سەروەریی یاسا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٥٥، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٠

سەروەری یاسا یەکسانی و یاسا

مافی یەکسانبوون لەبەرامبەر یاسادا، یان پاریَزگاریکردنی یەکسان لە لایەن یاساوە وەک ئەوەی کە زۆر جار بەم شیَوەیە دایدەرِیَژن. بۆ ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دادپەروەر شتیَکی بنچینەیی و سەرەکیە. جا دەوڵەمەند بیت یان ھەژار، نەتەوەی زۆرینە بیَت یان کەمینەیەکی ئایینی بیت، ھاوپەیمانیَکی سیاسی دەوڵەت بیَت یان رکابەربیَت.... ھەموو شایستەی پاریَزگاریکردنی یەکسانن لەبەرامبەر یاسادا. دەوڵەتی دیموکراتی ناتوانیَت زامنی ئەوە بکات کە ژیان بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو کەسیَک دەکات، و دەوڵەت ھیچ لیَپرسراویەتیەکی بەسەر نیە تا ئەنجامی بدات. ھەرچۆنیَک بیَت، شارەزا لەبواری یاسای دەستووری جۆن پز فرانک نوسیویەتی کە"لە ژیَر ھیچ بارودۆخیَکدا دەوڵەت نابیَت ھیچ نایەکسانیەک بسەپیَنیَت، پیَویستە داواکراوبیَت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ھەموو خەڵکی خۆی بە یەکچاو و بەیەکسانی." ھیچ کەس نابیَت لەسەرەوەی یاسا بیَت، لە کاتیَکدا یاساش دوای ھەموو شتیَک دەستکاری خودی خەڵکە نەوەک شتیَک بیَت بەسەریاندا سەپیَندرابیَت. ھاوڵاتیانی دیموکراسیەت بە ملکەچی یاسا دەبن چونکە ئەوان دان بەمە دائەنیَن و ئەیزانن، کە بە شیَوەیەکی ناراستەوخۆ، ئەوان ملکەچن بۆ خودی خۆیان بەو پیَیەی ئەوان بۆ خۆیان دروستکەری یاساکەن. کاتیَک یاساکان دادەمەزریَن لە لایەن خەڵکەوە کە دواتر پیَویستە بۆ خۆیان گویَرِایەڵی یاساکان بن ئەوا ھەم خزمەت بە دیموکراسیە ت و ھەم بە یاساش دەکات.

پرۆسەیی یاسایی دادگاییکردن گونجاو: فراناک ئەوە دەردەخات کە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا بە دریَژایی میَژوو ئەوانەی کە سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری بەرِیَوەدەبەن دەسەڵاتیان بە بوونی ئەگەری خراپ بەکارھیَنان و سەرکوتکاری بەدەستەوەگرتووە. بەناوی دەوڵەتەوە، ھاوڵاتیان زیندانی کراون و مولکیان دەستی بەسەرداگیراوە و ئەشکەنجەدراون دوورخراونەتەوە و لە سیَدارەدراون بەبیَ بوونی پاساوی یاسایی... و زۆر جار بەبیَ ھیَنانەوەی ھیچ جۆرە تۆمەتیَکی رەسمی. ھیچ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ناتوانیَت لەو جۆرە خراپ بەکارھیَنان و پیَشیَلکاریە ببوریَت. پیَویستە ھەموو وڵاتیَک دەسەڵاتی ھەبیَت بۆ پاراستنی سیستەم و کردارە تاوانکاریەکانیش سزا بدات، بەڵام پیَویستە ئەو ریَسا و ریَککاریانەی کە دەوڵەت لەریَگەیانەوە یاساکانی خۆی جیَبەجیَدەکات و دەیچەسپیَنیَت روون و ئاشکرا بن، نەوەک نھیَنی و ھەرِەمەکی و وابەستەی پاوانکاری سیاسی بن لە لایەن دەوڵەتەوە. کامانەن پیَداویستیە بنچینەییەکانی پرۆسەی یاسایی گونجاو لە دیموکراسیەتیَکدا؟  