لێدوانی بەکارھێنەر:Marmzok/Archive 2: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ←‏سوپاس: وەڵام
ھێڵی ٩٣: ھێڵی ٩٣:
::خۆشەویستMarmzok؛ سەرچاوە بە ھەر زمانێک بێ، دەبێ بە زمانی خۆی بنووسرێ نەک کوردی سۆرانی. ئەگەر چاو لە ویکی ئینگلیزی بکەی دەبینی ھەموو سەرچاوەکان بە زمانی تایبەتی خۆیان نووسراون. سەرکەوتوو بی بەقوربان.--<code style="background:yellow">:)</code>[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]] </sup> ١٢:١٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
::خۆشەویستMarmzok؛ سەرچاوە بە ھەر زمانێک بێ، دەبێ بە زمانی خۆی بنووسرێ نەک کوردی سۆرانی. ئەگەر چاو لە ویکی ئینگلیزی بکەی دەبینی ھەموو سەرچاوەکان بە زمانی تایبەتی خۆیان نووسراون. سەرکەوتوو بی بەقوربان.--<code style="background:yellow">:)</code>[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]] </sup> ١٢:١٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
:::لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەردوو بەڕێز، لەگەڵ ڕای ئێوە ئازیزان نیم. سوپاس--MarMzoK--١٩:٢٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
:::لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەردوو بەڕێز، لەگەڵ ڕای ئێوە ئازیزان نیم. سوپاس--MarMzoK--١٩:٢٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

== قەیرانی کوردی لە باشوور ==

بەڕێزان بەداخەوە کوردەکانی باشوور لە ژێر کاریگەریی قورسی زمانی عەرەبی دان، و لە نووسینی ناوی شوێنەکان، وەرزشەکان، دەستەواژە تایبەتەکان و ڕستەسازی دا لە ژێر کاریگەری سەرف و نەحوی عەرەبی دا. تکایە چاودێری نووسراوەکانیان بکەن و تا جێگایەک کە دەکرێت لە داڕێشتە و نووسراوە عەرەبی-ئاسا خاوێنی بکەنەوە:

نموونەکان:

* "نەرویج بە" جێگەی "نوروێژ" یان "نروێژ"، یان یابان بەجێگەی ژاپۆن
* "تۆپی پێ" بەجێگەی "فووتباڵ"
* "ھەستاین بە" (قمنا بـ) بە جێگەی "دەستمان کرد بە"
* "فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی" بەجێگەی "فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر"
* "تەلەفۆنی گەرم" بەجێگەی "ھێڵی یارمەتی"

برایانی باشووری تکایە لاسایی عەرەب مەکنەوە. بەتایبەت وشەی عەرەبی وەرمەگێڕنەوە سەر زمانی کوردی بۆ دروستکردنی ناوەکان. ئەمە دەبێتە ھۆی نامۆیی زمانەکە لای ئاخێوەرانی. ئاخر کوردێکی ڕۆژھەڵاتی یان ڕۆئاوایی یان باکووری لە کوێ بزانێت "تەلەفۆنی گەرم" چییە. یەکەم شت دەیڵێت کە ئەوەیە: ئەم وشە گەوجانە یانێ چی!!!!!!!!

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٤٣، ١١ی ئازاری ٢٠١٠






پەراوێز و سەرچاوە

سڵاو مارمزۆکی بەڕێز؛ پەراوێز و سەرچاوە جیاوازیان لەگەڵ یەک چییە؟ من نازانم کەی دەبێ کامەیان بەکاربێنم.--:)چالاکلێدوان ١٠:٣٢, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێز چالاک، سەیری ویکیپیدیا:ناردنەوە بۆ سەرچاوە بە گشتی و بەتایبەتی بەشی ئاماژەی ناوەکی بە سەرچاوە بۆ زانین سەبارەت بە پەراوێز و جیاوزییەکانی بەشی ئاماژە بە سەرچاوە و بەشی پەراوێزەکان بۆ دیتنی جیاوازییەکان بکە. MarMzoK --١٠:٥٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
سپاس بۆ وەڵامەکەت.--:)چالاکلێدوان ١١:٠٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

