بۆکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب ڕۆبۆت: لابردنی glk:بوکان (strong connection between (2) ckb:بۆکان and glk:بوکؤن)
ھێڵی ٦٩: ھێڵی ٦٩:
[[پۆل:شارستانی بۆکان]]
[[پۆل:شارستانی بۆکان]]
[[پۆل:شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا]]
[[پۆل:شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا]]
[[glk:بوکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:٠٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣

بۆکان

بۆکان شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان ٢٥٤١.٣٠٦ کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران ھەڵکەوتووە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لەگەڵ میاندواو ،لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ساینقەڵا، لە باشوورەوە لەگەڵ سەقز، لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ سەردەشت و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە. گەلھەی شاری بۆکان لە ساڵی ٢٠١٢دا زیاتر له ١٧١.٧٧٣ کەس بووە.

گەلھەی شاری بۆکان

زمان

زۆربەی خەڵکی بۆکان بە زمانی کوردی سۆرانی و زاراەی موکریانی قسە دەکەن.

ئایین

زۆربەی دانیشتوانی شاری بۆکان شافعی مەزھەبن، ھەروەھا ئایینەکانی تر وەک زەردەشتییەت و یەھوودییەت لەم شارە بوونی ھەیە.

مێژو

ەکەم سەرژمێری کەلەساڵی 1269 ی کۆچی مانگی ئەنجام دراوە رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان 100 کەس بووەو لەسەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو 100 بنەماڵەلەبۆکان نیشتەجێ بوون. دوایین سەرژمێریش کەساڵی 2006 لەلایەن دایرەی ئاماری زێرانەوەبڵاو بۆتەوەرێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە230000 کەس و لەنێو شارەکوردییەکانی ئێراندا دوای کرماشان و ورمێ و سنەگەورەترین شاری رۆژھەڵاتی کوردستانە، ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شاڕێی سەرەکی باکور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارەبەخشیوەو بۆتەھۆی کۆچی زۆر لەگوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوەبۆ ئەم شارە.

ناوداران

  • حەسەن زیرەک
  • حەسەن سلاح سوران

بەستەری دەرەکی

کەش و ھەوای بۆکان لەسەر ئینتەرنێت