نابیَت ماڵی ھیچ کەسیَک بە زۆردارەکی چوونە ژوورە و پشکنینی تیادا ئەنجامبدریَت لەلایەن پۆلیسەوە بەبیَ بوونی فەرمانیَکی دادگایی ئەوە نیشانبدات کە ھۆکاریَکی دروست ھەیە بۆ ئەم پشکنینە. لە دەرگەدان و بەسەردادانی نیوە شەو لەلایەن پۆلیسی نھیَنیەوە ھیچ جیَگەیەکی بۆ نابیَتەوە لە دیموکراسیدا.  نابیَت ھیچ کەسیَک بخریَتە باری گیراویەوە بەبیَ بوونی تۆمەتیَکی روون و نووسراو کە سەرپیَچیە ئاماژەبۆکراوەکە دیاریبکات. نەوەک تەنھا دەبیَت کەسەکان شایستەی ئەوەبن کە بزانن بە تەواوی سروشتی ئەو تۆمەتە چیە لە دژیان بەرزکراوەتەوە بەڵکو پیَویستە یەکسەر ئازادبکریَن، بە گویَرەی ئەو ریَسایەی کە ناسراوە بە (Habeas Corpus) (کە بە گویَرەی ئەو یاسایە نابیت گیراو لە ماوەیەکی دیاریکراو زیاتر دەستبەسەر بکریَت بەڵکو دەبیَت ئازادبکریَت تاوەکو تۆمەتەکەی دەسەڵمیَنریَت)، ئەگەر ھاتوو دادگا بۆی دەرکەوت کە تۆمەتەکە بەبیَ پاساوە یان دەسگیرکردنەکە بیَ بنەمایە.  نابیَت ئەو کەسانەی تۆمەتبارکراون بۆ ماوەیەکی زیاتر لەماوەی دیاریکراو دەستگیر بکریَن لە زیندانیدا. ئەوانە شایستەی دادگاییکردنیَکی خیَرا و ئاشکران، و شایستەی ئەوەشن لەگەڵ ئەوانەی تۆمەتباریان کردوون رووبەرِووبکریَنەوە و پرسیاریان لیَبکەن.  دەسەڵاتەکان داواکراون بە بەخشینی ئازادکردن بە کەفالەت، ئازادکردنی مەرجدار،بۆ ئەو تاوەنبارکراوانەی کە چاوەرِوانی دادگاییکردن دەکەن ئەگەر ئەگەریَکی کەم ھەبوو ئەو کەسە گومانلیَکراوە رابکات یان تاوانی تر ئەنجامبدات. سزادانی "تووند و نا ئاسایی" وەک ئەوەی لە یاسا و داب و نەریتەکانی کۆمەڵگادا دەستنیشانکراون، دەبیَت قەدەغە بیَت.  کەسەکان نابیَت ناچار بکریَن گەواھی لەسەر خۆیان بدەن. پیَویستە ئەم قەدەغەکردنە لە دژی خود تاوانبارکردنی خۆنەویستانە رەھا (مگلق) بیَت. وەک دەرئەنجامیَکی ئاساییی بۆ ئەمەش، نابیَت پۆلیس لە ژیَر ناوی ھیچ بارودۆخیَکدا ئەشکەنجە یان دەستدریَژی جەستەیی و دەروونی لە دژی گومانلیَکراو بەکاربھیَنیَت. سیستەمیَکی یاسایی کە دانپیَدانانی بەزۆر قەدەغەبکات ئەوا یەکسەر ئارەزوو و پاڵنەرەکانی پۆلیس کەمدەکاتەوە بۆ بەکارھیَنانی ئەشکەنجەدان و ھەرِشە و فۆرمەکانی تری پیَشیَلکاری بۆ ئەوەی زانیاری بەدەست بھیَنیَت، لە کاتیَکدا دادگا ریَگا بەم جۆرە زانیاریانەی کە بەم ریَگانە وەدەستھاتوون نەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەڵگەکاندا ھەژماربکریَن لە کاتی دادگاییکردندا.  