سوارپەیکەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٣٧: ھێڵی ٣٧:


[http://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Equestrian_statue&oldid=348480751 ویکیپیدیای ئینگلیسی (10 مارس 2010)]
[http://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Equestrian_statue&oldid=348480751 ویکیپیدیای ئینگلیسی (10 مارس 2010)]


[[پۆل:پەیکەرسازی]]
[[پۆل:یادپەیکەرەکان]]
[[پۆل:ھونەر]]





وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٥٨، ١١ی ئازاری ٢٠١٠

پەیکەرسواری مارکۆس ئاورێلیۆس

سوارپەیکەر (بە ئینگلیسی: equestrian statue) بە پەیکەرێک دەگوترێت کە تێدا کەسێک لەسەر کۆڵی چارەوایەک (ئەسپێک) سوار بووبێت. ئەم جۆرە پەیکەرە زۆربەی کات ھی کەسایەتییەکی مێژوویی یا شۆڕەسوارێکی ناودارە کە وەکوو ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی یادی ئەو دروست دەکرێت.

ھەتا ساڵی 2009 کە سوارپەیکەری چەنگیزخان دروستکرا، یادپەیکەری خۆزێ گێرڤاسیۆ ئارتیگاس لە شاری میناس لە وڵاتی ئۆرۆگووئە گەورەترین سوارپەیکەری جیھان بوو. ئەم سوارپەیکەرە 18 میتر بەرزە، 9 میتر درێژە، کێشی 150000 کیلۆیە و لە ساڵی 1974 دروستکراوە.

سوارپەیکەری چەنگیزخان لە شوێنێک بە ناوی تسۆنجین بۆلدۆگ کە لە مەودای 54ی کیلۆمیتریی ئولانباتەر لە مۆغۆلستان دروستکراوە.

واتای شێوازی وەستانی ئەسپ

بە پێی بڕوای گشتی ئەگەر ئەسپەکە یاخی بێت، واتە دوو دەستی بەرز کردبێتەوە و لە ھەوا بێت، ئەوا سوارەکەی لە جەنگ دا کوژراوە. بەڵام ئەگەر ئەسپەکە یەک دەستی بەرزکردبێتەوە، سوارەکە لە جەنگ دا بریندار بووە و دواتر بە ھۆی ئەو برینەوە مردووە. ئەگەریش چوار پەلی ئەسپەکە لەسەر زەمین بێت، ئەوا سوارەکەی بە ھۆیەکی جیاواز لە جەنگ مردووە. ھەڵبەت بەڵگەی تەواو بۆ سەلماندنی ئەم بڕوایە لە بەردەست نییە.

پیشانگا


سەرچاوەکان

ویکیپیدیای ئینگلیسی (10 مارس 2010)