نووح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Calak پەڕەی نو‌وح بەبێ بەجێھشتنی ڕەوانەکەرێک گواستەوە بۆ نووح
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Noah islam 2.jpg|230px|وێنۆک|چەپ|کەشتی نووح لە هونەری ئیسلامیدا]]
دوای وه‌فاتی ئاده‌م.. خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئایینی یه‌كتاپه‌رستی به‌رده‌وام بوون، له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ترسان و شه‌وو ڕۆژ خواپه‌رستییان ده‌كرد، خوای گه‌وره‌یان خۆش ده‌ویست و هاوبه‌شییان بۆ په‌یدا نه‌ده‌كرد.
دوای وه‌فاتی ئاده‌م.. خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئایینی یه‌كتاپه‌رستی به‌رده‌وام بوون، له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ترسان و شه‌وو ڕۆژ خواپه‌رستییان ده‌كرد، خوای گه‌وره‌یان خۆش ده‌ویست و هاوبه‌شییان بۆ په‌یدا نه‌ده‌كرد.
به‌ڵام شه‌یتان وازی نه‌هێناو بانگه‌وازی هاوه‌ڵ بۆ خوادانانی بڵاوكرده‌وه‌، چونكه‌ ده‌یزانی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو گوناهێك خۆش ده‌بێ ته‌نها له‌ هاوبه‌شى بۆ خوا په‌یداكردن خۆش نابێ.
به‌ڵام شه‌یتان وازی نه‌هێناو بانگه‌وازی هاوه‌ڵ بۆ خوادانانی بڵاوكرده‌وه‌، چونكه‌ ده‌یزانی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو گوناهێك خۆش ده‌بێ ته‌نها له‌ هاوبه‌شى بۆ خوا په‌یداكردن خۆش نابێ.

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٢٥، ١٠ی شوباتی ٢٠١٣

کەشتی نووح لە هونەری ئیسلامیدا

دوای وه‌فاتی ئاده‌م.. خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئایینی یه‌كتاپه‌رستی به‌رده‌وام بوون، له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ترسان و شه‌وو ڕۆژ خواپه‌رستییان ده‌كرد، خوای گه‌وره‌یان خۆش ده‌ویست و هاوبه‌شییان بۆ په‌یدا نه‌ده‌كرد. به‌ڵام شه‌یتان وازی نه‌هێناو بانگه‌وازی هاوه‌ڵ بۆ خوادانانی بڵاوكرده‌وه‌، چونكه‌ ده‌یزانی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو گوناهێك خۆش ده‌بێ ته‌نها له‌ هاوبه‌شى بۆ خوا په‌یداكردن خۆش نابێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌یتان فێڵێكی دۆزییه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ پیاو چاكان مردن شه‌یتان وای له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كرد وێنه‌ی ئه‌و مسوڵمانه‌ له‌خواترسانه‌ دروست بكه‌ن و هه‌موو به‌یانیه‌ك سه‌یریان بكه‌ن تا له‌بیریان نه‌چنه‌وه‌، پاشان له‌ جیاتی وێنه‌ په‌یكه‌ریان بۆ پیاوچاكان دروست ئه‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ نه‌یان ئه‌په‌رستن به‌ڵام له‌ هه‌موو ماڵ و مزگه‌وتێكدا دایان ئه‌نان تا وای لێهات هه‌ر پیاو چاكێك له‌ ناویانا بمردایه‌ په‌یكه‌ریان بۆ دروست ده‌كرد. به‌ڵام كاتێك چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك تێپه‌ڕی.. نه‌وه‌ تازه‌كان ئه‌یانبینی باوباپیریان ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ ماچ ده‌كه‌ن و له‌لای ئه‌وان له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و كارانه‌ی زیاتر كرد، له‌ بریتی خوای گه‌وره‌ په‌یكه‌ره‌كانیان وه‌ك بت ده‌په‌رست و هه‌ر باوكێك بمردایه‌ وه‌سیه‌تی بتپه‌رستی بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆی ده‌كرد، (لات) و (مه‌نات) و (نه‌سر) هه‌موو پیاو چاك بوون دوای مردنیان په‌یكه‌ریان بۆ دروست كردن و ورده‌ ورده‌ بوونه‌ بت وخه‌ڵكی له‌ بریتی خوای گه‌وره‌ ئه‌یان په‌رستن. خوای گه‌وره‌ نووحی له‌ ناو ئاده‌میزاده‌كاندا هه‌ڵبژارد و كردی به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆی تا قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى بكات و په‌یامی خوای گه‌وره‌یان پێبگه‌یه‌نێت. بانگه‌وازی نوح نووح -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- زۆر ئامۆژگاری قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌كرد و له‌گه‌ڵیاندا زۆر ڕاستگۆ و دڵپاك و نه‌رمونیان بوو، به‌ڵام گه‌لی نووح بێئاگا بوون. وایان ده‌زانی بتپه‌رستی ڕاسته ‌و ئه‌یانوت: ئه‌گه‌ر بتپه‌رستی خراپ بووایه،‌ چۆن باوباپیرانمان وایان ‌ده‌كرد؟ نه‌یانده‌زانی كه‌ ئه‌وان ڕێیان ون كردووه ‌و ئاده‌می باوكه‌گه‌وره‌ی هه‌مووان خواپه‌رست بووه ‌و بتی نه‌په‌رستووه‌.

