ویکیپیدیا:فێرکاری (دەستکاریکردن): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ب «ویکیپیدیا:فێرکاری (دەستکاریکردن)»ی پاراست: بۆت: پاراستنی پێرستێک لە پەڕەکانی پرۆژە ([دەستکاری=تەنیا بە بەکارھێنەرانی پەسندکراو ڕێگە بدە]
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٣٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣

بۆ گۆڕانکاری لە وتارێکدا، کرتە بکەسەر "دەستکاری"
بۆ گۆڕانکاری لە وتارێکدا، کرتە بکەسەر "دەستکاری"

جگە لە پەڕە پارێزراوەکان کە ژمارەیەکی زۆر کەمن، ھەموو پەڕەیەک بەستەرێکی ھەیە کە نووسراوە «دەستکاری»، کە ڕێگەت پێدەدا بۆ دەستکاری و چاکسازی ئەو پەڕە. ئەمە یەکێکە لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ویکیپیدیا کە مافی چاکسازی و زیادکردنی ڕاستییەکان بە وتارەکانت پێدەدا. ئەگەر ھەوڵی زیادکردنی زانیارییەکی نوێ دەدەی بۆ سەر وتارێک، باشتر وایە سەرچاوەکەشی بنووسی، لەبەر ئەوەی زانیارییە بێسەرچاوەکان لەوانەیە بسڕێنەوە.

بڕۆ بۆ شوێنی «خۆڵەپەتانێ» و کرتە بکەسەر «دەستکاری». ئەوە، پەنجەرەی دەستکاریت بۆ دەکاتەوە کە دەقی ئەو پەڕەی تێدایە. شتێک زیاد بکە، ھەر شتێک؛ یا بنووسە « چۆنی ویکیپیدیا! »، دواجار کرتەبکە سەر پاشەکەوتکردن و ئینجا چاولێبکە چیت کردووە. ھەمووجار کاتی تاقیکردنەوە دڵنیابە کە لە شوێنی خۆڵەپەتانێدای، نەک پەڕەیەکی دیکە.

بەکارھێنانی پێشبینین

بەکارھێنانی دوگمەی «پێشبینین»، یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانە لە کاتی ئێستادا و بۆ دەستپێکردنی دەستکاری لە ویکیپیدیادا. لە بەشی خۆڵەپەتانێدا دەستکارییەک بکە، ئینجا لە جێگەی پاشەکەوت، کرتە بکە سەر دوگمەی پێشبینین. بەوە پێش پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکانت، ھێمایەک دەبینی کە پێت نیشاندەدات ئەگەر پاشەکەوتی بکەی چۆن دەبێت. ھەموان تووشی ھەڵە دەبن بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لەوە بەرگری دەکات. سوودوەرگرتن لە پێشبینین ڕێگە دەدات بۆ تاقیکاری زیاتر و لە ھەمان کاتدا کەمتر ڕەش کردنەوەی بەشی مێژووی وتار. بەھەرحال، لەیادی نەکەیت کە دوای پێشبینین گۆڕانکارییە گونجاوەکان پاشەکەوت بکەیت!

پوختەی دەستکاری

بۆ گۆڕانکاری لە وتارێکدا، کرتە بکەسەر "دەستکاری"
بۆ گۆڕانکاری لە وتارێکدا، کرتە بکەسەر "دەستکاری"

بەرلە لێدانی دوگمەی پاشەکەوت کردن، زۆرباشە ئەگەر پوختەی دەستکارییکەت بنووسیت. دەتوانی لە چوارچێوەی پوختەی دەستکاری، کە دەکەوێتە نێوان چوارچێوەی دەستکاری و دوگمەی پاشەکەوت و پیشبینین، پوختەیەکی کورت سەبارەت بەو گۆڕانکارییەی دەیکەی بنووسیت. بۆ نموونە ئەگەر بنووسیت «ویکیخدیا»، ھەموان دەزانن ھەڵەیەکی نووسینیت چاککردوەتەوە. ئەگەر دەستکارییەکەت بچووکە، وەک ڕاستکردنەوەی ھەڵەیەکی نووسین، زیادکردنی ژمارەیەک و ھتد، لە یادی مەکە کە چوارچێوەی «ئەم گۆڕانکارییە بچووکە» نیشاندار بکەیت.(تەنھا کاتێ لەژوورەوە بیت ئەوە دەبینیت)


فەرموو بۆ بەشی خۆڵەپەتانێ
دواتر: درێژەدانی فێرکاری بە شێوەزار