وێرانکردنی ھێرۆشیما: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤٠: ھێڵی ٤٠:
* [http://www.pcf.city.hiroshima.jp/top_e.html مۆزەخانەی هێرۆشیما]
* [http://www.pcf.city.hiroshima.jp/top_e.html مۆزەخانەی هێرۆشیما]
* [http://www.designobserver.com/archives/entry.html?id=38841 چەند وێنەیەکی دەگمەنی هێرۆشیما دوای تەقینەوەکە]
* [http://www.designobserver.com/archives/entry.html?id=38841 چەند وێنەیەکی دەگمەنی هێرۆشیما دوای تەقینەوەکە]




[[ar:الهجوم النووي على هيروشيما وناجازاكي]]
[[ar:الهجوم النووي على هيروشيما وناجازاكي]]
ھێڵی ٥٨: ھێڵی ٥٦:
[[fa:بمباران اتمی هیروشیما و ناگاساکی]]
[[fa:بمباران اتمی هیروشیما و ناگاساکی]]
[[fi:Hiroshiman ja Nagasakin pommitukset]]
[[fi:Hiroshiman ja Nagasakin pommitukset]]
[[fr:Bombardements atomiques de Hiroshima et Nagasaki]]
[[fr:Bombardements atomiques d'Hiroshima et Nagasaki]]
[[gl:Bombardeo atómico de Hiroshima e Nagasaki]]
[[gl:Bombardeo atómico de Hiroshima e Nagasaki]]
[[he:הטלת פצצות האטום על הירושימה ונגסאקי]]
[[he:הטלת פצצות האטום על הירושימה ונגסאקי]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٢٨، ١٩ی شوباتی ٢٠١٣

وێرانکردنی هێرۆشیما
شاری هێرۆشیما دوای بۆمبارانەکە
ڕێکەوت ٦ی ئابی ١٩٤٥
شوێن هێرۆشیما، ژاپۆن
ئەنجام خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن
شەرکەرەکان
 ویلایەتە یەکگرتووەکان  ژاپۆن


وێرانکردنی هێرۆشیما ١٩٤٥، بە ئینگلیزی the annihilation of Hiroshima تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی بوو لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە شاری هێرۆشیما لە ژاپۆن لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا لە ٦ی ئابی ١٩٤٥.

هۆکارەکان

لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا و بە هۆی خۆڕاگری و کۆڵنەدانی جەنگاوەرە ژاپۆنییەکان و خۆنەدانیان بەدەستەوە کە بوو بووە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی لە ڕیزەکانی سەربازە ئەمریکییەکاندا، لەبەر ئەوە ئەمریکا ویستی پەیامێک بنێرێت بۆ شکاندنی ئەم کۆڵنەدانە و پەیامە ئەمریکییەکەش بریتی بوو لە بۆمبی هێرۆشیما و بەڵام ژاپۆنییەکان چۆکیان دانەدا تا دوای بۆمبی ناگازاکی، پاشان ژاپۆن ناچار بوو بێ مەرج مل کەچ بکات.

هەڵبژاردن

پێش ئەوەی ئەوەی دوو بۆمبە ئەتۆمییەکە بتەقێنرێنەوە دەزگای زانیاری ئەمریکی لیستێک لە ئامانجەکانی دا بە کۆشکی سپی کە بە ئامانجی زیندوو دادەنران، ئەوانیش؛ کیۆتۆ، هێرۆشیما، یۆکوهاما، کوکورا، نیگاتا، و لە نێو ئەو لیستەشدا شاری هێرۆشیما هەڵبژێردرا و شاری تۆکیۆیان گۆڕی بە ناگازاکی و هەڵیانبژارد بۆ تەقینەوەکە، لەبەرئەوەی هەریەک لەو دوو شارە (هێرۆشیما و ناگازاکی) ناوەندی پەیوەندی جوڵەی سوپای ژاپۆنی بوو و هەروەها لەبەرئەوەی هیچ بەندیخانەیەکیان لە خۆ نەئەگرت کە بەندە ئەمریکییەکانی تێدا بێت هاوکات ئەم شارانەی کارگەی سەربازی یان سەربازگەی گەورەی ژاپۆنی تێدا نەبوو.