داخستنی بابەت لەئاست میواناندا

سڵاو. دەبینیم کە زۆرماندو دەبیت بە لابردن و چاککردنەوەی هەندێک وتار کە خوێنەران و سەردانکەران ئەنجامی ئەدەن، بۆیە پێشنیار دەکەم کە هەندێک جۆر لە وتارەکان دابخرێن لەبەردەم میواناندا، تاکوو تەنها بەکارهێنەران بتوانن گۆڕانکاری تیا ئەنجام بدەن. کام بابەت و کام بوار، ئەوە دەهێڵمەوە بۆ بڕیاری گشتی یان بەگوێرەی سەلیقەی خۆت. لە زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانیدا ئەو جۆرە کارەم بینیوە و بۆ ئێمەش کات زۆر پاشەکەوت دەکەین. دەستخۆش. --ئاراس نوری ١٢:٣٨, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سوپاس بۆ پێشنیارت بەڕێز. زۆربەی پەڕەکانی پڕۆژە دەبێ خاوەن ئەو تایبەتمەندییە ببن. ھەر پەڕەیەک کە گەیشتبێتە ئاستێکی باش، ھەروای لێدەکرێ، بەڵام جێبەجێکردنی ئەوە بۆ ھەموو وتارەکان دژی ڕێبازەکانی ویکیپیدیایە. دیسانەوە سوپاس--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٠٦, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

Could you please write a stub كوروف – just a few sentences based on en:Kurów? Only 5-10 sentences enough. Please.

PS. Article about Kurów is already in 335 languages and dialects. If you do that, please put interwiki link into English version. If your village/town/city isn't yet on PL wiki, I can do article about it. (I'm first author of requests and this article have the biggest number of interwikis) Pietras1988 TALK ١٥:٥٩, ٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پێشنیارێک بۆ ویکی کوردی

