسەکی و هەم لە زۆرەملێی دەرەکی. ئەم کەسانە نازانن چ جێیەک، لەو جڤاتەدا کە دایدەمەزرێنن، بەر خۆیان دەکەوێ.

دوو پرنسیپ

ڕاوڵز پێی وایه تاکەکەسان لە دۆخی وەهادا دوو پرنسیپ دەسەلمێنن:[١]


- یەکەم: هەر هەموو، بێ ئەوەی هیچ دەستەیەک‌ کە‌مبەش بێ، هەمان ئازادی و مافی بنەڕەتییان هەبێ.

- دووەم: جیاوازی جڤاکی و ئابووری تەنها ئەگەر له ‌بەرژەوەندی کەسانی هەرە بێدەرامەتدا بوو ئەوجا دێتە سەلماندن.

ڕەخنە

باوەڕی «لیبەڕالیزمی جڤاکی» لای ڕاوڵز داکۆکییە لە سیستەمی خۆشگوزەرانی چەپە-لێبەڕال. ئەم دیدەش لە هەردوو لایەنی چەپ و ڕاستەوە درایە بەر ڕەخنە. ڕکابەری هەرە بەرچاو لێرەدا بیرمەند ڕۆبەرت نۆزیک (Robert Nozick (1938-2002 ـە.


پەراوێز

  1. ^ «ئایدیۆلۆژیی سیاسیی هاوچەرخ» (Reidar Larsson. Politiska ideologier i vår tid. Studentlitteratur - 32-33 (1999


سەرچاوە

Nationalencyklopedin

(Reidar Larsson. Politiska ideologier i vår tid. Studentlitteratur (1994

به‌سته‌ری ده‌ره‌کی‌

Stanford Encyclopedia of Philosophy Entry on John Rawls