شرۆڤەکاریی SWOT: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «وێنۆک| شرۆڤەکاریی SWOT شرۆڤەکاریی SWOT مێتودێکە بۆ شرۆڤەکاریی سازمان،...»ەوە |
No edit summary |
||
ھێڵی ٣٤: | ھێڵی ٣٤: | ||
==سەرچاوە== |
==سەرچاوە== |
||
[http://komak.nu/Kurdi/Kteebkhane/KteebiKOMAK_PDF/Sazmangeri_20111215.pdf «سازمانگەری»] |
[http://komak.nu/Kurdi/Kteebkhane/KteebiKOMAK_PDF/Sazmangeri_20111215.pdf «سازمانگەری»] |
||
[[پۆل:سازمانناسی]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:٥٧، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
شرۆڤەکاریی SWOT مێتودێکە بۆ شرۆڤەکاریی سازمان، بۆ پەی بردن بە هەلومەرجی سازمان، بە هێز و توانای ناوەکی لە لایەک و دەرفەتی دەرەکی لە لایەک.
وشەی SWOT سەرەکۆی[١] ئەم وشانەیە Strengths, Weaknesses, Opportunities & Threats کە دەکاتەوە: هێز، لاوازی، دەرفەت و هەڕەشە.
مێتودی SWOT ئامرازێکە بۆ پەیجۆری هەردوو بواری نێوەکی و دەرەکیی سازمان. بواری نێوەکی دوو لایەنی هەیە: لایەنی هێز و لایەنی لاوازی. بواری دەرەکیش دیسان دوو لایەنی هەیە: لایەنی دەرفەت و لایەنی هەڕەشە.
ئەم شرۆڤەکارییە زۆر گرینگە بۆ ناسینی سازمان و دەرک کردنی هەلومەرجی کار و فراژووتن. پاش شرۆڤەکاریی SWOT ئەوجا بە ڕوونی بۆت دەردەکەوێت ئەو سازمانە لە چ بارودۆخێکدایە و چی پێویستە کاری لەسەر بکرێت [٢]:
- کامە خاڵ لە نێوخۆدا هەرە لاوازە و چاوەڕێی پتەوکارییە.
- کامە دۆز لە دەوروبەردا هەرە ترسناکە و چۆن ڕەفتاری لەتەکدا بکەین.
- بنگەی بەهێزمان چییە؟ سەرمایەگوزاریی تەواوی لەسەر کراوە؟
- دەوروبەر کامە دەرفەتی بۆ ڕەخساندووین و چۆن لێی سوودمەند بین.
- پێشەمیی چارەسەر چۆن بێت - کام لەم خاڵانە پێش بخەین.
گەر سەرنج بدەیتە چوارگۆشەی SWOT بۆت دەردەکەوێت کە ستوونی «هێز - دەرفەت» دەبێتە هۆکاری هاندەر ڕووەو پێکانی ئامانج. ستوونی «لاوازی - هەڕەشە» دەبێتە کۆسپی ڕێبەست و کێشە.
شرۆڤەی سەرکەوتوو بەم مێتودە پێویستی بە بەشداریی هەمەلایەنەی چالاک و دروست هەیە. بەشداریی هەمەلایەنە دەکاتەوە وەرگرتنی دید و سەرنجی لایەنی جیاواز و دەربازبوون لە گیرخواردن و گرمۆڵەبوون. بەشداریی چالاک و دروست دەبێتە دەستەبەر بۆ داڕشتنی بناخەیەکی دێمۆکراتانەی بڕیار.
پەراوێز
- ^ Acronym کۆی یهکهم پیتی چهند وشهیهکه بۆ پێکهێنانی کورتکراوهیهکی تایبهت
- ^ Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö - Förklaringar till 150 begrepp och modeller. SIS Förlag (2007): 341.
سەرچاوە
«سازمانگەری»