یۆھان سباستیان باخ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی min:Johann Sebastian Bach
کۆماپۆل: سڕینەوە لە پۆل:مۆسیقای کلاسیک
ھێڵی ٣٨: ھێڵی ٣٨:





[[پۆل:مۆسیقای کلاسیک]]


[[af:Johann Sebastian Bach]]
[[af:Johann Sebastian Bach]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٠٩، ١٠ی شوباتی ٢٠١٣

یۆھان سباستییان باخ
لەدایکبوون
یۆھان سباستییان باخ

ئەیزناخ، ساخ ئەیزناخ
ناسراوە بەئاواز دانەر، ئۆرگان ژەن، کەمان ژەن، ڤیۆلا ژەن،
بزاڤسەردەمی وێنەی شێوازی ناڕێک

یۆھان سباستییان باخ (بەئینگلیزی:Johann Sebastian Bach، ٣١ی ئازار ١٦٥٨ - ٢٨ی تەمموز ١٧٥٠) و یەکێکە لە ئاواز دانەرەکانی ئۆرگانی ئەڵمانی گەورە و سکۆلاریزم، زۆربەی کارەکانی بەشێوەی سۆلۆ و ئۆرکێسترایی نووسراون.

ژیانی

لەشاری ئایزناخ لەدایکبووە و لەھەمان شوێن فێربوونی مۆزیکی پەرەی سەند و بناغەی دانا. باخ بەگشتی لە باوکییەوە یۆھان ئامبروزیس (کەمانچەژەن) ـەوە فێری مۆسیقا بووە. پاش کۆچی دوایی باوکی باخ بەردەوام بوو لەگەڵ فێربوونی و ژەنینی کلافان و ئۆرگان لەگەڵ براکەی کە لەخۆی گەورەتربوو یۆھان کریستوف.

لەساڵی ١٧٠٣ دا بۆماوەیەکی کورت کاری کردووە وەک کەمانچەژەن لە ئۆرکێسترای دوف فایمر و پاش چەند مانگێکی کەم بووە ئۆرگانژەنی کەنیسەی ئارنتات، لەوکاتەدا ھەستا بە نووسینی یەکەم ئاوازە ئاینییەکانی. لەساڵی ١٧٠٧ دا کۆچی کرد بۆ شاری مولھاوزن وەک ئۆرگان ژەنێک لە کڵێسادا، پاش گەڕانەوەی بۆ فایمار یەکەم کارەکانی خۆی لێرەدا بە ئەنجام گەیاند وەک تۆکاتا، فیوگە، کۆراڵ و پرەڵیود. پاشان لەساڵی ١٧١٦ دا ئۆرکێسترای فایماری بەجێ ھێشت و بووە سەرۆکی ئۆرکسترا لەلای میر لیوبۆلد لەشاری ئەفھالت-کوتن، لەکاتێکدا میر لیوبۆلد خۆشی یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە ئۆرکێستراکەدا ئامێریان دەژەن بەسەرۆکایەتی یۆھان سباستییان باخ. لەساڵی ١٧٢٣ ز بەتەواوی لەشاری لایبزیغ دامەزرا بۆماوەی چارەکە سەدەیەک (٢٥ ساڵ)، چەندین گەشتی ھوونەری ئەنجام دا لەنێو شارەکانی ئەڵمانیا کە لەوماوەیەدا بەناوبانگترین ئاوازدانەران و گەورە مۆسیقارەکانی ناسیووە. لە کۆتاییەکانی ژیانی، باخ ووردەووردە ھەستی بینینی بەرەو کز بوون دەڕۆیشت تا وای لێھات پێش مردنی تاڕادەیەکی زۆر نابینا بوو. باخ کۆچی دوایی کرد و لە کڵێسای پایەدار یوحەننا نێژرا پاشان لەساڵی ١٨٩٤ وەک ڕێزلێنانێک لێی گوێزرایەوە بۆ کڵێسای سان تۆماس.

کارەکانی

باخ لەھەموو جۆر و شێوازە ناسراوەکانی مۆسیقای ئەوسەردەمەی خۆی ھەڵچنیوە، تەنھا ئۆپێرا نەبێت. مەزھەبی باخ بریتی بوو لە مەزھەبیی پرۆتێستانتی ئەڵمانی کە بۆ زۆربەی کارەکانی کاری پێدەکرد و بۆی دەگەڕایەوە و بناغەی ھەندێکیان بوو. باخ بە سەدان کاری جۆراوجۆر و بەشێوەی جیاوازی ھەیە. باخ گرنگییەکی تایبەتی بە ئۆرگان دەدا، بەشێوەیەک کەزۆری ئاواز بۆ ئەو ئامێرە داناوە لەجۆرەکانی (فانتازی و پرەڵیود و سۆناتا و ھتد...). ھەروەھا باخ گرنگی داوە بە کۆنشێرتۆ و کۆمەڵێک کۆنشێرتۆی نووسیوە کەژمارەیان حەوت دانەیە و گرنگترین و بەناوبانگترینیان بریتییە لە کۆنشێرتۆی ژمارە یەک و کۆنشێرتۆی ژمارە حەوت .

مۆسیقا و کارەکانی باخ لە سەدەی ھەژدەھەمدا بە ئاڵۆز و کۆن دادەنرا بەجیاوازی لەگەڵ شێوە مۆسیقا نوێیەکانی ئەوانی تر. بەڵام درووستی و باشی کار ئەگەڕێتەوە بۆ مێندڵسن کە ساڵی ١٨٢٩ زیرەکی بێ پایانی باخی دۆزییەوە لە نووسراوی (دەوڵەتان وەک خۆی لەلای پایەبەرز مەتتا) کە پێش سەدەیەک لەوکاتەوە نووسرابوو. ھەربۆیە و لێرەوە ھەموو مۆسیقارەکان بەرزنرخاندیان و بوو بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک کۆمەڵگەی مۆزیکی دابمەزرێت لەوانە دامەزراوەی باخ لە لەندەن لە ساڵی ١٨٧٠.