تیشکەچالاکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٦: ھێڵی ٦:


== مێژوو ==
== مێژوو ==
[[پەڕگە:Pierre and Marie Curie.jpg|چەپ|220px|وێنۆک|بیر کۆرى و ژنەکەى لە تاقیگەکەیان لە ساڵى [[١٩٠٧]]]]
[[پەڕگە:Pierre and Marie Curie.jpg|چەپ|220px|وێنۆک|بیر کۆری و ژنەکەی لە تاقیگەکەیان لە ساڵی [[١٩٠٧]]]]
لە ساڵی [[١٨٩٦]] "بیکۆڕێڵ" ئەوەی دۆزییەوە کە یەکێک لە خوێیەکانی یۆڕانیۆم تیشک دەردەدات، لەو کاتەدا سروشتی ئەو تیشکانە ڕوون نەبوو، وە ھەروەھا سەلماندی کە ئەو تیشکەی دۆزییەوە؛ لە ھەموو ئاوێتەکانی یۆڕانیۆم دەردەچێت. بەو مانایەی سەرچاوەی ئەو تیشکانە بریتییە لە ناوکی "یۆڕانیۆم" و بۆی ڕوونبوویەوە کە ئەو تیشکدانە ڕوو دەدات بە شێوەیەکی خۆکارانەی بەردەوام؛ کە ھیچ کاریگەرییەکی پەستانی ھەوا و پلەی گەرمیشی لەسەر نەبێت.
لە ساڵی [[١٨٩٦]] "بیکۆڕێڵ" ئەوەی دۆزییەوە کە یەکێک لە خوێیەکانی یۆڕانیۆم تیشک دەردەدات، لەو کاتەدا سروشتی ئەو تیشکانە ڕوون نەبوو، وە ھەروەھا سەلماندی کە ئەو تیشکەی دۆزییەوە؛ لە ھەموو ئاوێتەکانی یۆڕانیۆم دەردەچێت. بەو مانایەی سەرچاوەی ئەو تیشکانە بریتییە لە ناوکی "یۆڕانیۆم" و بۆی ڕوونبوویەوە کە ئەو تیشکدانە ڕوو دەدات بە شێوەیەکی خۆکارانەی بەردەوام؛ کە ھیچ کاریگەرییەکی پەستانی ھەوا و پلەی گەرمیشی لەسەر نەبێت.
ھەر لەبەر ئەو ھۆیەشەوە تیشکی "یۆڕانیۆم"ی ناونا "تیشکەچالاکی - Radioactive Radiation" و ئەو دیاردە چالاکییە تیشکییە پێی دەوترێت "Radioactivity".
ھەر لەبەر ئەو ھۆیەشەوە تیشکی "یۆڕانیۆم"ی ناونا "تیشکەچالاکی - Radioactive Radiation" و ئەو دیاردە چالاکییە تیشکییە پێی دەوترێت "Radioactivity".
ھێڵی ١٣: ھێڵی ١٣:
وە ڕەگەزی دووەمیان ناونا "بۆلۆنیۆم" کە شوێنی لەدایکبوونی "ماری"یە.
وە ڕەگەزی دووەمیان ناونا "بۆلۆنیۆم" کە شوێنی لەدایکبوونی "ماری"یە.


شیوبوونەوەی تیشکی (تیشکەشیبوونەوە):- پڕۆسەیەکی خۆکارانەیە کە تێیدا ڕەگەزێک دەگۆڕێت بۆ ڕەگەزێکی تر لە ئەنجامی لەدەستدانی تەنۆلکەکانی "[[ئەلفا]]" یان "بێتا" و دەرچوونی "[[تیشکی گاما]]".
شیوبوونەوەی تیشکی (تیشکەشیبوونەوە):- پڕۆسەیەکی خۆکارانەیە کە تێیدا ڕەگەزێک دەگۆڕێت بۆ ڕەگەزێکی تر لە ئەنجامی لەدەستدانی تەنۆلکەکانی "ئەلفا" یان "بێتا" و دەرچوونی "[[تیشکی گاما]]".


== جیاوازی چییە لە نێوان "تیشکەشیبوونەوە" و "گۆڕانی کیمیایی"؟ ==
== جیاوازی چییە لە نێوان "تیشکەشیبوونەوە" و "گۆڕانی کیمیایی"؟ ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٥٨، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٣

