زاوە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) کۆماپۆل: سڕینەوە لە پۆل:گەردوونناسی |
TjBot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی nap:Mercurio |
||
ھێڵی ٢٧: | ھێڵی ٢٧: | ||
[[پۆل:کۆمەڵەی خۆر]] |
[[پۆل:کۆمەڵەی خۆر]] |
||
[[af:Mercurius]] |
[[af:Mercurius]] |
||
ھێڵی ١٣٥: | ھێڵی ١٣٤: | ||
[[mzn:عطارد]] |
[[mzn:عطارد]] |
||
[[nah:Payīnalcītlalli]] |
[[nah:Payīnalcītlalli]] |
||
[[nap:Mercurio]] |
|||
[[nds:Merkur (Planet)]] |
[[nds:Merkur (Planet)]] |
||
[[nds-nl:Merkurius (planeet)]] |
[[nds-nl:Merkurius (planeet)]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٢:١٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٣
عەتارد (بە ئینگلیزی : Mercury) بچووکترین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و نزیکترین ھەسارەشە لە خۆر و کێشەکەشی بە ئەندازەی (٠.٣٨٧) لە ئاستی کێشی زەوی و تیرەکەی نزیکەی (٤٨٨٠) کلم گۆکەی لە ئاست گۆی زەوی (٠.٠٥٥) یە و بەناوی خوداوەندی بازرگانییەوە ناونراوە. بەیانیان خێرا لە ئاسمان دیار ئەکەوێ و ئێوارانیش خێرا لە سەر زەویش نابینرێ چونکە لە ساڵێکدا تەنھا چەند ڕۆژێک دیارئەکەوێ و لەسەر ڕووی ئاسۆ ھەڵدێ کێشی ھەر کەسێکیش لەسەر عەتارد زیاد ناکات لەم کێشەی کە لەسەر زەوی ھەیەتی ئەمەیش بەھۆی گەشتکردن نییە بە گالیسکەی بۆشایی ، بەڵکو قەبارەی عەتارد لە قەبارەی زەوی بچوکترە ، بۆیەش ھێزی کێش کردنەکەی کەمترە لە کێش کردنی زەوی.
جا بۆ نموونە ئەگەر ھاتوو لەسەر زەوی کێشت (٧٠) کیلۆ بیت ئەوا لەوێ ئەبێت بە (٢٧) کیلۆگرام . و بەھۆی زۆر نزیکیشی لە خۆر گەرمیەکەی مرۆڤ ئەسوتێنێ و ئەیکوژێ. وە لەبەر ئەوش کە زۆر بەھێواشی بەدەوری خۆیدا ئەخولێتەوە بۆیە لە شەودا تا پلەی بەستن سارد ئەبێ بەسەر ڕووەکەشیەوە شوێنی پێکەوتنی نەیزەک و دەمی گڕکانی و دۆلی گەورە ئەبینرێ وە ھەروەھا عەتارد ھیچ مانگێکی پاشکۆیی نییە وە بەرگی ھەواکەی کە دەوری داوە زۆر بچووکە و گازی ھایدرۆجین و ھیلیۆمی لێیە و پلەی بەرزی گەرمیەکەشی ئەگاتە (٤٦٥) پلەی سەدی و نزمترینیشی ئەگاتە (١٨٤) پلەی سەدی.
دووری لە خۆر
دووری ھەسارەی عەتارد لە خۆر بە (٥٨) ملیۆن کم ئەخەمڵێنرێت ، و بەھۆی خولانەوە ھێلکەییەکەشی بە دەوری خۆرەوە نیوەتیرە خولانەوەی ھەسارەی عەتارد کەم ئەکات تا (٤٦) ملیۆن کم لە نزکترین خاڵ لە خۆر و نیوەتیرەشی لە خولانەوەکەی زیاد ئەکات تا (٦٩.٨کم) لە دوورترین خاڵ لە خۆر و شوێنەکەشی تایبەتمەندی ئەوەی پێ ئەبەخشێ کە ببێ بە یەکێک لەم دوو ھەسارەیەی کە دیاردەی (تێپەڕ بوون) یان بەسەردا ڕووئەدات ئەمیش لەوکاتەی کە ئەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی.
خولانەوە و کات
خولانەوەی ھەسارەی عەتارد بەدەوری خۆردا (٨٨)ڕۆژی سەر زەوی ئەخایەنێت بەڵام خولانەوەی بەدەوری خۆیدا زیاتر لەمە ئەخایەنێ ساڵێکی عەتارد بچووکترە لە ڕۆژەکەی و تەنھا شەوێکی سەر عەتارد (٤٤) ڕۆژی سەر زەویە.
تۆپۆگرافیای ڕووەکەی
ڕووی ھەسارەی عەتارد زۆر لە ڕووی مانگ ئەچێ چونکە دەمی گڕکانی گەورە و زنجیرە چیا ھێندێکیش دەشتایی لێیە وە بە پێکھاتەی سلیکۆنی کانزایی داپۆشراوە، بەم دواییەش ماوەیەکی موگناتیسی بێ ھێزتر لە ھێزی موگناتیسی زەوی دۆزرایەوە بەدەووری ھەسارەکە و ئەمەی بۆ زانایان ڕوون کردەوە کە ناخی ھەسارەکە لە ناخی ھەسارەی زەوی ئەچێ ، کە لە بەردی تواوە و پێکھاتەی گران پێک ھاتووە.
ژیان لەسەر عەتارد
بە ھۆی سەختی بارودۆخی کەش و ھەوای ھەسارەکە و نەبوونی ئاو ئەوا ئەستەمە ژیان لەوێ بەڕێوە ببرێ جا بە ھەر جۆرێک بێت.