خالید ئێرتوغروڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) پەڕەی دروستکرد بە «'''خالید ئێرتوغرۆڵ'''، بە تورکی Halit Ertuğrul، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوە...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٠٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٣
خالید ئێرتوغرۆڵ، بە تورکی Halit Ertuğrul، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیرۆکە کە ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیراون، کۆمەڵێکی زۆر لە بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی و خوێنەرێکی زۆریان ھەیە و ھەندێک لەو کتێبانە زیاتر لە شەش جار چاپکراونەتەوە.
ژیانی
خالید ئێرتوغرۆل لە شاری ئادیامان ھاتۆتە دنیاوە لە تورکیا، خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواو کردووە، دواتر پەیمانگەی زانستی نێغەدە و کۆلێژی زانستە پەروەردەیەکانی تەواوکردووە، و دواتر ماستەری بە دەستھێناوە و تا دواجار پلەی دوکتۆرای وەرگرتووە لە زانکۆی ساکاریا لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان.
چەندین ساڵ وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر لە خوێندنگەکاندا ئیشی کردووە و ھەروەھا لە چەند زانکۆیەکی تورکیادا دەرسی وتۆتەوە و بەشداری چەندین چالاکی کردووە لە ناو تورکیا و دەرەوەیدا.
نوسینەکانی
بەرھەمەکانی خالید ئێرتوغرۆل زۆربەی لە شێوەی ڕۆمان و کورتە چیرۆکدا داڕێژراون و ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە ڕووداوی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە، بە شێوازێکی کاریگەر و زمانێکی ئاسان داڕێژراون بە شێوەیەک کە خوێنەر کەمەندکێش دەکەن بۆ ئەو دیمەنانەی نووسەر دەیخاتە ڕوو و هەستی خوێنەر ئەجوڵێنن.
زیاتری نوسینەکانی پەروەردەیین و مەبەست لێیان چارەسەرکردنی کێشە دەروونی و ڕۆحیەکانی گەنجان و لاوانە.
دانراوەکانی
خالید ئرتۆغرۆل خاوەنی چەندین بەرھەمە و خزمەتێکی دیاری ھەیە لە بورای فێرکردن و ڕۆشنبیرییدا و نزیکەی پەنجا کتێبی بە تورکی بە چاپ گەیشتووە و زۆربەی ئەم بەرھەمانە بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدراون، ھاوکات چەندین خەڵاتی ڕێز لێنانی وەرگرتووە.
کۆمەڵێکی زۆر لە بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی کە چەندین جار چاپ دەکرێنەوە و خوێنەرێکی باشیان ھەیە، لەو کتێبانەش:
# | کتێب | نووسەر | وەڕگێڕ | ناوەندی چاپ |
---|---|---|---|---|
١ | ئایسڵ | گۆنا غەریب | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
٢ | محەمەد دوزجەیی | گۆنا غەریب ناجی | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
٣ | ژینی پڕ ئەسرین | ئەحمەد تاھیر | خالید ئێرتوغرۆل | نوسینگەی تەفسیر |
٤ | ئەو پیاوەی لە دووی خۆی دەگەڕێت | شەیدا عەلی | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
٥ | بەھار ھاتە ژیانمەوە | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
٥ | محەمەد (د.خ) مامۆستای ھەمووان | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
٦ | کچی خۆرھەڵات | شەیدا عەلی | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
٧ | گەڕانەوە لە ھەڵدێر | ھێمن عوسمان | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
٨ | دوایین ھەناسە لە سوجدەدا | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
٩ | جانان | سروشت ڕەووف | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
١٠ | ئەو ئافرەتەی خۆی دۆزییەوە | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
١١ | ئەو ئافرەتەی لەدووی خۆی دەگەڕێت | محەمەد خالید | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
١٢ | سەلیم و خەندە | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |