عەلی حەریری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) Cat-a-lot: سڕینەوە لە پۆل:شاعیر |
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی de:Elî Herîrî |
||
ھێڵی ١٦: | ھێڵی ١٦: | ||
[[پۆل:ھۆنراوەنووسانی کورد]] |
[[پۆل:ھۆنراوەنووسانی کورد]] |
||
[[de:Elî Herîrî]] |
|||
[[en:Ali Hariri]] |
[[en:Ali Hariri]] |
||
[[ku:Elî Herîrî]] |
[[ku:Elî Herîrî]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢١:٤٠، ١ی ئازاری ٢٠١٣
عەلی حەریری (١٠٠٩-١٠٧٩) ناوی ئه‌حمه‌دی كوڕی عه‌لی حه‌ریرییه و به‌ناوی باوكییه‌وه ناسراوه. زۆربه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌ڵێن عه‌لی حه‌ریری هاوچه‌رخی مەلای جزیری بووه‌و له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا ژیاوه. باوكی ئه‌م شاعیره ناوداره به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌ی حه‌ریری کوردستانی عێراقە و پاش ئه‌وه‌ی رووی كردۆته شام و دواتر له‌گوندی عه‌سال نیشته‌جێ بووه، ئه‌حمه‌دی شاعیر له‌و گونده له‌دایك بووه. به‌منداڵی خراوه‌ته به‌ر خوێندن و بۆ ته‌واو كردنی خوێندن گه‌لێ شار‌و وڵات گه‌ڕاوه و سه‌ره‌نجام له‌شاری عه‌نتاب ی کوردستانی تورکیا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه. یه‌كێك له مامۆستاكانی عه‌لی حه‌ریری شاعیر، مه‌لای جزیرییه. عه‌لی حه‌ریری له‌سه‌رده‌می خۆیدا هێنده ناوبانگی هه‌بوو. كه‌مه‌ولانا جامی له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا باسی كردووه، شیعره به‌رزه‌كانی عه‌لی حه‌ریری هه‌موو بوارێكی گرتۆته‌وه‌وله‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی زۆر باشی له زمانی توركی و فارسی و عه‌ره‌بی دا هه‌بووه، توانیویه‌تی سوود له‌ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش وه‌رگرێ. هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری شیعره نایابه‌كانی عه‌لی حه‌ریری فه‌وتاون، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند هه‌ڵبه‌سته كه‌مه‌ی كه ماون نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن عه‌لی حه‌ریری روناكبیرێكی گه‌وره‌و شاعیرێكی‌به‌هره‌مه‌ندی زۆر به سه‌لیقه بووه. ئه‌م پیاوه ناوداره به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له شام و له مزگه‌وتی ساڵحییه به‌سه‌ر برد و له‌وێوه رێنمایی خه‌ڵكی ئه‌كرد. دواجار هه‌ر له‌و مزگه‌وته‌دا كۆچی دوایی كرد و به‌خاك سپێردرا ، عەلی حەریری ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه‌ی كوردبوو كه ئەحمەدی خانی له ریزی مەلای جزیری و فەقێ تەیران دایناوه و حاجی قادری کۆیی یش به (حه‌سسانی كورد)ی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات،
شوێنی لەدایک بوون
تا ئێستاشی لەگەڵ بێت کەس نازانێت عەلی حەریری لەکوێ لەدایک بووە بەڵام بەوەی نازناوی حەریری لەپاڵ ناوی ئەودا هاتووە تیشک خراوەتە دوو شوێن
- ئەو حەریرەی گوندی ناحیەی شەمزینان لە ناوچەی هەکاری کەدەکەوێتە باکووری کوردستان
- ناوچەی حەریری دەشتی هەولێر کە دەکەوێتە باشووری کوردستان
ساڵی لەدایکبوون
تائێستا ساڵی لەدایکبوونی عەلی حەریری دیار نیە بەڵام ئەوەی زانراوە کە عەلی حەریری لەپێش ئەحمەدی خانی ژیاوە چوونکە خانی لە دێڕە شیعرێکدا عەلی حەریری بەمردوو دادەنێت کە دەڵێت ""پێ حەی بکرا عەلی حەریری""