سویس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''سویس''' (بە[[ئەڵمانی]]: die Schweiz، بە[[فەڕەنسی]]: la Suisse، بە[[ئیتاڵی]]: Svizzera، بە[[ڕۆمانی]]: Svizra، بە [[ئینگلیزی]]: Switzerland) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی [[کیشوەر]]ی [[ئەوروپا]]دا، [[ئەڵمانیا]] دەکەوێتە باکووریی و [[فەرەنسا]] لە خۆرئاوای و [[ئیتالیا]] لە باشووری و [[نەمسا]] و [[لینخیشتاین]] دەکەوێتە خۆرھەڵاتیەوە. سویس سیاسەتی دەرەکی بێ لایەن بەکاردەبات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی [[١٥١٥]]. بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بە جوانترین وڵاتیش، شاری [[زیۆرخ]]ی سویسریی کە تا ساڵی ٢٠٠٨ بە گەورەترین وڵاتی دادەنرا، بە خۆشترین و باشترین وڵات بۆ نیشتەجێ بوون لە جیھاندا دانرا ئەمەش ھەشت ساڵ لەسەر یەک ھەمان پلەی وەرگرت.
'''سویس''' (بە[[ئەڵمانی]]: die Schweiz، بە[[فەڕەنسی]]: la Suisse، بە[[ئیتاڵی]]: Svizzera، بە[[ڕۆمانی]]: Svizra، بە [[ئینگلیزی]]: Switzerland) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی [[کیشوەر]]ی [[ئەوروپا]]دا، [[ئەڵمانیا]] دەکەوێتە باکووریی و [[فەرەنسا]] لە خۆرئاوای و [[ئیتالیا]] لە باشووری و [[نەمسا]] و [[لینخیشتاین]] دەکەوێتە خۆرھەڵاتیەوە. سویس سیاسەتی دەرەکی بێ لایەن بەکاردەبات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی [[١٥١٥]]. بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بە جوانترین وڵاتیش، شاری [[زیۆرخ]]ی سویس کە تا ساڵی ٢٠٠٨ بە گەورەترین وڵاتی دادەنرا، بە خۆشترین و باشترین وڵات بۆ نیشتەجێ بوون لە جیھاندا دانرا ئەمەش ھەشت ساڵ لەسەر یەک ھەمان پلەی وەرگرت.


== زەویی ==
== زەویی ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٢٧، ١١ی ئازاری ٢٠١٠

سویس (بەئەڵمانی: die Schweiz، بەفەڕەنسی: la Suisse، بەئیتاڵی: Svizzera، بەڕۆمانی: Svizra، بە ئینگلیزی: Switzerland) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپادا، ئەڵمانیا دەکەوێتە باکووریی و فەرەنسا لە خۆرئاوای و ئیتالیا لە باشووری و نەمسا و لینخیشتاین دەکەوێتە خۆرھەڵاتیەوە. سویس سیاسەتی دەرەکی بێ لایەن بەکاردەبات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥١٥. بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بە جوانترین وڵاتیش، شاری زیۆرخی سویس کە تا ساڵی ٢٠٠٨ بە گەورەترین وڵاتی دادەنرا، بە خۆشترین و باشترین وڵات بۆ نیشتەجێ بوون لە جیھاندا دانرا ئەمەش ھەشت ساڵ لەسەر یەک ھەمان پلەی وەرگرت.