سڵاو ڕێزدار مارمزۆک؛

شتێکە زۆر لەمێژە لە مێشکم دایە، کوتم با باسی بکەم. راستییەکەت دەوێ کاک مارمزۆک من زۆر بە جیا بوونەوەی سۆرانی لە کرمانجی تێکچووم و ئەم مەسەلەیە منی زۆر غەمبار کرد. ئێستا دژمنان کورد و زمانی کوردی لە بنەوە خەریکن و دەیانەوێ ھەموو کوردەکان لەگەڵ یەک جیاواز نیشان بدەن و بۆ ھەر کامیان ڕەگەزێکی تر جگە لە کورد ساز بکەن و بە یەکێک بڵێن تو ھەورامیی و بەوی تر بڵێن تۆ زازاکیی و بەوی تریش بڵێن تۆ لەکیی و ... . بەڕاستی بۆ خۆمانیش بووینەتە یارمەتیدەری ئەم کەسانە. چۆن دەبێ کورد وزمانی کوردی یەک شت بێ بەڵام بۆ وێنە لەم ویکیپیدیادا ئێستا ٤ ویکی کوردیمان ھەبێ؟! ئێستا کە من چاو لە ھۆکارەکانی ئەم جیا بوونەوەیە دەکەم دەبینم زۆربەی ھۆیەکانی دەگەڕێتەوە سەر کێشە ئەلفوبێ (عەرەبی بوون یا لاتینی بوون) بۆیە من پێشنیارێکم ھەیە ئەویش ئەویە ئێرە ببێتە ماڵپەڕی زمانی کوردی بە پیتی عەرەبی و ویکی کرمانجیش ببێتە ماڵپەڕی زمانی کوردی بە پیتی لاتینی. یانی سبەی رۆژێ ئەگەر ئینشاڵڵا دەستمان بە نووسینی سۆرانی بە لاتینی کرد لە ویکی کرمانجی بێ نەک لێرە. ئێرەش دەتوانین زۆر گەورەتر کەینەوە و بۆ ھەر وتارەی کە ھەمانه چەند تەبی tab تر ھەبێ کە ھەمان وتار بێت بە کوردی باشووری و ھەورامی کە بە پیتی عەرەبی دەنووسرێن. ئەمە ئەرکی ئێمەیە کە نەھێڵین دژمنانی گەلی کورد بە ئامانجەکانیان بگەن. ھەروەھا ئەم کارە دەبێتی ھۆێ خزمەتێکی گەورە بە شێوەزارەکانی تری کوردی کە تا ئێستا پەرەیان پێ‌نەدراوە و ھەروەھا نزیکتر بوونەی زۆرتری شیوەزارەکانی کوردی بە یەکتر. من دوای دیتنی وتاری «ئەستێرەناسی» بە کوردی ھەورامی کوتم فایدەی نییە با پێشنیارەکەم زووتر بنووسم چونکوو وا دیارە کورەکانی تریش پێیان خۆشە بەشداری بکەن. خۆ ئەگەر لاپەڕەی تایبەتی بە شێوەزارەکانی ئەوانیش ھەبێ بەشدارییەکانیان زۆرتریش دەبێ. خۆ ویکی کوردیش لە داھاتوودا زۆر لەوەی کە ئێستا تێیدایە گەورەتر دەبێت و محدوود نابێ بە من و جنابتان. پێم‌خۆشە ئێوەش بڕوای خۆتان بنووسن و ئەگەر کرا دۆستانی تریش بیروڕایان بزانین چییە.--:)چالاکلێدوان ١٦:١٦, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێز کاک چالاک، سەبارەت بە زمان و شێوەزار و ڕەگەز لەگەڵ جەنابت ھاوڕا نیم. بە بڕوای من چ بمانەوێ چ نا، لە نێوان ناوچەکانی کوردستان سنوورەکان بوونەتە ھۆی لەیەک دوور کەوتنەوەی جەماوەر و لەگەڵ ئەوەشدا زاراوەکەیان. بەداخەوە، بە شەرمەزاریەوە، من خۆم لە سەتا دە لە زاراوەی کورمانجی تێدەگەم، خۆم بە کورد دەزانم و ئەویش ھەر بە کورد؛ بە ڕای من جیاوازبوونی زاراوەکان بۆ ئەوەی نابێ بڵەی کە ڕەگەزی جیاوازین یا خەریکین لەیەک دادەبڕێن. بەڵێ ڕاستە لە ڕابردوودا دوژمنانی گەلەکەمان لە ھیچ کارێک بۆ لەناوبردنمان درێخیان نەکردووە و ئێستاش ھەر بەردەوامن؛ بەڵام بەڕای من ویکیپیدیا وەک ئەوەی پێی دەڵێین "زانستنامە"یە؛ زانیارییەکان دەخاتە بەردەستی خوێنەران بە زمانێک کە لێی بگەن. یەکی وەک خۆم کە کورمانجی نازانێت، ئەگەر سۆرانی لەبەردەستدا نەبێت، ئینگلیزی یان فارسی دەخوێنێتەوە یان عەرەبی و ھەوڵی کورمانجی نادات، ھەروا بە پێچەوانە. بۆ جیابوونەوەکانی ویکیپیدیا پەرۆش مەبە. پێموایە ئەوە پێویست بوو و ھیچ پەیوەندی نەبوو بە ڕەگەز و پێکدادان. ھەروەک باست کرد، کێشەی سەرەکی لە بەکارھێنانی ئەلفوبێدا بوو و ئەگەر جودا نەبایە، سۆرانی تووشی کێشەی زۆر دەبوو و ئەوە زیانی دەگەیاند بە پەرەسەندنی. پێموایە بەڵی دەکرێ، یەک کورد بێت و چوار ویکی کوردی. لەبەر ئەوەی ئامانجی ویکی یەکخستنەوەی نەتەوەکان نییە، بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانە بە ھەر زمانێک خوێنەر لێی بگات. ڕێکخراوی ویکیپیدیا نەھاتووە چوار ویکی کوردی دانێت، برادەرانی خۆمان داخوازی وایان ھەبووە و لایان وایە ئەوە یارمەتی ئەدات بە پرۆسەی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان.
سەبارەت بە یەکخستنی سۆرانی و کورمانجی وەک دوو زاراوەی سەرەکیی کوردی بە شێوەیەک کە خوێنەر ھەست نەکات دوو زمانی جیاوازن، گەلێ کارێکی گونجاوە و پێویست و جوانە؛ لە وتندا، بەڵام پێموایە جێبەجێ کردنی ماوەی زۆر دەخایەنێت. بەلای منەوە ئەوە ئەگەر جێبەجێ بکرێت تا ڕادەیەکی زۆر (ئەونەی بە ویکیپیدیا بکرێ) دەبێتە ھۆی نزیک بوونەوەی ئەو دوو زاراوە و پاشان زاراوەکانی دیکە.
لێم ببورە ئەگەر تێکەڵ نووسیومە یان ئەگەر لێم تێناگەی. سەرکەوتوو بیت. --MarMzok لـێدوان-- ١٩:٣٦, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
سپاس خۆشەویست.--:)چالاکلێدوان ٢٢:٠٣, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

هەزار وتارەکە

بانگەشەی هەزار وتارەکە لەسەرتای پەڕەکاندا نەماوە، پێمخۆشە دابنرێتەوە تاکوو سەرنجی میوانان و ئەندامان ڕابکێشێت. سوپاس. --ئاراس نوری ١٤:٠٩, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بڕیاردرا کە نەمێنێت، بۆیە لامانبردووە. لێدوانی بۆ دەکەم بزانم ئاکام چ دەبێت.--MarMzok لـێدوان-- ١٤:٢٠, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری

بۆ ئەوەی ناوی وتاری میتۆدی زانستی بەتەواوی کوردی بێت، گەرەکمە وتاری پێڕەوی زانستی بسڕدرێتەوە تا بتوانین ڕەوانەی بکەین. ئەتوانم یەکسەر ئەم کۆپی بکەمە ناو ئەو. وا بکەم یا چی بکەم؟ سپاس --Aza ١٣:٠٦, ١١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پێڕەوی زانستی سڕاوە، میتۆدی زانستی گواستنەوە کرا سەر ناوە نوێکە و لە پاش ئەوە ڕەوانەکەر دانراوە. چاوێکی لێ بکە دڵنیابیت تەواوە.--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٣٦, ١١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سپاس--Aza ١٢:٥٧, ١٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

کێشە

هەتا چەن رۆژ لەمەوبەر لە وتارەکانی کێشەی گەتیەر و زانیندا ئەم لینکانە شین بوون: نموونەی ھەڵوەشێنەر، پاساوی دروستی پاساوبۆهێنراو، ئێستا سوورن! لە هەندێ شوێنا هەر شین ماون! وا بزانم بۆتێک ئەشێت یەکێک لە نووسەکانی خراپ کردبێت.--Aza ٠٤:٣٥, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ ئەو بۆتە نووسە درووستەکانی داناوە لە جێگەی ئەو نووسە ھەڵانە وا بەکار ھاتبوون بۆ دانانی بەستەری پەڕەکان و ناوی ئەو پەڕانە. پەڕەکانم گواستەوە بۆ ناوی درووست و ھیوادارام بەڕێزت چاوێک بکەیتەوە لە تەختەکلیلەکەت لەبەر ئەوەی ھ بە ھەڵە دەنووسێت (یا ئەو ھەڵە نووسینانە لە ڕابردوودا بووە)--MarMzoK--٠٩:٢٥, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
مارمزۆکی بەڕێز پێم باشە کە بەکارهێنانی تەختەکلیلی چاوگ وەکو ئاگادارییەک لێرەدابنرێت، تاکوو ئەندامان و میوانان بزانن کە بەکام تەخەکلیل کار دەکەین. --ئاراس نوری ١٠:٠٢, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
بەچاوان کاک ئاراس جێبەجێی دەکەین.--MarMzoK--١١:٠٠, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