نوح وتی: خوای گه‌وره‌ منی كردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆی تا ئاگادارتان بكه‌مه‌وه‌ له‌ ئازاری سه‌ختی دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر واز له‌ بتپه‌رستی نه‌هێنن. قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: تۆش وه‌كو ئێمه‌ مرۆڤی ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری بناردایه‌ فریشته‌ی ئه‌نارد! نوح وتی: خوای گه‌وره‌ بپه‌رستن له‌و زیاتر هیچ خوایه‌كی تر نییه‌، من به‌زه‌ییم به‌ ئێوه‌دا دێته‌وه‌. نه‌زانه‌كان وتیان: ئه‌ی نوح تۆ رێگات ونكردووه‌! نوح وتی: من رێم هه‌ڵه‌ نه‌كردووه‌ له‌لاى خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ لای ئێوه‌ ره‌وانه‌كراوم ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ ئازارى ئاگری دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌په‌رستن. به‌وشێوه‌یه‌ نوح زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ئه‌دان... ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی كه‌م مسوڵمان بوون ئه‌وانیش زۆربه‌یان كه‌م ده‌ست و ره‌نجده‌ربوون به‌ ئاره‌قی ناو چاوی خۆیان ده‌ژیان و حه‌رامیان نه‌ده‌خوارد.

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ گومڕاكانی قه‌ومی نوح ئه‌یان وت: ئێمه‌ گه‌وره‌ پیاوانین به‌ڵام نوح هه‌ژاره‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیشیان به‌ نوح هێناوه‌ هه‌موو لات و ده‌ست كورتن.. هه‌ستان به‌ نوحیان وت: ئێمه‌ باوه‌ڕ به‌ تۆ ناكه‌ین تۆ ئه‌بێ ئه‌و لات و هه‌ژارانه‌ی له‌ خۆت كۆكردۆته‌وه‌ ده‌ربكه‌ی! نوح وتی: من ئه‌وان ده‌رناكه‌م، نوح ئه‌یزانی ئه‌و هه‌ژارانه‌ باوه‌ڕدارن و ئه‌گه‌ر ده‌ریان بكات خوای گه‌وره‌ لێی زویر ده‌بێ و سه‌ری ناخات. ئه‌وان وتیان: ئه‌و بانگه‌وازه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی راست نییه‌و تۆ درۆزنیت و ته‌نها مه‌به‌ستت پله‌وپایه‌ى دنیایه‌! نوح وتی: ئه‌گه‌ر خوا نه‌په‌رستن خۆتان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا له‌ دنیادا تووشى زه‌ره‌ر بوون، خوای گه‌وره‌ بارانی لێگرتونه‌ته‌وه‌و نه‌وه‌ی كه‌مكردوون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوه‌ڕبێنن خوای گه‌وره‌ لێتان خۆش ده‌بێ و بارانیش ده‌بارێنێت و رۆزیشتان زیاد ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر باوه‌ڕیان نه‌هێناو هه‌ركاتێك نوحیان ئه‌بینی په‌نجه‌یان ئه‌خسته‌ گوێیان تا قسه‌كانی نوح نه‌بیستن.