زەویی

زەوی سویس شاخییە بەگشتیی، بەنزیکەی ٧% ی رووبەرەکەی لە بەرزاییەکانی ئەلپییە، ئەم کەرتەش ٣٠% ی دانیشتوان لەخۆ دەگرێت، و نزم دەبێتەوە بە شۆڕبووەکانی وەک بانی سویسریی، ئەم شۆڕەبووەوانەش گەلێک دەریاچە لەخۆ دەگرێت، و چیاکانی ئەڵپ بەش دەبێت بۆ کۆمەڵێک زنجیزە، بەرزترین لووتکە لە ئەڵپی سویسریی (مۆنتی رۆزا) و سویس بەشێک لە چیاکانی جۆرا رادەپەڕێنێت بەجۆرێ کە بەشی باشووری رۆژھەڵاتی ئەم چیایانە دوای دەکەون، ھەروەھا گەلێک دۆڵ و لێوار لەخۆ دەگرێت، ھەندێک سووچ کەلێنی دەکات، و بانی سویس درێژ دەبێتەوە لەسەر شێوەی داڵان لەنێوان چیاکانی ئەڵپ و چیاکانی جۆرا دا، ھەروەھا بەرزایی بانەکە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕدرێت، و سروشتی شاخێتی خۆی وای کردووە کە دەوڵەمەند بێت بە کۆمەڵێک دارستانی بەنرخی گەشتوگوزاریی. چیاکان دەورەدراون بە گەلێک بەفرگری وەک (لێنچ) و (جورنرفیزچ)، ئەم بەفرگرانە سەرچاوەی گشتوگوزاریی گرنگن، و بەناو سویس دا دەریاچەی خاوێن بڵاوە.

کەش و ھەوا

کەش و ھەوای سویس دەگەڕێتەوە بۆ چەشنی ناوەندیی ئەوروپا (کەش و ھەوای ئەڵپیی) بەگشتی ساردە بەجۆرێ کە سەھۆڵ زۆربەی زەوییەکەی دادەپۆشێت لە زستاندا و دەگۆڕدرێت بۆ بەفرگر کە سویسرییەکان بەکاریدەھێنن بۆ گەشتوگوزاریی خلیسکان لەسەر سەھۆڵ، لە چیاکانی فێھن ـەوە ھەڵدەکات بۆ دۆڵەکان، بۆیە کاردەکاتە سەر کەش و ھەوای ناوچە نزمەکان، و باران بارینیی بەخوڕ. سویس ھاوینێکی گەرمی ھەیە لە ناوچەی دۆڵەکان و دۆڵە نزمەکان، بەڵام کەش و ھەوا بەگشتیی کەش و ھەوایەکی زۆر بەچێژ و خۆشە، جا گەر بە زستانی سارد بێت یان بە ھاوینی گەرم بەجۆرێ کە سروشتی سەرنج راکێش و دیمەنە جوانەکان چاوت پڕ دەکات و ناتوانیت لە جوانیی زۆرتر ببینیت بەجۆرێ کە ھەست بە ھەڵگەڕانەوەکانی کەش ناکەیت.

دانیشتوان

زۆربەی دانیشتوانی سویس لە ناوچەی بانەکان و شارە سەرەکییەکان دەژین، وەک جنێف، زیۆرخ، بازڵ، لۆزان، چڕی دانیشتوانیش لە ناوچە بەرزەکاندا کەم دەبێتەوە. دانیشتوان دەگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵە ئەڵمانییەکان، و زۆرینەی دانیشتوانی سویس پێک دێنن، ٧٥% ی دانیشتوانی سویس بە ئەڵمانی دەدوێن و قسەدەکەن، و لەنێو دانیشتواندا ڕەگەزی فەڕەنسیی ھەیە، بەجۆڕی کە ٢٠% ی دانیشتوان بە فەڕەنیسیی قسە دەکەن، ھەروەھا ڕەگەزە ئیتاڵییەکانیش ٤% پێک دێنن و بەھەمان رێژە دانیشتوان بە ئیتاڵیی قسە دەکەن، لە سویسدا ژمارەیەکی گەورە لە بیانییەکان ھەن کە خۆی دەدات لە یەک ملیۆن کەس، ٨٠% ـیان لە دەوڵەتەکانی یەکێتی ئەوروپاوە ھاتوون بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چینی پێکھاتە بیانییەکان بەھۆی ڕەگەزپەرستییەوە دەناڵن، بەتایبەتیی لە ساڵەکانی کۆتاییدا بەھۆی بردنەوەوەی پارتی گەلی سویسریی لە ھەڵبژاردنە فیدراڵییەکاندا، کە ئەم پارتە کەوتە نێو گرتنی دەسەڵاتی یاسایی دژ بە بیانییەکان و نا ئەوروپییەکان.

سەرچاوەکان