مەتەڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «'''مەتەڵ''' (بە ئینگلیسی: ، بە عەرەبی: ) بە واتای گرێ کوێرە و ئەستەمە و ئاماژە بە وتەی...»ەوە |
No edit summary |
||
ھێڵی ٤٨: | ھێڵی ٤٨: | ||
*«دارەکەی سەر تەجەرە، ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە» (خۆر) - ( دارەکەی سەر تەجەرە) بابەت و ( ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە) ھەواڵ. |
*«دارەکەی سەر تەجەرە، ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە» (خۆر) - ( دارەکەی سەر تەجەرە) بابەت و ( ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە) ھەواڵ. |
||
بڕێ مەتەڵ دوو یا چەند بەشی وەسفییان ھەیە ، وەک: |
بڕێ مەتەڵ دوو یا چەند بەشی وەسفییان ھەیە ، وەک: |
||
*« |
*«سەوزه وەک خەیار، بەرزە و ەک چنار، ترشە وەک ھەنار» ( ڕێواس) |
||
==پۆلێن کردنی مهتهڵ به پێی بابهت== |
|||
=== ئایینی=== |
|||
===سروشت و ژینگه=== |
|||
=== ئهندامهکانی لهش=== |
|||
===جل و بهرگ=== |
|||
===کهل و پهل=== |
|||
===ئامێر و کهرهسته=== |
|||
===خۆراک=== |
|||
===ئاژهڵ و بهرههمی ئاژهڵی=== |
|||
===بیرکاری=== |
|||
===و...=== |
|||
==جوانکاری له مهتهڵدا== |
|||
==سهرچاوه== |
|||
کتێبی[[ مهتهڵ و موعهمما]] - ئیبراهیم ئهحمهدی |
|||
[[fa:چیستان]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٠٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
مەتەڵ (بە ئینگلیسی: ، بە عەرەبی: ) بە واتای گرێ کوێرە و ئەستەمە و ئاماژە بە وتەیەکی ھۆنراو دەکا کە مەبەست و واتایەکی شاراوەی تێدایە و ڕادەی بیرتیژی، وریایی، زیرەکی و ژیری مرۆڤ ھەڵدەسەنگێنێ.
لێکدانەوەی مەتەڵ
لێکدانەوەی مەتەڵ زۆر شتی نادیار و شاراوەمان بۆ دەردەخات؛ جگە لەوەی ڕادەی بیرتیژی، ژیری و وریایی نەتەوەییمان بۆ دەردەخات، زۆر زاراوە و وشەی تایبەتی ئەو زمانەش لە تیاچوون دەپارێزێت . لە زمانی کوردیدا بە ھۆی فرەدیالێکتیکی و زاراوەی جۆراوجۆر، ھەر ناوچەیەک مەتەڵی تایبەت بە خۆی ھەیە و ئەمە دەبێتە ھۆی دەوڵەمەند بوونی مەتەڵەکان.
فرەدیالێکتیکی
- کرمانجی باکوور:
«دەسرۆکەکا گول گولی، تژی سێڤێت سۆر کری» (ئاسمان و ئەستێرە) «چار برایە، جا دیارە، یەکی گەرمە، یەکی سارە، یەکی بارە» ( ھاڤین، زڤسان، بەھار، پاییز)
- کرمانجی ناوەڕاست:
«حەوزە قووڵە، دەوری تووڵە» (چاو)
- کەلھوڕی:
«ئەگەر فام دیر فامد لە ھۆزە، کام لەی مەلیلە، وەھار وەشیرە» ( شەمشەمە کوێرە)
- گۆران:
«نانوو شەوێ رۆنە بڕیو، پانزە ڕوێ جا وریۆ» (مانگ) و...