دروستکردنی بۆمب

هەردوو بۆمبەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستکران و بە هاوکاری زاناکانی شانشینی یەکگرتوو و کەنەدا لەگەڵ زانا ئەمریکییەکانیاندا لە دروستکردنی بۆمبەکاندا، ناوی نهێنی پڕۆژەکە پڕۆژەی مانهاتن بوو و یەکەم بۆمب تاقی کرایەوە لە ناوچەی ئالامۆگۆردۆ لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ لە وڵاتە یەکگرتووەکان.

بڕیاری وەشاندنی بۆمبەکان دەرکرا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکی ئەو کاتە هاری ترۆمان.

جێ بە جێکردن

فڕۆکەوان پۆل تبیتس Paul Tibbets کە فڕۆکەیەکی لە جۆری B-29 ئەبرد بەڕێوە ڕاسپێردرا بە وەشاندنی بۆمبی ئەتۆمی ناونراو بە (کوڕی بچوک) لەسەر شاری هێرۆشیما، و بە پێی سەرچاوە ئەمریکییەکان فڕۆکەوانەکە نەیزانیوە کە بۆمبی ئەتۆمی هەڵگرتووە. بڕیاری دانانی ئەو فڕۆکەیە لە مۆزەخانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا لەلایەن زۆربەی لایەنەکانەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە.

ئەو فڕۆکەیەی بۆمبە ئەتۆمیەکەی وەشاندە سەر هێرۆشیما

ناوەندی سەرەکی پەیوەندییەکان لە تۆکیۆ زانی کە کێشە هەیە لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ هێرۆشیما کە هەموو پەیوەندییەکانیان پچڕابوو لەگەڵ شارەکە، سەرکردایەتییەکی ژاپۆنی نارد لە کۆمەڵێک فڕۆکە پێک هاتبوون تا بزانن چی ڕوویداوە دوای ٢٠ خوڵەک، فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکان هەورێکی چڕیان بینی لەسەر شارەکە لە دووری ١٦٠کم و سەرکردایەتی ژاپۆنی درێژەی ڕووداوەکەیان نەزانی تا دوای ١٦ سەعات کاتێک سەرۆکی ئەمریکی هاری ترۆمان ووتاری دا لەسەر وەشاندنی بۆمبە ئەتۆمیەکە لەلایەن کۆشکی سپیەوە.

دەرەنجامەکان

  • وێرانبوونی %٩٠ی بینا و دامەزراوەکانی شارەکە.
  • زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ کەس کوژران، و ٩٠،٠٠٠ کەسی تر بریندار بوون، و بە دەیان هەزار کەس بێ جێگە و شوێن مانەوە (ساڵی ١٩٤٥ ژمارەی دانیشتوانی شارەکە ٣٥٠،٠٠٠ کەس بووە).
  • نزیکەی ١٤٠،٠٠٠ کەس بە هۆی بۆمبەکە و کاریگەرییەکانی دواتری بوونە قوربانی.
  • %٩٥ قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بوون.

کاردانەوەکان

  • شارەزایان جیاوازبوون لە هەلسانگاندنی ئەم ڕەفتارە ئەمریکییەدا، هەندێکیان لایەنگری بۆچونی ئەمریکییان کرد بۆ خێرا کۆتایی هینان بە جەنگی جیهانی دووەم.
  • و ئەوانی تر ئەوە تەنها بە بەهانەیەکی نا لۆژیکی دادەنێن، وای ئەبینن کە جەنگەکە گەیشتبووە کۆتاییەکانی، و ماوەکەی لەوە زیاتر درێژ نەدەبوویەوە، و ئەوەی ئەمریکا پێی هەستاوە تەنها دەرخستنی پاڵەوانێتی بوو بۆ ئەوەی هێزی خۆی دەربخات و بۆ دەستگرتن بەسەر جیهاندا.

سەرچاوەکان