تورکمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی tk:Türkmenler |
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی hi:तुर्कमेन लोग |
||
ھێڵی ٣٣: | ھێڵی ٣٣: | ||
[[fr:Turkmènes]] |
[[fr:Turkmènes]] |
||
[[he:טורקמנים]] |
[[he:טורקמנים]] |
||
[[hi:तुर्कमेन लोग]] |
|||
[[hr:Turkmeni]] |
[[hr:Turkmeni]] |
||
[[id:Turkmen]] |
[[id:Turkmen]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٠٥، ٩ی شوباتی ٢٠١٣
توركمان ، توركمه‌ن نه‌ته‌وه‌يه‌كن له ره‌چه‌ڵه‌كى هۆزه‌كانى ئۆغوز كه له 24 تيره پێكده‌هات و سه‌ر به ره‌گه‌زى ئه‌لتايي توركن، زێدى دێرينيان ناوه‌ڕاستى ئاسيايه و له بنه‌ڕه‌تدا بيابانشين وكۆچه‌رى شوانكاره بوون. په‌يدابوونى توركمان پاش سه‌رهه‌ڵدانى ده‌سه‌ڵاتى خانه‌دانى سه‌لجووق بوو له خوراسان. ئۆغوزه‌كان ئه‌وسا زۆربه‌يان هه‌ر له سه‌ر ئاينى شامانى بوون كه ئاينێكى تايبه‌ته به هۆزه‌كانى بيابانه سارده‌كانى ئاسيا و تيبت و چين. به بڵاوبوونه‌وى ده‌سه‌ڵاتى سه‌لجووقه‌كان له ناو سنووره‌كانى ژێر ده‌سه‌لاتى خه‌لافه‌تى عه‌بباسى كه به‌غدا پايته‌ختى بوو، هۆزه ئۆغوزه‌كانيش له پانتاييه‌كى فره‌وانتر بڵاوبوونه‌وه چونكه زۆرينه‌ى له‌شكرى سه‌لجووقه‌كان هه‌ر له سه‌ربازوشه‌ڕكه‌رى ئۆغوز پێكده‌هات. به تێكه‌ڵبوونيان به ژينگه‌ى مووسڵمانان زۆر له‌م هۆزه ئۆغوزانه له سه‌ر ده‌ستى سولتانه‌كانى توركى سه‌لجووقى بوون به موسڵمان.
بنچينه‌ى ناوى توركمان
مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه ناوه‌كه له لێكدراوى دوو وشه‌ى فارسى هاتبێ (تورك مانه‌ند)كه به واتاى (هاوشێوه‌ى تورك)دێت، چونكه زمان و به‌رگارى ئۆغوزه‌كان هه‌ر هه‌مان زمان و شێوه‌ى توركانى سه‌مه‌رقه‌ند و بوخارا بوو. بۆ جياكردنه‌وه‌ى ئۆغوزه موسڵمانه‌كان به توركمان ناسران. له كتێبى الانساب كه دانه‌ره‌كه‌ى ناوى (ئيمام ابى السعد السمعاني)يه‌و له باكوورى خوراسان دا ژياوه وساڵى 1166 زاينى مردووه ، له دوو توێى په‌رتووكه‌كه‌يدا به هه‌زاره‌ها نازناوى باوى ئه‌وساى خوراسان و توركستانى باس كردووه به‌ڵام نازناوى توركمانى تێدا نيه وه‌ك چۆن نازناوى (كوردستانى)يشى تێدا نيه چونكه ناوى كوردستانيش له دوايين رۆژگارى سه‌لجووقه‌كان په‌يدا بووه. هه‌ر خۆى ناوبژيوان بووه له كێشه‌يه‌ك له نێوان خه‌ڵكى شارێكى ئه‌وساى خوراسان و تيره‌يه‌كى ئۆغوز[١] . خوراسانيش ئه‌وسا هه‌رێمێكى به‌ربڵاوتر بوو له ئێستا‌و گشت شاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ئێران و ئه‌فغانستان و ولاتى سه‌مه‌رقه‌ند و بوخاراى ده‌گرته‌وه. له دواى په‌يدابوونى مه‌غۆل رۆلى سه‌لجووقه‌كان نه‌ماو ، توركمانه‌كان بوون به هاريكارو جێگره‌وه‌ى سولتانه‌كانيان له به‌غداو ته‌ورێز و كوردستان و له ئه‌نادۆڵ. دوو ده‌وڵه‌تى (قه‌ره‌قويونلو) مه‌ڕى ره‌ش و (ئاق ويونلو)مه‌ڕى سپى پێكهێنا كه به ده‌ستى صه‌فه‌ويه شيعه‌كان له ناوبران. له ئاسياى بچووك رۆڵى گرينگيان هه‌بووه له بنياتنانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى كه بابه‌گه‌وره‌يان له تۆره‌مه‌ى تيره‌يه‌كى توركمانه‌كانه به ناوى عوسمانجيق. ئه‌تابه‌گانى زه‌نگى له حه‌له‌ب و ديمه‌شق له‌شكره‌كانيان هه‌ر له توركمان پێك ده‌هات كه شاره‌زابوون له ئه‌سپسوارى و تيرهاوێژى شايسته بوون و له شه‌رى دژ به خاچ هه‌ڵگران به‌شێكى گرينگى له‌شكرى صه‌لاحه‌ديينى ئه‌يووبى يان پێك ده‌هێنا. و دواتر له ده‌وڵه‌تى مه‌ماليك له ميسر ۆڵى گرينگيان هه‌بووه.
