ئەستەمبوڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:شارە پیرۆزەکان
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی fr:Istanbul بۆ fr:İstanbul
ھێڵی ٣٣١: ھێڵی ٣٣١:
[[fiu-vro:Istanbul]]
[[fiu-vro:Istanbul]]
[[fo:Istanbul]]
[[fo:Istanbul]]
[[fr:Istanbul]]
[[fr:İstanbul]]
[[frp:Istanbul]]
[[frp:Istanbul]]
[[fy:Istanbûl]]
[[fy:Istanbûl]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٠٩، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٣

پۆتانەکان: 41°00′49″N 28°57′18″E / 41.01361°N 28.95500°E / 41.01361; 28.95500

ئەستەمبوڵ

ئەستەمبوڵ ( بە تورکی: İstanbul بە عەرەبی: "إسطنبول" ) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنیەی پێ وتراوە. ٣٤رەم گەرەترین شاری جیهانە کە ڕووی ئابووریەیەوە و گەورەترین شاری ئەوروپایە لە ڕووی دانیشتوانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە . ئەستەمبوڵ و دەوروبەری پێکهاتووە لە ٣٩ شارۆچکە. وە یەکێکە لە هەرە شارە کۆنەکانی جیهان کە لە ساڵەکانی (٣٣٠ - ٣٩٥ز) مەرکەزی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بووە و (٣٩٥ - ١٢٠٤ز) پایتەختی ئیپراتۆریەتی ڕۆمای ڕۆژهەڵات بووە و (١٢٠٤ - ١٢٦١ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتایشدا لە (١٤٥٣ - ١٩٢٢ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (١٥١٧ - ١٩٢٤) کە دەوڵەتی عوسمانی هەبووە بووەتە مەرکەزی ئیسلامیەت.

ناوەکانی

بە درێژایی مێژوو کە چەندین جۆر میللەت لە ناویدا ژیاون چەندین جار ناوی گۆڕدراوە ، ناوەکانی لە کۆنەوە ئەمانە بوون " بێزەنتە ، ئاوگوستا ئەنتۆنینا ، نۆڤا ڕۆما ، کۆنستانتینۆپۆلیس ، قوستەنتینە و ئێستاش ئەستەمبوڵ "

مێژوو

نەخشەیەکی دانراوی شاری ئەستەمبوڵ لە ساڵی ١٩٢٢ز دا

مێژووی ئەستەمبوڵ لە ڕووی نیشتەجێبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ هەزار ساڵ و لە ڕووی شارەوە ٣ هەزار ساڵ و وە مێژووی بە پایتەخت بوونیشی بۆ ١٦٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. بە درێژایی مێژوو ئەم شارە بووەتە شوێنی سەرەکی چەندین کلتوور و شارستانیەت و وە بە درێژایی چەندین سەدە بووەتە شوێنی پێکەوە ژیانی چەندین ڕەچەڵەک و دین و زمان ، وە فرە ڕەگەزی و فرە نەتەوەیی بەخۆوە بینیوە. وە لەم قۆناغە مێژووییەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیووە و شارێکی بێ هاوتا بووە . وە بە درێژایی قۆناغەکانی مێژوو هەموو کات بووەتە مەرکەز و شوێنێکی بە دەسەڵات و یەکێکە لە پایتەختە کەم وێنەکانی جیهان بۆ نیشتەجێبوون.

مێژووی ئەستەمبوڵ دابەش دەبێت بەسەر پێنج سەردەمدا کە ئەمانەن :

  • سەردەمەکانی پێش مێژوو.
  • سەردەمی بێزەنتیەکان.
  • سەردەمی قوستەنتین پۆلیس.
  • سەردەمی قوستەنتینییە.
  • سەردەمی ئەستەمبوڵ.

ئایین

زۆرترین ڕێژەی شوێنکەوتوانی ئایین لە ئەستەمبوڵ موسوڵمانەکانن. زۆربەی موسوڵمانانی ئەم شارە سوننیین ، و هەندێکیان شیعەن. لە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە لەم شارە نوێژیان تیا دەکرا بە (٢٩٤٤) مزگەوت مەزەندە کراون.[١] هەروەها چەندین جۆری تر بیر و باوەڕ لەم شارەدا هەن لەوانەش : مەسیحیە یۆنانیەکان ، مەسیحیە ئەرمینیەکان ، کاسۆلیکیەکان ، جولەکەکان.

ئەستەمبوڵ مەڵبەندی سەرەکی خەلافەتی عوسمانی بووە لە نێوان ساڵانی (١٥١٧-١٩٢٤). لە ساڵی ١٩٢٤ کۆتایی بە دوا خەلافەتی عوسمانی هات و حکومەتی کۆماری لەلایەن موستەفا کەمال ئاتاتورک دامەزرا.

ئابووری

ئەستەمبوڵ گەورەترین شاری تورکیایە و پایتەختی پێشووی تورکیایە. بەهۆی هەردوو جۆری بازرگانی وشکانی و ئاوی و هەروەها گرنگی شوێنی ئەم شارەوە و ستراتیژی شوێنەکەی بووەتە مەرکەزی بازرگانی لە وڵاتی تورکیا. هەروەها ئەم شارە مەرکەزی وەبەرهێنانە لە تورکیا. لە ٢٠% وەبەرهێنانی تورکیا لەم شارەدایە. هەروەها لە ٣٨% بازرگانی شتومەک پێکدەهێنێت. ئەستەمبوڵ بە شارۆچکەکانی دەوروبەریەوە بەرهەمەکانی وەک : میوە ، ڕۆنی زەیتون ، سابون ، لۆکە ، توتن بەرهەم دەهێنێت.

مزگەوتەکان

شاری ئەستەمبوڵ هەر لە کۆنەوە بە (شاری منارەکان) ناسراوە ئەویش بەهۆی زۆری مزگەوتەکانی ئەم شارە.

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە تورکی ( Sultan Ahmet Camii ) بە عەرەبی ( مَسجِدُ السلطان أحمد ) لە نێوان ساڵانی (١٦٠٩-١٦١٦) لەلایەن سوڵتان ئەحمەدی یەکەمی دەوڵەتی عوسمانی و بە سەرپەرشتی ئەندازیاری بە توانای ئەو سەردەمە ( سەدەفکار محمد ئاغا) دروستکراوە. بەهۆی شوێنەکەی و منارە بەرزەکانیەوە بووەتە یەکێک لە هەرە شوێنە بەناوبانگەکانی شاری ئەستەمبوڵ.

گەشت و گوزار

شاری ئەستەمبوڵ بەهۆی ئەو شوێنە مێژووییانەی کە لە سەردەمی ڕۆمەکان و دەوڵەتی عوسمانی بەجێماون و هەروەها بەهۆی ئەو دەریاچەیەی کە پیایدا تێپەڕ دەبێ بووەتە خاڵێکی گرنگی گەشت و گوزار لە وڵاتی تورکیا. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ ( ٥ ملیۆن و ٣٤٦ هەزار کەس) ڕوویان لەم شارە کردووە بۆ گەشتیاری کە نیو ملیۆنیان بە پێی ئامارەکە زیاد بوون.[٢]

ژمارەی دانیشتوان

بە پێی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی شاری ئەستەمبوڵ ( ١٣.٢٥٥.٦٨٥ ) کەسە ، بێجگە لە ملیۆنان گەشتیار کە ساڵانە دێن بۆ ئەم شارە.[٣] بە پێی تۆماری ساڵی ٢٠١٠ حکومەتی تورکیا ئەم خشتەیە ڕێژەی تەمەن و ژمارەی کەسەکان لە خۆ دەگرێت.

2010[٤]
٠ - ٤ ساڵ١.٠٦٠.٢٠٣
پیاوئافرەت
٥ - ٩١.٠٣٠.١٣٢


١٠-١٤ ١.٠٧٠.٧٨٥


١٥-١٩ ١.٠٣١.٨٦٦


٢٠-٢٤١.٠٨٨.٥٤١


٢٥-٢٩ ١.٣٤٧.٧٩٨


٣٠-٣٤١.٣٣١.٣٩٥


٣٥-٣٩ ١.١٦٠.٥٠١


٤٠-٤٤٩٠٤.٧١٦


٤٥-٤٩٨٧٨.٤٨٤


٥٠-٥٤ ٦٧٢.٢٩٠


٥٥-٥٩٥٤٦.٢٧٠


٦٠-٦٤٣٩٣.٣١٦


٦٥-٦٩٢٦٣.٤٨٦


٧٠-٧٤١٨٨.٧١٦


٧٥-٧٩ ١٤٤.٥٧٩


٨٠-٨٤ ٨٩.٧٦١


٨٥-٨٩ ٣٧.٣٩٨


٩٠+١١.٤٨٤


وەرزش

لەم سەردەمەدا وەرزشەکانی وەک دوو گۆڵی و باسکە و بالە لە هەرە وەرزشە بە ناوبانگەکانی ئەم شارەن. هەروەها یانەکانی گاڵاتاسارای و فەنەرباخچە و بەشیکتاش لە هەرە یانە بە ناوبانگەکانی تورکیا و ئەستەمبوڵن. یاریگای ئۆڵمپی ئەتاتورک کە پێنج ئەستێرەیە گەورەترین یاریگای وەرزشە جیاوازەکانە لە تورکیا و بە یەکێک لە یاریگا بە نرخەکان دەژمێردرێت لەلایەن (UEFA)وە. شاری ئەستەمبوڵ هەڵبژێردراوە بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.[٥]

سەرچاوەکان

  1. ^ [١]، ٧٩،٠٩٦ مزگەوت لە تورکیا هەیە.
  2. ^ [٢]، زیاد بوونی گەشتیاران لە شاری ئەستەمبوڵ.
  3. ^ [٣]، ماڵپەڕی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا.
  4. ^ [٤]، وێب سایتی ڕەسمی حکومەتی تورکیا.
  5. ^ [٥]، هەڵبژاردنی شاری ئەستەمبوڵ بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.

ak:Istanbul