کاک ئاراس، کاک ئاسۆ، کاک مارمزۆک، ئەمە یەکێکە لە کێشەکانی پیتی ھ کە لە فەیسبووک باسم کرد. ئەو بەستەرانە بۆیە شین بوون لەوانەیە پێشتر بە 0647 نووسرابن و ئێستاش بۆتەکە کردوویەتی بە 06BE. ئەگەر یەک جۆر پیت بەکاربهێنین تووشی ئەو کێشانە نابین. لەوانەیە بۆ بەستەر تا ڕادەیەک ئاسایی بێت. بەڵام قاڵبەکان بەتایبەت قاڵبەکانی بۆکسی زانیاری کە ئەوان نووسراوی زۆریان تیادایە و پیتی هائیش بەتەئکیدی تیایاندایە ئەوەیان کێشەکە گەورەتر ئەکات. ئێستا بۆ نموونە ئەمە:
   {{بۆکسی زانیاریی فیلم
   | دەرهێنەر = فڵان کەس
   | بەرهەمهێنەر = فیسار کەس
   }}
ئەم قاڵبە لە داهاتوو لە پەڕەی چەندین هەزار وتاری فیلم دادەنرێت. ئەو پیتە هائە بە 0647 نووسراوە. ئەگەر بەکارهێنەرێک بە 06BE بینووسێت، قاڵبکە کار ناکات. ئیتر نازانم کێشەی نووسین لەوە گەورەتر ئەبێ چی بێت؟ تکــــــــــــــــایە با هەر لە ویکیپیدیا بڕیارێکی لەسەر بدەین و پەڕەیەکی بۆ بکەینەوە بۆ دەنگدان ئیتر ئەنجامەکەی هەرچییەک بێت. خۆشی بێ و ترشی بێ ئەبێت ڕازی ببین بە ئەنجامەکەی. لە داهاتوو هەموومان ئەو پیتە بکەینە ستاندارد لای خۆمان. نەک لە ویکیپیدیا، لە هەموو شوێنێک ئەوە بەکار ببەین و بەکارهێنەرانی دەرەوەی ویکیپیدیاش ئاگادار بکەینەوە لێی. تکــــــــــایە هەرچی زووە پێویستە ئەم کێشەیە یەکلایی بکرێتەوە و ئاوا بێخەم نەبین لێی. --Ara Qadir ١٦:١٠, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئارا سوپاسی بەڕێزت دەکەم بۆ بەدواچوونی بابەتەکە بەڵام با نەختێک ڕوونی کەمەوە:
بەڵێ ڕاستە؛ کێشەکە ڕاست ھەر ئەو تێکەڵکردن و ھەڵەبەکارھێنانی نووسەی -ه- 0647 و نووسی -ھ- 06BE لە جێگەی یەکە. نازانم لە کەیەوە و بە چ ھۆکارێک ھ بووەتە نووسەی ستاندارد بەڵام لەوەتی من دەزانم ھانی ھەموان دراوە بۆ بەکارھێنانی؛ واتە بڕیاری بۆ دراوە بەڵام ھیچ... وتارێکی دوور و درێژی بۆ نووسراوە و لەوێدا بە وردی و بە ڕوونی نووسراوە کە دەبێ چ بکەن و چ نەکەن. بۆیە بە ھێچ شێوە لەگەڵ بەڕێزت نیم کە دەفەرمووی لێی بێخەمین؛ نەخێر بێخەم نین و چی دیکە لەدەست ئێمە نایە. سەبارەت بەوەی تا ئێستا بە کراوە، واتە ھەموو ئەوانەی بە ھەڵە نووسراون، ماوەیەکی زۆرە بووەتە خەم و بۆیە بەدواچوونی بۆ کراوە و بە دەیان کاتژمێر لەگەڵ خاوەن بۆت ماندووبوون کێشراوە تاکوو بە خێری خۆیان ئەو بۆتەمان بۆ وەڕێخەن تاکوو بەشێوەی خۆکار ھەموو ھەڵەکان(نەک ھەر ھ) چاکسازی بکات. بەڵام کاک ئارا و ھەروەھا بەڕێزانی دیکە، ئایا چی دەکەی لەو بەکارھێنەرانەی دوای ماوەیەکی زۆر بەشداری لە ویکیپیدیا و بیستن و دیتنی دەیان ئاگاداری بۆ بەکارھێنانی تەختەکلیلی درووست، ھێشتا گوێ نادەن و ھەر ھەمان تەختەکلیلی فارسی یان عەرەبی بەکاردەبەن؟
ڕاستە کێشەکە قورستر دەبێت بۆ داڕێژەکان، و ھەروا بۆ ناوی پەڕەکان، بەردەوام بەدواچوونی کارەکان دەکەم بۆ بەڕێخستنی بۆتێکیش بۆ چاککردنی ناوی پەڕەکان کە ئەوەش کێشەیەکی گەورەیە.