توركمان ئه‌مڕۆ
بێجگه له كۆمارى توركمه‌نستان كه له سه‌ر به‌شێكى زێدى جارانيان دامه‌زراوه، به‌شێكى گرينگى خوراسان و ساوه توركمانن. هه‌روه‌ها هۆزه گه‌وره‌كانى ئازه‌ربێجان (شاهسوونى) و ئه‌سفه‌هان (قه‌شقايي) و به‌يات و ئه‌فشار هه‌ر له‌سه‌ر داب و نه‌ريتى جارانيانن. له عيڕاق توركمانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى به‌غداو باكوورى مووسڵ ده‌ژين له كوردستانيش له كه‌ركووك و هه‌ولێرو خانه‌فين و كفرى و مه‌نده‌لى توركمان هه‌ن. له سووريا زۆربه‌ى توركمانه‌كان له سه‌رووى حه‌له‌ب و شارى سرووج دا ده‌ژين. هۆزى يوروكى توركمانى ئه‌نادۆڵ له ناو خاكرى توركياى ئێستا هه‌ر به ته‌رزى كۆچه‌رى ده‌ژين.
توركمان و كورد
له دوايي په‌يداببونى سه‌لجووقيه‌كان له خوراسان و په‌ره‌سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتيان به‌سه‌ر خه‌لافه‌تى عه‌بباسى له به‌غداو و وه‌ده‌رنانى ده‌يله‌مه شيعه‌مه‌زه‌به‌كان. كورد بۆ يه‌ك جار رووبه‌رووى هيزێكى خێله‌كى بووه‌وه كه تواناى شه‌ڕكردنى بێ وچان بوو. له يه‌كه‌م شه‌ڕى كورد له‌گه‌ڵ ئۆغوزه توركمانه‌كان له ده‌ورى شارى مه‌راغه‌ى ئازه‌ربێجان بوو. خاكى ئازه‌ربێجان كه سارد‌و پڕ پاوانه ببووه جێگه‌ى ته‌ماحى ئه‌و هۆزه ئۆغوزانه‌ى له ولاتى خۆيان له ترسى فه‌رمانى توركه سه‌لجووقوكان رايانكرد بوو. شه‌ڕى مه‌راغه ساڵى 1029ز روويدا و ره‌وه‌ندانى هه‌دبانى به توندى به‌رگريان له شاره‌كه‌يان كرد و هێرشى ئۆغوزه‌كانيان تێك‌شكاند. به‌لام ئۆغوزه‌كان ناچار په‌لاماره‌كانيان درێژه پێ بده‌ن و ئه‌وجاره هێرشيان كرده سه‌ر ئاواييه‌كانى هه‌كارى. له ديوى مووسڵ و ماردينيش هێرشيان كرده سه‌ر ئاواييه كورده‌كان و ويستيان پێگه‌يه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ له‌وه‌ڕاندنى مالاته‌كانيان كه بيايانى مووسڵ و جزيره گه‌رم بوو بۆيان. ركابه‌رى كورد و توركمان له‌وساوه درێژه‌ى هه‌بووه. ته‌نانه‌ت له ناو له‌شكرى سه‌لاح الدينيدشدا جۆرێك له ركابه‌رى و تيره‌گه‌رى هه‌بووه. زاواى صلاح الدين له توركمانه‌كان و فه‌رمادارى سه‌ر به سه‌لجووقيه‌كان بوو كه ئه‌تابه‌گى هه‌ولێرى پێ سپێررابوو
سه‌رچاوه
- ^ كتێبى (الانساب) دانانى الامام ابي سعد ابوبكر التميمي السمعاني (1166مردووه) به‌شى 3 لاپه‌ڕه 43، چاپى قاهيره، 1980