یاسای ڕاکێشانی گەردوونی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: fixing arabic letters; cosmetic changes |
ب robot guhêrandin: ml:ഐസക് ന്യൂട്ടന്റെ ഗുരുത്വാകർഷണ നിയമം |
||
ھێڵی ٤٧: | ھێڵی ٤٧: | ||
[[ko:만유인력의 법칙]] |
[[ko:만유인력의 법칙]] |
||
[[lt:Niutono gravitacijos dėsnis]] |
[[lt:Niutono gravitacijos dėsnis]] |
||
[[ml:ഐസക് ന്യൂട്ടന്റെ |
[[ml:ഐസക് ന്യൂട്ടന്റെ ഗുരുത്വാകർഷണ നിയമം]] |
||
[[ms:Hukum kegravitian semesta Newton]] |
[[ms:Hukum kegravitian semesta Newton]] |
||
[[nl:Gravitatiewet van Newton]] |
[[nl:Gravitatiewet van Newton]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٢:٠٤، ٦ی شوباتی ٢٠١٠
یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای هێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە ڕوانینە ئەزموونییەکان [١] بە دەست ھاتووە، بە ھۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە هەڵهێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە.
بە زمانی مۆدێرن، یاساکە ئەمەیە:
ھەر هەرژەی نوقتەیییەک [٢] ھەر بارستی نوقتەیییەکی تر لە رێگای ھێزێکەوە کە دەکەوێتە درێژایی ئەو ھێڵە کە دوو نوقتەکە پێکەوە دەلکێنێت، ڕادەکێشێت. ھێزەکە ڕاستەوخۆ ھاورێژەیە لەگەڵ بەرھەمی لێکدانی دوو بارستکە و بەپێچەوانەوە ھاورێژەیە لەگەڵ دووجای مەودای نێوانیاندا:
- ،
کە تێیدا:
- F گەورەیی ھێزی ڕاکێشانی نێوان دوو بارستکەیە،
- G نەگۆڕی ڕاکێشانە،
- m١ بارستی نوقتەی یەکەمە،
- m٢ بارستی نوقتەی دووھەمە، وە
- r مەودای نێوانی دوو نوقتەکەیە.