كه‌شتی نوح

نوح بۆ ماوه‌ی 950 ساڵ ئامۆژگاری گه‌له‌كه‌ی خۆی كرد، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان نه‌هێنا. خوای گه‌وره‌ نوحی ئاگاداركرد ئیتر بێجگه‌ له‌و چه‌ند كه‌سه‌ كه‌مه‌ی باوه‌ڕیان پێكردووی كه‌سی تر باوه‌ڕت پێناهێنێ. به‌ڵام نوح جارێكی تریش خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خواپه‌رستی بانگكرده‌وه‌ كه‌چی له‌ وه‌ڵامدا وتیان: ئه‌ی نوح ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌م قسانه‌مان بۆ ده‌كه‌ی ئێمه‌ باوه‌ڕناهێنین! بڕۆ چی ده‌كه‌ی بیكه‌! نوح وتی: خوایه‌ گیان خۆت ده‌زانی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئارامم گرتووه‌، هه‌موو كاتێك ئه‌م قه‌ومه‌م بۆ خواپه‌رستی و وازهێنان له‌ بتپه‌رستی بانگكردووه‌، به‌رده‌وام بووم له‌گه‌ڵیان به‌شه‌وو به‌ رۆژ، به‌ ئاشكراو به‌نهێنی، به‌ كۆمه‌ڵ و به‌تاك تاك قسه‌م بۆ كردوون، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر باوه‌ڕناهێنن و بێزاربووم له‌ ده‌ستیان، ئه‌ى خوای گه‌وره‌ كه‌س له‌م كافرانه‌ مه‌هێڵه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌ویدا. خوای گه‌وره‌ پاڕانه‌وه‌ی نوحی وه‌رگرت و فه‌رمانی كرد به‌ نوح كه‌شتییه‌ك دروست بكات چونكه‌ قه‌ومه‌كه‌ی نوقمی ده‌ریا ده‌كات. كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ چاویان به‌ نوح كه‌وت كه‌شتی دروست ئه‌كات، گاڵته‌یان پێكرد. نوحیش ئارامی گرت و وتی: كاتێكیش دێت ئێمه‌ گاڵته‌ به‌ ئێوه‌ بكه‌ین..! په‌یمانی خوای گه‌وره‌ هات و باران ده‌ستی پێكردو ئاو هه‌ستا و هه‌موو شوێنێكی پڕكرد..! خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد به‌ نوح: خۆت وباوه‌ڕداران بچنه‌ كه‌شتییه‌كه‌وه‌و له‌ هه‌موو گیاندارێك جووتێك هه‌ڵبگره‌ نێرێك و مێیه‌ك. پاشان كه‌شتییه‌كه‌ به‌ناوی خوای گه‌وره‌ كه‌وته‌ سه‌ر ئاوو بێباوه‌ڕه‌كانیش له‌ ترسی ئاوه‌كه‌ به‌ره‌و شاخه‌كان رایان ده‌كرد، كوڕێك و ژنێكی نوحیش له‌گه‌ڵ كافره‌كان بوون. نوح كوڕه‌كه‌ی خۆی بینی له‌ ئاوه‌كه‌دا خه‌ریك بوو ئه‌خنكا، نوح وتی: كوڕم له‌گه‌ڵ ئێمه‌ سواری كه‌شتییه‌كه‌ به‌و له‌گه‌ڵ كافران مه‌به‌..! كوڕه‌كه‌ی وتی: ده‌چمه‌ سه‌ر شاخێكى به‌رزو ئاو پێم ناگات. نوح وتی: كوڕم ئه‌مڕۆ جگه‌ له‌ په‌نای خوای گه‌وره‌ هیچ په‌نایه‌كى تر نییه‌. به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی باوه‌ڕی نه‌هێناو شه‌پۆلی ئاو دووری خسته‌وه‌و خنكا، نوح زۆری پێناخۆش بوو چونكه‌ كوڕی بوو ئه‌یویست له‌ ئاگری دۆزه‌خ رزگاری بكات، نوح له‌ خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌و وتی: خوای گه‌وره‌ كوڕه‌كه‌م له‌ منه‌و تۆش په‌یمانت راسته‌و باشترین دادوه‌ری. به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ناڕوانێته‌ پشت و بنه‌ماڵه‌ و ته‌نها خاوه‌ن باوه‌ڕه‌كان ڕزگارده‌كات، خوای گه‌وره‌ نوحی ئاگاداركرده‌وه‌: ئه‌و كوڕه‌ له‌ تۆنییه‌، ئه‌وه‌ كرده‌وه‌یه‌كی خراپه‌، كافر نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر نییه‌ با كوڕیشت بێت، داوای شتێك مه‌كه‌ كه‌ نایزانی و وه‌ك نه‌زانه‌كان مه‌به‌. نوحیش داوای لێبووردنی له‌ خوای گه‌وره‌ كرد. له‌ كۆتاییدا به‌ ویستی خوای گه‌وره‌ باران وه‌ستاو كه‌شتییه‌كه‌ له‌سه‌ر شاخی جودی له‌ كوردستانی باكوور وه‌ستایه‌وه‌، نوح و هاوه‌ڵانی هاتنه‌ سه‌ر زه‌وی و هه‌موو كافره‌كانیش له‌ ناوچوون. خوای گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌تی خسته‌ نه‌وه‌ی نوح و زۆربوون و دنیایان پڕكردو پێغه‌مبه‌ران و پاشایانیان تێدا هه‌ڵكه‌وت.

سەرچاوەکان

داڕێژە:Link FA