ئەحمەدی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 47 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q114749
ھێڵی ٣٨: ھێڵی ٣٨:


{{سوڵتانە عوسمانییەکان}}
{{سوڵتانە عوسمانییەکان}}
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٥٩٠]]
[[پۆل:مردووانی ١٦١٧]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:١٤، ١١ی ئایاری ٢٠١٣

   ئەحمەدی یەکەم
سوڵتان ئەحمەدی یەکەم
ناوی سوڵتانسوڵتان ئەحمەدی یەکەم
لە دایکبوون١٥٩٠
مردن١٦١٧
پێش خۆیمحەمەدی سێیەم
دوای خۆیموستەفای یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکمحەمەدی سێیەم
دایکهاندان سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

ئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، لە نێوان ساڵانی ١٥٩٠ بۆ ١٦١٧ ژیاوە، چواردەیەم سوڵتانی عوسمانییە، شاعیر بوو و دیوانیکی چاپکراوی هەیە، لە ساڵی ١٦٠٣ز دەسەڵاتی گرتە دەست لە دوای مردنی باوکی، سەردەمەکەی سەردەمی شەڕ و یاخیبوون و شۆرشەکان بوون دژ بە دەوڵەتەکەی.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژهەڵات

حوکمی گرتە دەست لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، ئاگری شەڕ هەڵگیرسا بوو لەگەڵ دراوسێ ئێرانییەکاندائەمەش هانی ئەوانەی دا کە ئەیانویست هەستن بە شۆڕش لەوانە بزوتنەوەی جان پۆلاد کە تێکشکا و ڕایکرد بۆ ئیتالیا و فەخرەددین دوڕزی، سەدڕی ئەعزەم موڕاد پاشا هەستا بە دەستگرتن هەموو یاخی بووەکاندا. شا عەباشی سەفەوی هەستا بە داگیرکردنی ژمارەیەک شاری سەر بە دەوڵەتی عوسمانی، وەک تەبرێز و وان، و ئەحمەدی یەکەم ناچار بوو ڕێبکەوێت لەگەڵ سەفەوییەکان، بە تایبەت دوای مردنی سەدری ئەعزەم موڕاد پاشا، و یەکێک لە مەرجەکانی ڕێکەوتنەکە ئەوەبووکە عوسمانیەکان هەموو ئەوانە بگێڕنەوە لەو خاکانەی کە سوڵتان سولەیمان قانونی غەزووی کردبوون کە بەغداشیان تێدا بوو.

پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا

حکومەتی نەمسای کاسۆلیکی هەستا بە توندکردنەوە لەسەر هەنگارییە ئەرسەدۆکسییەکان، ئەمەش وایکرد هەنگارییەکان بنێرن بۆ لای دەوڵەتی عوسمانی موسڵمان و داوای دادپەروەرییەکەی بکەن و ڕزگاریان بکات لە دەستی نەمسا، و هەنگارییەکان ئەمیرێکیان بۆ خۆیان هەڵبژارد، حکومەتی عوسمانی ئەمەی پێ باش بوو، یارمەتی دان بە هێزی سەربازی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نەمسا و هێزە عوسمانی و هەنگارییەکان توانیان لە ماوەیکی کەمدا فەتحی چەندین قەڵا بکەن، و نەمسا بۆ ئەوەی وا لە هەنگارییەکان بکات دەست لە عوسمانییەکان بەربدەن، دابەزی لە هەموو خاکەکانی مەجەر (هانگاریا) بۆیان و دانی نا بە فەرمانڕەواکەیان وەک پاشای مەجەڕ و ئەمیری ترانسلڤانیا، بەمەش توانیان هاریکاری مەجەڕی لەگەڵ عوسمانییەکان بوەستێنن، و لەبەر ناجێگیری بارودۆخی ناوخۆ و سەرقاڵبوونی سوپای عوسمانی لە بەرەی ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئێراندا، عوسمانییەکانی ناچار کرد ڕێبکەوێت لەگەڵ نەمسادا کە بەمە نەمسا ڕزگاری بوو لەو جزیە ساڵانەی ئەیدا بە دەوڵەتی عوسمانی.

بەڵام فەڕەنسا تایبەتمەندییەکانی بۆ تازە کرایەوە و گەیشتە سەروو تایبەتمەندییەکانی ئینگلیز و بوندقییەکان، و حەقی پاراستنی مەسیحییەکانی قودس و دەوروبەری درا بە پاشای فەڕەنسا.

هۆڵەندا توتن و ڕێگەکانی بەکارهێنانی بردە ناو دەوڵەتی عوسمانییەوە لە سەردەمی سوڵتان ئەحمەدی یەکەم، فەتوا درا بە حەرامکردنی، و ئینکیشارییەکان هەستان بە شۆڕش و خەلیفەیان لابرد و موستەفای یەکەمیان لە جێگەی دانا.

وێنەیەکی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد، ئیستەنبوڵ

لە سەردەمەکەییدا شەڕی دەریایی کەوتەوە لە نێوان کەشتییە عوسمانی و ئەوروپییەکاندا، و لە زۆربەی جارەکاندا بە بەرژەوەندی ئەورووپا کۆتایی ئەهات.

بیناسازی لەسەردەمی ئەحمەدی یەکەم

لەم سەردەمەدا یە کێک لە دیارترین هێماکانی خەلافەتی عوسمانی بنیاتنرا کەمزگەوتی سوڵتان ئەحمەدە، و لە ڕۆژئاوا بە مزگەوتی شین ناسراوە لەبەر نەخشە شینەکانی تیایەتی. و مزگەوتێکی سەرسوڕهێنەرە لە بیناسازییدا و لە ڕووناکییەکانی لە شەودا و بە یەکێک لە گرنگترین و گەورەترین مزگەوتەکانی تورکیا و جیهانی ئیسلامی هەژمار دەکرێت.

سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین