تۆماس ئەکویناس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
گواستنەوە لە شوێن نەگونجاو |
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ٨: | ھێڵی ٨: | ||
به کورتی: ئه‌کویناس به پشت به‌ستن به ده‌قێکی ئه‌ره‌ستو پێی وایه که رۆح نه‌مر و ئه‌نه‌دییه. ئه‌و پێی وایه که "جوڵێنه‌ری بێ جوڵه"ی ئه‌رستو، یه‌که‌مین هۆکار یاخود خوڵقێنه‌ری هه‌موو جیهانه و ئه‌م ده‌سته واژه‌یه له گه‌ڵ خودای مه‌سیحی ده‌گونجێنێ. توانا سروشتیه‌کانی ناسین لای مرۆ بریتین له هه‌ست و عه‌قڵ. عه‌قڵ له سه‌ر ئه‌و که‌ره‌سه خاوانه کار ده‌کا که هه‌ست پێی ده‌دا و دواتر ده‌توانێ وشه و ده‌سته‌واژه گشتیه‌کانی له سه‌ر بنیات بنێ. وێنا عه‌قڵیه‌کان ته‌واو جیاوازن له وێنا هه‌ستیه‌کان. سه‌رچاوه: Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen Cappelen Akademisk Forlag |
به کورتی: ئه‌کویناس به پشت به‌ستن به ده‌قێکی ئه‌ره‌ستو پێی وایه که رۆح نه‌مر و ئه‌نه‌دییه. ئه‌و پێی وایه که "جوڵێنه‌ری بێ جوڵه"ی ئه‌رستو، یه‌که‌مین هۆکار یاخود خوڵقێنه‌ری هه‌موو جیهانه و ئه‌م ده‌سته واژه‌یه له گه‌ڵ خودای مه‌سیحی ده‌گونجێنێ. توانا سروشتیه‌کانی ناسین لای مرۆ بریتین له هه‌ست و عه‌قڵ. عه‌قڵ له سه‌ر ئه‌و که‌ره‌سه خاوانه کار ده‌کا که هه‌ست پێی ده‌دا و دواتر ده‌توانێ وشه و ده‌سته‌واژه گشتیه‌کانی له سه‌ر بنیات بنێ. وێنا عه‌قڵیه‌کان ته‌واو جیاوازن له وێنا هه‌ستیه‌کان. سه‌رچاوه: Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen Cappelen Akademisk Forlag |
||
[[en:Thomas Aquinas]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٧:٢٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
چۆنیه‌تی پێکه‌وه گرێدانی مه‌سیحیه‌ت و فه‌لسه‌فه لای توماس ئه‌کویناس. تێگه‌یشتنی وی له توانای سروشتیانه‌ی ناسین لای مرۆڤ.
1ـ له سه‌ده‌کانی یازده و دوازده‌ی زایین‌دا به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ره‌ستو له ئه‌وروپای رۆژئاوادا ناسران. له راستیدا لای بیرمه‌ندان ئه‌وه‌نده‌ی لێک گریدانی ئه‌فلاتون به بیری مه‌سیحیه‌وه ئاسان ده‌ینواند، لێک گرێدانی ئه‌ره‌ستو ئاسان نه‌یده‌نواند. هۆکاری ئه‌مه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه که ئه‌ره‌ستو له سێ بواردا له گه‌ڵ روانگه‌ی مه‌سیحی ناته‌با بوو: ئه‌لف) ئه‌ره‌ستو پێی وابوو که جیهان بوونێکی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دییه، واته که‌س نه‌یخوڵقاندووه. ب) رۆح له گه‌ڵ جه‌سته ده‌مرێ. واته رۆح له دوای مردنی جه‌سته ناتوانێ بژی. پ) ئه‌و خودایه‌ی که ئه‌ره‌ستو باوه‌ڕی پێی هه‌یه به دووره له وێنای خودایه‌کی خوڵقێنه‌ر و خودایه‌ک که ده‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ی جیهان بوونی هه‌بێ. سه‌باره‌ت به روانگه‌ی یه‌که‌م ئه‌کویناس ده‌ڵێ که ناتوانین به شێوه‌ی فه‌لسه‌فی تێی بگه‌ین، به‌ڵام سه‌باره‌ت به دوو روانگه‌که‌ی دیکه هه‌وڵ ده‌دا که به گوێره‌ی بۆچوونی مه‌سیحیانه لێکیان بداته‌وه. 2ـ نه‌مریی رۆح: ئه‌ره‌ستو پێی وایه که فۆرم و تۆز لای مرۆ بریتین له رۆح و جه‌سته. به‌ڵام فۆرم ناتوانێ سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌بێ. که‌واته رۆح فۆرمێکی نه‌مر نیه. ئه‌ره‌ستو هه‌روه‌ها توانا رۆحیه جۆربه‌جۆره‌کان له رووه‌ک و ئاژه‌ڵ و مرۆدا لێک ده‌داته‌وه‌و پێی وایه هه‌ر کامیان له توانای رۆحیی تایبه‌ت به خۆیان به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌ره‌ستو پێی وایه که هه‌ر توانایه‌کی رۆحی له گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌دا ده‌گونجێ که پێکه‌وه دێنه‌وه (بۆ وێنه دیتن که توانایه‌کی رۆحیه تایبه‌ته به ئۆرگانی چاو). هه‌روه‌ها به بۆچوونی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ش توانایه‌کی رۆحی وابه‌سته به ئۆرگانێکی جه‌سته‌یه. بابه‌ت و مه‌تریاله‌کانی بیرکردنه‌وه له رێگای هه‌سته‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێن (هوشیاری له بنه‌ڕه‌تدا و له خاڵی ده‌ستپێکی خۆیدا وه‌ک ته‌خته ره‌شێکه هیچی له سه‌ر نه‌نووسرابێت)، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا ئه‌ره‌ستو باس له‌وه ده‌کا که ره‌نگه فۆرمێک بۆ بیرکردنه‌وه هه‌بێ، که مه‌به‌ستیشی له‌مه ئه‌و توانایه‌یه که ده‌بێته هۆی بیرکردنه‌وه (هۆکاری بیرکردنه‌وه). به رای وی "هۆکاری بیر" نه‌مر و ئه‌به‌دییه. زۆربه‌ی راڤه‌کاران پێیان وایه که مه‌به‌ستی ئه‌ره‌ستو ئه‌وه‌یه که ئه‌مه له نێوان مرۆڤه‌کاندا هاوبه‌شه و دیارده‌یه‌کی تاکه که‌سی نیه. مه‌سیحیه‌ت بڕوای به‌وه‌یه که رۆحی تاکه‌که‌س نه‌مره. لێره‌دا ئه‌کویناس ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌ره‌ستو وا لێک ده‌داته‌وه که "هۆکاری بیر" تاکه‌که‌سیه و به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا ئه‌به‌دی و نه‌مره. واته ئه‌گه‌رچی لای ئه‌ره‌ستو "هۆکاری بیر" تاکه‌که‌سی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌کویناس خه‌سڵه‌تی تاکه‌که‌سیانه‌ی پێ ده‌به‌خشێ. لای ئه‌ره‌ستو به مردنی مرۆ هه‌م جه‌سته و هه‌م رۆح ده‌مرن، به‌ڵام لای ئه‌کویناس رۆح چونکه په‌یوه‌ندی به "هۆکاری رۆح"ه‌وه هه‌یه، سه‌ره‌ڕای تاکه‌که‌سی بوونی، نامرێ. 