نابیَت کەسەکان لەسەر ھەمان تاوان دووجار دادگایی بکریَن؛ واتە، نابیَت دوو جار بە ھەمان تۆمەت تۆمەتباربکریَن. ھەر کەسیَک لەلایەن دادگایی بکریَت و دەربکەویَت کە تاوانی نەکردووە ھەرگیز نابیَت جاریَکی تر تۆمەتبار بکریَتەوە بە ھەمان تۆمەت.  لەبەر ئەگەر ئەنجامدانی پیَشیَلکاری لە لایەن دەسەڵاتەکان، ئەو یاسایانەی کە ناو دەبریَن بە ئەو یاسایانەی کە بەسەر رابردوودا دەچسپیَندریَن (قوانن ژات اپر رجعی) قەدەغە کراوە. ھەندیَک یاسا ھەن لەدوای کردارەکەوە دیَن کەواتە دەکریَت کەسیَک تۆمەتباربکریَت بە کاریَکەوە تەنانەت ئەگەرچی لەکاتی روودانیدا ئەم کارە نا یاسایییش نەبیَت.  تۆمەتبارکراوەکان دەکریَت پاریَزگاریکردنی زیاتر و سەرباریان ھەبیَت لە دژی کردارەکانی ناچارکردن لەلایەن دەوڵەتەوە. بۆ نمونە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تاونبارکراو مافی ئەوەی ھەیە پاریَزەری خۆی ھەبیَت کە نویَنەرایەتی بکات لە ھەموو قۆناغەکانی دادگاییکردنی تاونی ھەتاوەکو ئەگەر تاونباران نەشتوانن بۆ خۆیان پارەی ئەو نویَنەرایەتیکردنە (گرتنی پاریَزەر) بدەن. ھەروەھا پیَویستە پۆلیس مافەکانی گومانلیَکراو بە گومانلیَکراو رابگەیەنن لە کاتی دەستگیرکردنیان لە ناویشیاندا مافی بوونی پاریَزگار و مافی بیَدەنگ بوون (بۆ وەلاوەنانی خود تاوانبارکردن).

تاکتیکیَکی باوی سەرکوتکاری ئەوەیە کە رکابەرانی حکومەت بە خیانەتکاری تۆمەتباربکەن. لەبەر ئەم ھۆیە، پیَویستە تاوانی خیانەتکردن زۆر بە وریاییەوە دیاریبکریَ لە رووی پیَناسەکردنیەوە بۆ ئەوەی وەک چەکیَک بۆ کپکردنەوەی دەنگی رەخنەگرتن لە حکومەت بەکارنەھیَنریَت. ھیچ کام لەم پیَوەندانە مانی ئەوەنادات کە دەوڵەت دەسەڵاتی بەدەستەوە نیە بۆ ئەوەی یاساکان بچەسپیَنیَت و سەرپیَچیکاران سزابدات. بە پیَچەوانەوە، سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیانە تا ئەو رادەیە کاریگەر دەبیَت کە بەرِیَوەبردنی سیستەمەکە لەلایەن خەڵکەوە برِیاری لەسەر دەدریَت بۆ ئەوەی دادپەروەر و پاریَزەری مافەکانی تاک، و بە ھەمان شیَوەش پاریَزەری بەرژەوەندیە گشتیەکان بیَت. دادوەران یان ئەوەتا دادەمەزریَنریَن یان ھەڵدەبژیَردریَن، و یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بۆ ماوەی ژیانیان ئەو پۆستە وەردەگرن. ھەرچۆنیَک بیَت ئەوانە کەسانی ھەڵبژیَردراون، زۆر گرنگە کە ئەمانە کەسانی سەربەخۆبن لە دەسەڵاتە سیسایەکانی نەتەوە بۆ ئەوەی بیَلایەنی خۆیان بسەڵمیَنن. ناکریَت دادوەران لەبەر ھۆکاری پروپوچ یان سیاسی پوخت لەکار لاببریَن، بەڵکو تەنھا لەبەر تاوان ئەنجامدانی ترساناک و بەدکاری ترسناک... لەو کاتەشدا تەنھا لە ریَگەی ریَوشویَنی رەسمی، وەک تاوانبارکردن (ھیَنانەوەی تۆمەت لە دژیان) و دادگاییکردنی لە دەسەڵاتی یاسادانان.