تیشکەچالاکى

دۆزینەوەی "تیشکەچالاکی سروشتی" دەگەڕێتەوە بۆ زانا "ئەنتۆری ھێنری بیکۆڕێڵ" لە ساڵی ١٨٩٦. لەو کاتەی لێکۆڵینەوەی ئەنجام دەدا لە تاقیگەکەی خۆیدا لە پەیمانگەی "تەکنیکی باڵا" لە شاری پاریس، لەسەر چۆنیەتی وێنەگرتنی تیشکی سینی و بەدەرخستنی لەسەر لاپەڕەی فۆتۆگرافی کە خۆی دروستی کردبوو. دروستکرابوو لە کبریتی "تۆتیا و کالیسیۆم و ھەندێ خوێی تری ناسراوی زۆردەگمەن"، لە کاتی ھەوڵەکانیدا تێبینیی کرد کە ئەو لاپەڕانە کاریگەر دەبن لە تاریکیدا سەرەڕای ئەوەی نەدرا بووە بەر تیشکەکە، بە جۆرێک ئەو خوێیانەی کە یۆڕانیۆمی تێدابوو تیشکی جیاوازیان دەردەکرد. ناوی نا "تیشکی یۆڕانیۆم" لە ساڵی ١٨٩٦، کە ئەو تیشکە دروست دەبێت لە "تیشکەچالاکی سروشتی" کە بە شێوەیەکی خۆکارانە لە سروشتدا ڕوو دەدات، پاشان ھەریەک لە "ماری کۆری" و مێردەکەی "بیار"؛ لە ھۆیەکانی ئەو تیشکەیان کۆڵییەوە و بۆیان دەرکەوت کە پەڕەکانی "بیکۆڕێڵ" یۆڕانیۆمی تێدایە کە بۆتە ھۆی ئەو تیشکدانە. وە پەیوەندییەکی پێچەوانەش ھەیە لە نێوان توندی ئەو چالاکییانە و بڕی یۆڕانیۆم لەو خوێیانەدا.

مێژوو

بیر کۆری و ژنەکەی لە تاقیگەکەیان لە ساڵی ١٩٠٧

لە ساڵی ١٨٩٦ "بیکۆڕێڵ" ئەوەی دۆزییەوە کە یەکێک لە خوێیەکانی یۆڕانیۆم تیشک دەردەدات، لەو کاتەدا سروشتی ئەو تیشکانە ڕوون نەبوو، وە ھەروەھا سەلماندی کە ئەو تیشکەی دۆزییەوە؛ لە ھەموو ئاوێتەکانی یۆڕانیۆم دەردەچێت. بەو مانایەی سەرچاوەی ئەو تیشکانە بریتییە لە ناوکی "یۆڕانیۆم" و بۆی ڕوونبوویەوە کە ئەو تیشکدانە ڕوو دەدات بە شێوەیەکی خۆکارانەی بەردەوام؛ کە ھیچ کاریگەرییەکی پەستانی ھەوا و پلەی گەرمیشی لەسەر نەبێت. ھەر لەبەر ئەو ھۆیەشەوە تیشکی "یۆڕانیۆم"ی ناونا "تیشکەچالاکی - Radioactive Radiation" و ئەو دیاردە چالاکییە تیشکییە پێی دەوترێت "Radioactivity". لە ساڵی ١٨٩٨ "بیر کۆری" و ژنەکەی "ماریا سکلۆدۆفسکایا" ھەڵسان بە دۆزینەوەی تیشکەچالاکی "پۆریۆم"، ھەروەھا لە ھەمانساڵدا دوو ڕەگەزی نوێیان دۆزییەوە کە لە "یۆڕانیۆم"ی خاودا ھەن. ڕەگەزی یەکەمیان ناونا "ڕادیۆم" کە ڕەگەزێکە چالاکییەکەی لە ھی "یۆڕانیۆم" بەھێزترە بە ملیۆن جار. وە ڕەگەزی دووەمیان ناونا "بۆلۆنیۆم" کە شوێنی لەدایکبوونی "ماری"یە.

شیوبوونەوەی تیشکی (تیشکەشیبوونەوە):- پڕۆسەیەکی خۆکارانەیە کە تێیدا ڕەگەزێک دەگۆڕێت بۆ ڕەگەزێکی تر لە ئەنجامی لەدەستدانی تەنۆلکەکانی "ئەلفا" یان "بێتا" و دەرچوونی "تیشکی گاما".

جیاوازی چییە لە نێوان "تیشکەشیبوونەوە" و "گۆڕانی کیمیایی"؟

شیبوونەوەی تیشکی "تیشکەچالاکی" جیاوازە لە "گۆڕانی کیمیایی" لە:

  • تیشکەشیبوونەوە پڕۆسەیەکی خۆکارانەی بەردەوامە.
  • تیشکەشیبوونەوە پشت دەبەستێت بە ماددەی تیشکدەر و پەیوەندی نییە بە پێکھاتەی کیمیایی.
  • بەند نییە بە بارودۆخی فیزیایی (پەستان و پلەی گەرمی).
  • وزەیەکی یەکجار گەورەی لێدەردەچێت.

یەکەی پێوانەکردنی تیشکەچالاکی

یەکەی پێوانەکردنی "تیشکەچالاکی" بریتییە لە "بیکۆڕێل"؛ کە ژمارەی ئەو تیشکانەیە کە نموونەیەکی تیشکدەر دەری دەکات لە چرکەیەکدا. ھەروەھا یەکەی تریش ھەن بۆ پێوانەکردن، وەک: (شیبوونەوە/چرکە، یەکەی کۆری (Ci) وە لە ھەندێک سەرچاوە (Cu)، وە یەکەی "ڕیژەفۆرد - RD" ئەوەش چالاکییەکە یەکسانە بە ملیۆن ملیۆن شیبوونەوە/چرکە).

نیوەتەمەن

بە ئینگلیزى (Half-time)؛ ئەو کاتەیە کە ڕەگەزی تیشکدەر پێویستی پێیەتی تا شی دەبێتەوە بۆ نیوەی ژمارەی گەردەکانی.

سەرچاوە