ئینتەر میلان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١١٥: ھێڵی ١١٥:
[[hr:F.C. Internazionale Milano]]
[[hr:F.C. Internazionale Milano]]
[[hu:FC Internazionale Milano]]
[[hu:FC Internazionale Milano]]
[[hy:Ինտեր Միլան (ֆուտբոլային ակումբ)]]
[[hy:Ինտեր Միլան]]
[[ia:Inter Milano]]
[[ia:Inter Milano]]
[[id:F.C. Internazionale Milano]]
[[id:F.C. Internazionale Milano]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:١٦، ١٦ی شوباتی ٢٠١٣

ئینتەرناسیۆنالێ
پەڕگە:340px-Internazionale.svg.png
ناوی تەواوF.C. Internazionale Milano
نازناویانە شین و ڕەشەکە (ھەواداران)
دامەزراندن٩ی کانووی ئازاری ساڵی ١٩٠٨
ماسیمۆ مۆڕاتی
ماسیمۆ مۆڕاتی
خولکاتچیۆ
دووەم
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
[[٢٠١٢ - ٢٠١١|وەرزی ئەمساڵ]]

یانەی ئینتەرناسیۆنالێ یان ئینتەرمیلان یانەیەکی ئیتاڵیە بەشدار بووە لەخوولی پلەیەکی یانەکانی ئیتالیا ناسراو بە کاڵچیۆ یان سێریا ئەی ، یانەکە لەساڵی ١٩٠٨ لە شاری میلانۆ دامەزراوە

ئاڕمی یانەکە لەیاریگای جۆزێپێ مەیاتزای یانەکە

مێژوو

لەساڵی ١٩٠٨ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ دامەزرا لە لایەن کۆمەڵە لاوێک کە پێشتر ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی ئەیسی میلان ، بوون بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆکی یانەی میلانپیاوێکی ئینگلیزی بوو بە ناوی ئەلفێرد ئیدواردز ئیتاڵیەکان خۆشیان نەدەویست ،ھەر لەبەر ئەم ھۆیە بوو لە دژی ئەو یانەی ئینتەر میلانیان دامەزراند ناویان نا ئینتەر ناسیوناڵواتە ئینتەری جیھانی سەرۆکی یانە

سەرەتاکانی یانەکە

ھەر لەگەڵ دامەزراندنی یانەی ئینتەر میلان بە ساڵێک بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی لە ساڵی ١٩١٠ وە دواتر پاش دە ساڵ ئەم ، نازناوەی‌ دووبارە کردەوە بەڵام ئەو کات ماسۆلینی دادوەری ئەوکاتی کە یەکێک بوو لە سەرکردایەتی حزبێکی فاشی دەکرد لە ئیتالیا بریارێکی دا کەوا گشت بێگانەکان لە ئیتاڵیا دەربکات ئەوەبوو یانەی ئینتەر میلان گەورەترین زەرەرمەند بوو لەم بریارە لەبەر ئەوەی زۆربەی یاریزانەکانی یاریزانی دەرەوەی وڵات بوون ژمارەی یاریزانانی یانەکە کەم بوەوە ئەم یانەیە لەگەڵ یانەیەکی تر بە ناوی ئەمبرۆسیانا یەکی گرت،لە گەڵ ئەم یانەیەدا لە ساڵی ١٩٣٠ بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی

جۆزێپێ مەیاتزا کێیە

جۆسێپی میانزا ئەو یاریزانەیە کە ناوی یاریگاکەیان بە ناوی ئەو یاریزانە کردووە ئەم یاریزانە توانی ٣ جار لە گەڵ یانەی ئینتەر میلان خولی ئیتاڵیا بە دەست بھێنێت، ١ جار جامی ئیتاڵیا، لە گەڵ ھەڵبژاردەی ئیتالیا توانی ٢ جار جامی جیھانی بە دەست بھێنێت

سەردەمی ھێرێرا لە ئینتەر میلان

ساڵی ١٩٥٤ کۆتایی بە بریارەکەی مۆسۆلێنی دادوەر فاشیزمەکەی ئیتاڵیا ھات،یانەی ئینتەر میلان و ئەمبرۆسیانا لەیەکتری جیا بوونەوە ، یانەی ئینتەر میلان راھێنەرێکی ھێنا بە ناوی ھیلێنۆ ھێرێرا ئەم راھێنەرە کلیلێک بوو بۆ سەرکەوتنەکانی یانەکە و ڕابەرایەتی‌‌‌ یانەکەی کرد لە بە دەست ھێنانی چەندین نازناو ناوبراو بە پلانی کاتیناتچۆ بە کار ھێنا کە ئێستاش ئیتاڵیەکان پێی ناسراون ئەم پلانەش بەرگریەکی تۆکمەیە ، لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە یانەی ئینتەر میلان ٣ جار خولی ئیتاڵیای بە دەست ھێنا و توانی دوو جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە دەست بھێنێت و ٢ جار جامی جیھانی یانەکان بە دەست بھێنێت

سەردەمی ئەڵمانیەکان لە ئینەرناسیۆنالێ

لەم سەردەمەدا یانەی ئینتەر ئاستی جێگیر نەبوو بەرەو باشی و خراپی دەچوو ، ھەر لەم سەردەمەشدا کۆمەڵێک یاریزانی بە توانا لە خولی ئیتاڵی یاری یان دەکرد لەم سەردەمەشدا خولی ئیتاڵی باشترین خول بوو لە ئەوروپا ، ئەم یارییزانانەی لەم خولە یاری یان دەکرد پلاتینی و بۆنیک بۆ یانەی یوفنتۆس گۆڵێت و ڤان باستن و ڕیکارد بۆ یانەی ئەی سی میلان وە مارادۆنا و کاڕیکا بۆ یانەی ناپۆلی ، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩ بە ھێنانی ھەر سێ یاریزانی ئەڵمانی لۆتەر ماتیۆس و بریمە و یۆرگین کلینیسمان توانی خولی ئیتاڵی بە ‌دەست بھێنێت

خۆزێ مۆرینیۆ ئەو ڕاهێنەرەی لەیەک وەرزدا ٥ نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە

سەردەمی خۆزێ مۆرینیۆ

لەم سەردەمی ڕاھێنەری بەناوبانگی پرتووگالی خۆزێ مۆرینۆ لە ساڵی ٢٠١٠ توانیان ٥ نازناو دەستەبەر بکەن تەنیا لە وەرزێکدا ئەمەش سەردەمی زێڕینی دادەنرێت بۆ یانەکە ، بەمەش ئەوەی مۆرینیۆ بۆ یانەکەی کردوویەتی ھیچی کەمتر نەبووە لەوەی ھێڕێڕا کردی لەساڵی ١٩٥٤

دەستکەوتەکان

  • خوولی ئیتاڵی ناسراو بە کاچیۆ ١٨ جار
  • جامی ئیتاڵی ٧ جار
  • جامی سووپەری ئیتاڵی ٥ جار
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٣ جار وە دووجاریش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
  • جامی یۆڕۆ لیگ٣ جار وە تەنیا جارێکیش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
  • پلەی دووەم لە جامی سووپەری ئەوڕووپی

سەرچاوە