جۆرەکانی مەتەڵ
- زۆرێک لە مەتەڵەکان زەینی بێ وێنەی خەڵک دروستیان کردووە، لە سەرەتادا زۆر سەرسووڕھێنەر و دوور لە زەینن، جاری واھەیە وشەیەک بۆ سەرلێشێوانە و مرۆڤ بە ھەڵەدا دەبات و لە وەڵامی دروستی مەتەڵەکە دووری دەخاتەوە وەک:
« ملی ھەیە و سەری نییە، باسکی ھەیە و دەستی نییە» (کراس)
- جاری وایە بڕێ لە وشەکان بۆ ئاھەنگین کردنی و ڕازاندنەوەی مەتەڵەکە دێن و ھیچ مانایەکیان نییە وەک:
« ھەلاران و مەلاران، ھێلکە دەکەن لە داران، بۆ فەقیر و ھەژاران» دوو وشەی ھەلاران و مەلاران بۆ ڕازاندنەوەی مەتەڵەکە ھاتوون
- زۆرێک لە مەتەڵەکان بۆ بەر لە ئیسلام دەگەڕێنەوە و لە گەڵ پەندی پێشینیاندا کۆنترین دەقی پەخشانی کوردی پێک دەھێنن، وەک:
- «ڕەقە بە ڕەق دەکەوێ، سوورە بە نەرمی دەکەوێ» (ئەستێ و پووش)
- «چوومە سەر بەردێ، ڕوانیم لە زەردێ، دارێ بە چەپۆک، بەر بوو لە بەردێ» (ئاشی ئاو)
- «زەوی لافاوە، شارێک لە سەر ئاوە، ھەموو زیندەوەرێکی لە ناوە» (گەمیەکەی نووح)
- بەشێک لە مەتەڵەکان بابەتی ئیسلامییان تێدایە و سەر بە سەردەمی ئیسلامین وەک:
- «پیاوێ نوێژی ئەکرد، سڵام لای ڕاستی داوە نوێژەکەی بەتاڵ بوو، سڵام لای چەپی داوە تەڵاقی کەوت، سەری ھەڵبڕی ڕۆژووەکەی شکا»
- بەشێک لە مەتەڵەکان دەچێتەوە سەر ئامێر و کەرەستەی نوێی ئەمڕۆ، وەک:
«ئەوە چییە بەرزی ئەکەیتەو یەک پای ھەیە، دای ئەنی سێ پای ھەیە» (فەرخون)
- بڕێک لە مەتەڵەکان گاڵتە و گەپ و پێکەنینیان تێدایە و ھەندێکی تریان جنێو، قسەی تاڵ و ترش و جاری واشە بابەتی شیرین و خۆشی تێدایە، وەک:
- «دەمی تاقە، چاوی زاقە» (کڵاو)
- «سەری یەکە و بنی دوو، بە باو باپیرتا چوو» (شواڵ)
- «بنی دەگڵی، قەدی دەکەرێ، سەر دەتوو، ئەگەر نەزانی چاوت دەرێ)» (کەنگر)
- «بە شەوا قسرە و بە ڕۆژا ئاوس» (پێڵاو)
- و...
سوودەکانی مەتەڵ
- بۆ ھەڵسەنگاندنی ھۆش و وریایی
- کێبەرکێ و کات بەسەر بردن
- بەھێز بوونی بیر و ھۆش
- پاراستنی وشەو زاراوەکان
- لێکدانەوەی باری کۆمەڵناسی، ئابووری، مێژوویی، کەلتووری و ...
- زانیاری لە مەڕ ژیان و ژیواری ڕابردووان
- و...
پێکھاتەی مەتەڵ
مەتەڵ ڕستە یا دەستەواژەیەکی وەسف کراوە کە توخمی وەسف کراو بەشی بنەڕەتی پێکھاتەکە پێک دێنێ. لە ھەر مەتەڵێکدا لانیکەم بابەتێک ھەیە کە ئاشکرا وەسف دەکرێت(بابەت) و ھەواڵێک سەبارەت بەو بابەتە ئەدرێت( ھەواڵ) وەک:
- «دارەکەی سەر تەجەرە، ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە» (خۆر) - ( دارەکەی سەر تەجەرە) بابەت و ( ھەر پەلێکی سەد خەنجەرە) ھەواڵ.
بڕێ مەتەڵ دوو یا چەند بەشی وەسفییان ھەیە ، وەک:
- «سەوزه وەک خەیار، بەرزە و ەک چنار، ترشە وەک ھەنار» ( ڕێواس)
پۆلێن کردنی مهتهڵ به پێی بابهت
ئایینی
سروشت و ژینگه
ئهندامهکانی لهش
جل و بهرگ
کهل و پهل
ئامێر و کهرهسته
خۆراک
ئاژهڵ و بهرههمی ئاژهڵی
بیرکاری
و...
جوانکاری له مهتهڵدا
سهرچاوه
کتێبیمهتهڵ و موعهمما - ئیبراهیم ئهحمهدی