دووپاتی دەکەمەوە، کێشە ئێستا بەکارھێنەرانی نوێ و نامۆ نییە(لەبەر ئەوەی ئەوان بە دەگمەن ھەوڵی دانانی پەڕەی نوێ (بەناوی ھەڵە) دەدەن و دارێژەش ھەر نازانن)؛ کێشە نەدرانی بڕیار و ڕوون نەبوونی ڕەوشتەکە نییە! بەڕێزانی ھاوکاری خۆمانن پەڕە بە ناوی ھەڵە، داڕێژە بە ناوی ھەڵە و ھتد دادەنێن و بە ڕاستی نازانم چۆن دەبێ ئاگاداربکرێنەوە.--MarMzok--١٦:٤٠, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئارا، دەنگدان و ڕاپرسی بۆ ئەو شتانە ئەبێت کە ھەموویان دروستن و ئەمانەوێ ئەوەی باوترە یان زۆربەی بەکارھێنەران بە باشتری ئەزانن بیدۆزینەوە. ئەو پیتی ه 0647 ھەڵەیە بۆ کوردی. من ھەر لەم ڕۆژانەدا چەند وتار لێرە ئەنووسم سەبارەت بەمە. ڕاپرسی بۆ شتێکی وەک ئەم ھ ، وەک ئەوەیە بلێی ویکیپیدیا بە فۆنتەکانی عەلی بنووسین یا تەھۆما! ھەردووویان ئەکرێن بەڵام بە فۆنتەکانی عەلی نووسین وەک ئەوەیە وەکوو کەو سەر بکەین بەنێو بەفردا و وا بزانین کەس نامانبینێ! سوپاس -- ئاسۆ ٠٥:٣٧, ١٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک مارمزۆک، لە سەرەتای دامەزراندنی ویکیپیدیای سۆرانییەوە کاک ئاسۆ تاکڕەوانە :) پیتی ھ کردووەتە ستاندار لێرە. ئەمە ڕای کەسی لەسەر نەبووە. هەرچەندە من دژی ئەو پیتە نیم بگرە وەک دەرکەوتن بە دروستتری ئەزانم لە پیتی 0647. بەڵام کێشەکە لەوەدا ئەبینمەوە کە ڕای هەمووانی لەسەر نییە. من پێم باش بوو پێش ورووژاندنی بابەتێکی ئاوها و هێنانەناوەوەی پیتێکی نوێ، گفتوگۆی لەسەر بکرایە. بۆیە من بە پێچەوانەوە کێشە لە نەدانی بڕیارێکدا ئەبینمەوە.
کاک ئاسۆ بەڕاستی ئەم کێشەیە بەو شێوەیە نییە کە بەراوردی بکەین بە فۆنتەکانی عەلی و یونیکۆد. بەڕێزتان ئەگەر پیتی 0647 بە عەرەبی لەقەڵم ئەیەن ئەوە خۆ 06BE ھ ـیش کوردیی ڕەسەن نییە. هەر بە ناوەکەیدا دیارە dochashmee کە فارسییە. یان خۆ پیتەکانی تریشمان ئەوەندە دروست نین کە هەر کێشەی پیتی هائمان هەبێت. ئەوە پیتی ئ، یان پیتی ی کە ئەویش فارسییە Farsi yeh، بەڵام وا پێویست ئەکات لە هەندێ حاڵەتدا خۆمانی لێ گێل بکەین باشترە تا ئەو کاتەی لایەنێک بە جددی ئاوڕێک لە کێشەی ئەم پیتانە ئەداتەوە. چونکە چاککردنی ئەو پیتانە گەورەترین کێشە ئەنێتەوە کە ئەبێتە هۆی دوولەتکردنی زمانەکە.
کاک مارمزۆک ببورە ئەگەر بە هەڵە تێگەیشتوویت، من کە ئەم گفتوگۆیەم لەسەر پەڕەی بەڕێزت نووسی مەبەستم لە بێخەمیی بەڕێزتان نەبووە و نییە. مەبەستم لە هەموومانە. هەموو ئەوانەی لەسەر نێت لەو کێشەیە تێ ئەگەن. من کەمتەرخەم بووم کە ئەبووایە ڕۆژێک زووتر داوای یەکگرتنی دەنگمانم بکردایە. ئەگینا وەک بەڕێوەبردن ئاگام لە هەوڵتانە. مەگەر تەنها جەنابت و کاک ئاسۆ خۆبەخشانە تاقەت و توانای بەڕێوەبردنی ویکیتان هەبەت. ئەزانم کە بەڕێوەبردنی ویکییەک ئاسان نییە. سەرکەوتووبن--Ara Qadir ١٣:٤١, ٢٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری

بەڕێز Marmzok پێت چۆنە لە ویکی سۆرانی لاپەڕەیەکی ئاوامان ھەبێ؟ بە بڕوای من زۆر بەسوودە. --:)چالاکلێدوان ١٣:٣١, ٢١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ بەڕێز پێموایە بەسوود دەبێت و پێویستمان پێیەتی--MarMzok--١٦:٤٤, ٢١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو بەڕێزان (هەرچەندە فارسی نازانم و ئەمە پەڕەی لێدوانی من نییە!) بەڵام وابزانم مەبەستتان لە بەشێکی زمانەوانییە لە ویکیپیدیای کوردی کە کێشە زمانەوانییەکانی تیادا چارەسەر بکرێت من ماوەیەکە خەریکی ئامادەکردنی ئەم بەشەم (ئامادەشم کردبوو) بەڵام لابرا لەبەر هۆیەک ئەمەیان بەشێکە لە (reference desk) کە ئێستا خەریکە بە تەواوی ئەیکەم بە کوردی. لەگەڵ ڕێزم--barham ١٨:١٢, ٢١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری

سڕینەوەی کوردیی ناوەڕاست بۆ گواستنەوەی کوردیی ناوەندی. کوردیی ناوەڕاست باوترە. سپاس.--:)چالاکلێدوان ٠٩:٣٨, ٢٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پێموایە نەختێ پێویستی بە لێدوان بێت-MarMzok-١٠:١٥, ٢٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
زۆرم پێ خۆشە، ھیچ شتێک بە بێ لێدوان نابێت. یەکەم با بڵێم «ناویین» ھەڵەیە و دروستەکەی دەبێتە «ناوین» کە لە دوو بەشی «ناو» و پاشگری «ین» سازبووە ھەر وەکی دەڵێین: «زێڕین، دێرین، شەرمین، نەخشین و...» ئیتر ئەم «ی» زیادییە چییە پێوەی لکاوە. دوای ئەمە، لە زمانی ئینگلیزیدا دەڵێن: Central Kurdish. ھەر کەس تۆزێک ئینگلیزی بزانێ، دەزانێ Centre بە کوردی دەبێتێ ناوەند یا ناوەڕاست. ناوین شتێکی ترە و بە ئینگلیزی دەبێتە Middle. خۆ لە ھیچ کوێش Middle Kurdish نەھاتووە.--:)چالاکلێدوان ١٤:٤٥, ٢٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

سوپاس

کاک Marmzok سوپاسی بەڕێزت دەکەم بۆ چاکسازی دستکاریی من.--ماني ١١:١٥, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
یک خال: وه‌رگیراندنی ناوی پرتوک له لیستی سه‌رچاوه‌کان دا باو نیه. (نموونه) ئه‌گه‌ر هیستا که‌سی ده‌خوازی ئه‌و پرتوکه په‌یدا کنی ناتوانی.--ماني ١١:٢٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
خۆشەویستMarmzok؛ سەرچاوە بە ھەر زمانێک بێ، دەبێ بە زمانی خۆی بنووسرێ نەک کوردی سۆرانی. ئەگەر چاو لە ویکی ئینگلیزی بکەی دەبینی ھەموو سەرچاوەکان بە زمانی تایبەتی خۆیان نووسراون. سەرکەوتوو بی بەقوربان.--:)چالاکلێدوان ١٢:١٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەردوو بەڕێز، لەگەڵ ڕای ئێوە ئازیزان نیم. سوپاس--MarMzoK--١٩:٢٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

قەیرانی کوردی لە باشوور

بەڕێزان بەداخەوە کوردەکانی باشوور لە ژێر کاریگەریی قورسی زمانی عەرەبی دان، و لە نووسینی ناوی شوێنەکان، وەرزشەکان، دەستەواژە تایبەتەکان و ڕستەسازی دا لە ژێر کاریگەری سەرف و نەحوی عەرەبی دا. تکایە چاودێری نووسراوەکانیان بکەن و تا جێگایەک کە دەکرێت لە داڕێشتە و نووسراوە عەرەبی-ئاسا خاوێنی بکەنەوە:

نموونەکان:

  • "نەرویج بە" جێگەی "نوروێژ" یان "نروێژ"، یان یابان بەجێگەی ژاپۆن
  • "تۆپی پێ" بەجێگەی "فووتباڵ"
  • "ھەستاین بە" (قمنا بـ) بە جێگەی "دەستمان کرد بە"
  • "فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی" بەجێگەی "فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر"
  • "تەلەفۆنی گەرم" بەجێگەی "ھێڵی یارمەتی"

برایانی باشووری تکایە لاسایی عەرەب مەکنەوە. بەتایبەت وشەی عەرەبی وەرمەگێڕنەوە سەر زمانی کوردی بۆ دروستکردنی ناوەکان. ئەمە دەبێتە ھۆی نامۆیی زمانەکە لای ئاخێوەرانی. ئاخر کوردێکی ڕۆژھەڵاتی یان ڕۆئاوایی یان باکووری لە کوێ بزانێت "تەلەفۆنی گەرم" چییە. یەکەم شت دەیڵێت کە ئەوەیە: ئەم وشە گەوجانە یانێ چی!!!!!!!!