3ـ بوونی خودا: ئه‌ره‌ستو له سه‌ر "جوڵێنه‌ری بێ جوڵه" قسه ده‌کا، که ده‌سته‌واژه‌یه‌کی گه‌لێک ناڕوونه. به‌ڵام ئه‌ره‌ستو مه‌به‌ستی پتر له‌مه ئه‌و وزه‌یه که شتێک ده‌خاته جوڵه و حه‌ره‌که‌ت له زنجیره‌یه‌ک رووداودا که هه‌رکامیان ده‌شێ هۆکاری ئه‌وی دیکه‌یان بێت. ئه‌کویناس ئه‌م بۆچوونه وا لێک ده‌داته‌وه که ئه‌مه ئێمه ده‌باته‌وه سه‌ر یه‌که‌مین جوڵێنه‌ر، واته ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی که یه‌که‌مین هۆکاری هه‌موو جیهانه. له درێژه‌ی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێ که ئه‌مه رێک ئه‌و پرسیاره‌یه که باسی خوڵقێنه‌ری سروشت ده‌هێنێته ئاراوه. ئه‌کویناس پێی وایه که ئه‌ره‌ستو وێنایه‌کی له سه‌ر خودا وه‌ک یه‌که‌مین هۆکاری هه‌موو شتێک هه‌یه، واته ئه‌و وێنایه‌ی که له گه‌ڵ خودای مه‌سیحیدا دێته‌وه. 4ـ تێگه‌یشتنی توماس له توانا سروشتیه‌کانی ناسین لای مرۆ: توانای سروشتیانه‌ی ناسین لای مرۆ له‌م دوو به‌شه پێک هاتووه: هه‌ست و بیر. توماس وه‌ک ئه‌ره‌ستو پێی وایه که وشیاری مرۆ سه‌ره‌تا ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کانی خۆی له هه‌سته‌کانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بکا. به بێ هه‌سته‌کان مرۆ هیچی بۆ بیرکردنه‌وه پێ نیه. وشیاری به بێ هه‌ست ته‌خته‌ره‌شه‌یه‌که که هیچی له سه‌ر نه‌نووسرابێ. وشیاری ئه‌گه‌رچی به بێ شته به‌رهه‌سته‌کان هیچی نیه، به‌ڵام شته به‌رهه‌سته‌کان ته‌نیا که‌ره‌سه‌ی خاون بۆ بیرکردنه‌وه. وشیاریی مرۆ ئه‌م که‌ره‌سه خاوانه ده‌کا به‌و وێنایانه‌ی که خه‌سڵه‌تی وشیاریان ده‌خرێته پاڵ. واته وشیاری مرۆ ده‌توانێ ئه‌مانه له وێنا هه‌ستیه‌کانه‌وه به‌ره‌و ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژه گشتیانه راگوێزێ که پێکهێنه‌ری پرۆسه و ره‌وتی بیری ئابستراکتیانه‌ن. لێره‌دا ئیدی مرۆ له رێگای ئه‌بستراکته‌وه فۆرم له تۆز جیا ده‌کاته‌وه.
به کورتی: ئه‌کویناس به پشت به‌ستن به ده‌قێکی ئه‌ره‌ستو پێی وایه که رۆح نه‌مر و ئه‌نه‌دییه. ئه‌و پێی وایه که "جوڵێنه‌ری بێ جوڵه"ی ئه‌رستو، یه‌که‌مین هۆکار یاخود خوڵقێنه‌ری هه‌موو جیهانه و ئه‌م ده‌سته واژه‌یه له گه‌ڵ خودای مه‌سیحی ده‌گونجێنێ. توانا سروشتیه‌کانی ناسین لای مرۆ بریتین له هه‌ست و عه‌قڵ. عه‌قڵ له سه‌ر ئه‌و که‌ره‌سه خاوانه کار ده‌کا که هه‌ست پێی ده‌دا و دواتر ده‌توانێ وشه و ده‌سته‌واژه گشتیه‌کانی له سه‌ر بنیات بنێ. وێنا عه‌قڵیه‌کان ته‌واو جیاوازن له وێنا هه‌ستیه‌کان. سه‌رچاوه: Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen Cappelen Akademisk Forlag