دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕەی دروستکرد بە «'''دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا''' یان '''دیکتاتۆری کرێکاری''' زاراوەیەکی سیاسییە یەکەمجار لەس...»ەوە
 
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٤٧، ٢٠ی ئابی ٢٠١٣

دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا یان دیکتاتۆری کرێکاری زاراوەیەکی سیاسییە یەکەمجار لەساڵی ١٨٧٥ لەکتێبی ڕەخنەگرتن لە سیستەمی گۆتا لەلایەن کارل مارکس وترا ، مارکسیزم که‌ ئاڵای هزر و پراکتیکی پڕۆلیتاریایه‌ ، له‌وه‌ شه‌رم ناکات یان ناترسێت ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی کرێکاران وه‌ک ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆرییه‌تی کرێکاران ناوبهێنێت . نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵکو چ مارکس خۆی و چ لێنین و ڕابەرەکانی کۆمۆنیزم دوای مارکس زۆرتر ناوی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریایان هه‌ڵبژارد ، مەبەست زۆرتر لەو دیکتاتۆرییەتە ئەوەی که‌ ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی ، دیموکراسییه‌ بۆ پڕۆلیتاریا وه‌ک چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ سەرمایەدرانیش دیکتاتۆرییه‌ ، به‌مانا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پڕۆلیتاریا له‌ئاستی چینی کرێکاردا دیموکراسییه‌و له‌ ئاستی سەرمایەدارانیش دیکتاتۆرییه‌ ، هاوکاتیش ئەو تیۆرەی دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریایە لە لیبرالیزم وە دیموکراسیەت دوورە بەوەی هەڵبژاردن ناکرێت و تەنیا دەسەڵات بۆ حیزبی کۆمۆنیستەکان دەبێت ئەمەش وەک ڕژێمی تاک حیزبی یە بەڵام بۆ حیزبە کۆمۆنیستەکان ئەمەش لە وڵاتانی وەک یەکێتیی سۆڤیەت و چین و کووبا و لاوس و کۆریای باکوور هیتر بەدی دەکرێت.