محەممەدی سێیەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٤٤: ھێڵی ٤٤:
*میژوی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ
*میژوی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ
*دەوڵەتی عوسمانی – د. عەلی محەمەج سەڵابی.
*دەوڵەتی عوسمانی – د. عەلی محەمەج سەڵابی.

{{سوڵتانە عوسمانییەکان}}
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٥٦٦]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٥٦٦]]
[[پۆل:مردووانی ١٦٠٣]]
[[پۆل:مردووانی ١٦٠٣]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٤٥، ٢٢ی ئایاری ٢٠١٣

   محەممەدی سێیەم
سوڵتان موڕادی سێیەم
ناوی سوڵتانسوڵتان محەمەدی سێیەم
لە دایکبوون١٥٦٦
مردن١٦٠٣
پێش خۆیموڕادی سێیەم
دوای خۆیئەحمەدی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکموڕادی سێیەم
دایکسەفیە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم، سیانزەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو، لە نێوان ساڵانی ١٥٦٦ و ١٦٠٣دا ژیاوە و حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٥٩٥، شاعیر بوو و کوڕی بەندەیکی بە نەژاد بوندقی بوو، سولتان موڕاد هەڵیبژارد بۆ خۆی و کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لە سیاسەتدا.

سەرەتای دەسەڵاتی

لە سەرەتای دەسەڵاتیدا هەستا بە کوشتنی براکانی پێش نێژرانی باوکی، و وازی لە بەرێوەبردنی کاروباری ناوخۆی وڵات هێنا بۆ وەزیرەکانی، دراوی عوسمانی گەڕایە دواوە و گەندەڵییەکی گەورە بڵاوبوویەوە لە وڵاتی ئیسلامدا، و هەڵوێستی خەلافەت شکانی بە خۆیەوە بینی لە هەرێمەکانی بەغدان و ترانسلڤانیا لەسەر دەستی میخایل فەلاحی کە یارمەتی سوپای نەمسای دا.

وەرگرتنی سوپای گشتی

ڕوون دیاربوو بۆ سوڵتان کە دوورکەوتنەوەی لە سەرکردایەتی سوپا و هەڵ نەگرتنی بەرپرسیارییەتیەکانی حوکم هۆکارن بۆ ئەو گەندەڵییەی لە وڵاتدا بڵاو بۆتەوە، بە هاندانی ئەو زانایانەی لە دەوری بوون وەک شیخ سەعدەددین ئەفەندی هەستا بە سەرکردایەتی سووپا، قەڵای ئارلوی سەختی فەتح کرد کە سوڵتان سولەیمان قانونی نەیتوانی بوو فەتحی بکات، و ڕووبەڕووی سوپای نەمساووی مەجەڕی دوژمنکاری بوویەوە لە ڕووداوی کرزت کە تێکی شکاندن و وێرانی کردن و ئەم شەرە چوێنراوە بەشەڕی موهاکسی جیاکەرەوە و ئەمانەش هەمووی لە ساڵی ١٠٠٥ک ڕوویاندا، و شەڕ بەردەوم لە نیوان هەردوو لادا بە بێ یەکلابوونەوە، و ئەمە ڕووی نەدابوو کە سوڵتان خۆی سەرکردایەتی سوپا بکات لە دوای سەردەمی سولەیمان قانونییەوە.

بیروباوەڕی

محەمەدی سێیەم خاوەن باوەڕێکی ئیسلامی گەورە بوو، و لەو شەرەی کە فەتحی حوسن کەڕای لێکەوتەوە زۆر لە یاریدەدەرەکانی هەڵهاتن و لەودا بوو سوڵتان بکەوێتە دیلی بەڵام سەعدەددین ئەفەندی بیری خستەوە کە خۆی ڕابگرێت، و هەستا و پاڕایەوە لە خوا تا سەرکەوتووی بکات و پاشان دەرچوو لەگەڵ دوژمنەکەی کەوتە شەڕەوە تا سەرکەوت بە سەریاندا.

سولتان محەمەدی سێیەم لە جێگاکەی خۆی هەلئەسا کە ناوی پێغەمبەر محەمەد ئەهێنرا لە ڕێزلێنان و پیرۆزییدا بۆی.

شۆڕشی هەڵاتووەکان

لە ڕۆژەکانی محەمەدی سێیەمدا یاخی بوونێک ڕوویدا لە ئەنادۆڵ کە سەربازە هەڵاتووەکانی ڕووداوی کرزت هەڵیانگیرساند، دەوڵەت نەفی کردبوون بۆ ئەنادۆڵ و ناوی نابوون بە هەڵاتوو، و شۆڕشەکەیان لە کاتێکی زۆر هەستیاردا هات، کە سەربازە عوسمانییەکان سەرگەرمی شەر بوون لە هەرێمەکانی مەجارستان، بەڵام عوسمانییەکان توانیان گەمارۆیان بدەن، سەرکردەکەیان خۆیدا بە دەستەوە لە بەرامبەر ئەوەی بکریتە والی ئاماسیا، خەلیفە ڕازی بوو بەڵام دواتر گەڕایەوە و شۆڕشی نویی دەست پێکرد سەرۆکی یاخیبووەکان کوژرا و براکەی حەسەن شێت (ئودلی حەسەن) سەرکردایەتی شۆڕشەکەی گرتە دەست، و توانی ئەو سوپایە بشکێێت کە ئیستەنبوڵ ناردبووی، حکومەت زۆر دیاری پێدا و پێشنیاری ویلایەتی بۆسنەی بۆکرد ئەویش ڕازی بوو، کە دەوڵەت ئەیویست خۆی و سوپاکەی بەکار بهێنێت لە کەنارەکاندا بۆ سوود وەرگرتن لێی، و قەدەر لە ڕیزی خەلیفەدا هات کە سوپاکەی حەسەن هیلاک بوون لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بەردەوام لەگەڵ سوپای نەمسا-مەجەڕ.

شۆڕشی سەبا

شۆڕشێکی تر هەڵگیرسا ئەویش شۆرشی سەبا بوو لە ئیستەنبوڵ، ئەمەش لەبەرئەوەی دەوڵەت نەیتوانی لە ڕووی ماڵیەوە قەرەبووی ئەوانە بکاتەوە کە لەدەستیاندابوو لە ئاسیادا بە هۆی ئاژاوەی هەڵاتووەکان، دەوڵەت پشتی بە ئینکیشاری بەست بۆ دەستگرتن بەسەر ئەم شۆڕشەدا، و دەستی بەسەرداگرتن دوای ئەوەی ئەو مزگەوتەکان و ئەو شوێنانەیان تێکدابوو کە دەستین پێی گەیشتبوو.

ئەو شۆڕشانەی لەم سەردەمەدا ڕوویاندا ئاماژەبوو بۆ لاوازبوونی ڕژێمی سەربازی عوسمانی و بێ تواناییان لە پاراستنی ئاسایش ناوخۆ و سەرکردایەتی کردنی هەرێمەکانی دەرەوە.

سولتان محەمەدس سییەم کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٦٠٣ز و کوڕەکەی ئەحمەدی یەکەم جێگەی گرتەوە.

سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • میژوی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ
  • دەوڵەتی عوسمانی – د. عەلی محەمەج سەڵابی.