شرۆڤەکاریی SWOT: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «وێنۆک| شرۆڤەکاریی SWOT شرۆڤەکاریی SWOT مێتودێکە بۆ شرۆڤەکاریی سازمان،...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٤٥، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣

شرۆڤەکاریی SWOT


شرۆڤەکاریی SWOT مێتودێکە بۆ شرۆڤەکاریی سازمان، بۆ پەی بردن بە هەلومەرجی سازمان، بە هێز و توانای ناوەکی لە لایەک و دەرفەتی دەرەکی لە لایەک.


وشەی SWOT سەرەکۆی[١] ئەم وشانەیە Strengths, Weaknesses, Opportunities & Threats کە دەکاتەوە: هێز، لاوازی، دەرفەت و هەڕەشە.


مێتودی SWOT ئامرازێکە بۆ پەیجۆری هەردوو بواری نێوەکی و دەرەکیی سازمان. بواری نێوەکی دوو لایەنی هەیە: لایەنی هێز و لایەنی لاوازی. بواری دەرەکیش دیسان دوو لایەنی هەیە: لایەنی دەرفەت و لایەنی هەڕەشە.

ئەم شرۆڤەکارییە زۆر گرینگە بۆ ناسینی سازمان و دەرک کردنی هەلومەرجی کار و فراژووتن. پاش شرۆڤەکاریی SWOT ئەوجا بە ڕوونی بۆت دەردەکەوێت ئەو سازمانە لە چ بارودۆخێکدایە و چی پێویستە کاری لەسەر بکرێت [٢]:

- کامە خاڵ لە نێوخۆدا هەرە لاوازە و چاوەڕێی پتەوکارییە.

- کامە دۆز لە دەوروبەردا هەرە ترسناکە و چۆن ڕەفتاری لەتەکدا بکەین.

- بنگەی بەهێزمان چییە؟ سەرمایەگوزاریی تەواوی لەسەر کراوە؟

- دەوروبەر کامە دەرفەتی بۆ ڕەخساندووین و چۆن لێی سوودمەند بین.

- پێشەمیی چارەسەر چۆن بێت - کام لەم خاڵانە پێش بخەین.

گەر سەرنج بدەیتە چوارگۆشەی SWOT بۆت دەردەکەوێت کە ستوونی «هێز - دەرفەت» دەبێتە هۆکاری هاندەر ڕووەو پێکانی ئامانج. ستوونی «لاوازی - هەڕەشە» دەبێتە کۆسپی ڕێبەست و کێشە.

شرۆڤەی سەرکەوتوو بەم مێتودە پێویستی بە بەشداریی هەمەلایەنەی چالاک و دروست هەیە. بەشداریی هەمەلایەنە دەکاتەوە وەرگرتنی دید و سەرنجی لایەنی جیاواز و دەربازبوون لە گیرخواردن و گرمۆڵەبوون. بەشداریی چالاک و دروست دەبێتە دەستەبەر بۆ داڕشتنی بناخەیەکی دێمۆکراتانەی بڕیار.


پەراوێز

  1. ^ Acronym کۆی یه‌که‌م پیتی چه‌ند وشه‌یه‌که‌ بۆ پێکهێنانی کورتکراوه‌یه‌کی تایبه‌ت
  2. ^ Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö - Förklaringar till 150 begrepp och modeller. SIS Förlag (2007): 341.


سەرچاوە

«سازمانگەری»