بواری موگناتیسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ھێڵی ٧٥: | ھێڵی ٧٥: | ||
[[پۆل:فیزیک]] |
[[پۆل:فیزیک]] |
||
[[پۆل:زانست]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٥٦، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٠
کادی مەگنەتیسی (یان Magnetic field) گۆڕەپانێکی ھێزە کە کەرستە یان وردەڵەیەکی مەگنەتیسی یان گۆڕانێک لە کادێکی ئەلەکتریکیدا[١] ھۆی درووستبوونیەتی. بە ھێز خستنەسەر کەرستە مەگنەتیسییەکانی دیکە یان جووڵاندنی بارگە ئەلەکتریکییەکان خۆی نیشان دەدات. کادی مەگنەتیسی لە ھەر شوێنێکدا بە ھەردوو توانا[٢] و ئاڕاستە[٣] دیاری دەکرێت؛ واتە ئەمە کادێکی ھەڵگرییە[٤].
بارگەیەکی ئەکەکتریکی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کادێکی ئەلەکتریکی[١] و ئەوە پێوەندی ھەیە بە کادی مەگنەتیسی؛ گۆڕانێک لە کادی مەگنەتیسی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کادی ئەلەکتریکی و بە پێچەوانە، گۆڕان لە کادی ئەلەکتریکی دەبێتە ھۆی درووستبەنی کادی مەگنەتیسی. پێوەندی تەواوی نێوانی کادی ئەلەکتریکی و مەگنەتیسی و ھەروا تەزوو و بارگەکانی وا ئەوانی لێدرووست ئەبن، بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ[٥] باسدەکرێن. وەک ئەمە نیشانی دەدات، کادی مەگنەتیسی و ئەلەکتریکی ھەردوو دیمانەی یەک شتن کە پێیدەڵێن کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی[٦].