سەقز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی zh:薩蓋茲 |
ب r2.6.5) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی mg:Saqqez |
||
ھێڵی ١٦٦: | ھێڵی ١٦٦: | ||
[[it:Saqqez]] |
[[it:Saqqez]] |
||
[[ku:Seqiz]] |
[[ku:Seqiz]] |
||
[[mg:Saqqez]] |
|||
[[pnb:سقز]] |
[[pnb:سقز]] |
||
[[ro:Saqqez]] |
[[ro:Saqqez]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٠٠، ٩ی شوباتی ٢٠١٣
سەقز | |
---|---|
پەڕگە:Park-kavsar-saghez-golan89-4.JPG |
شاری سەقز یەکێکە لە شارە گەورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان که لە بواری ڕامیاری بەشێکه لە پارێزگای کوردستانی ئێران. سەقز له باکوور بە بۆکان ، لە رۆژهەڵات به بانە و لە ڕۆژئاواوە بە دیواندەرە و سنە ڕێگای هەیه. ژمارەی دانیشتوانی شاری سەقز بە پێی دوایین ژماردنی فەرمی ١٣١،٣٤٩ کەس[١] دەبێت.
لەم ناوچە دەیان جێگای مێژوویی و کۆنی وەک ئەشکەوتی کەرەفتوو و قەڵای زێویە لە ناو دڵی خاکدا ماوەتەوە کە ھەر کامیان نھێنی جیاواز لە مێژوویی بوونی ئەم ناوچەیە دەر دەخات. دوای ھێرشی سەکاکان و گرتنی ناوچەکە بە ساکز یان سەکاکز گۆڕاوە. دوای ھێرشی ھەڤەخشترە پاشای ماد، کە توانی سەکاکان لە ناو بەرێت، ئەم شارە بە ناوی سەقز مایەوە. شاری سەقز پایتەختی ماناییەکان (دەوڵەتێ لە دەوڵەتەکانی ماد) بووە.
سەقز لە ھاویندا ڕۆژانی گەرم و شەوانی فێنکی ھەیە. بەلام لە زستاندا ھەوایەکی زۆر سارد و ئەستەمی ھەیە. زمانی خەڵکی سەقز کوردی سۆرانیە.
لەم ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بە ھۆی پێنەگەیشتن و نەدانی کەلوپەلی پێویست لە لایەن ڕژێمی حاکمەوە گوندنشینەکان بۆ گوزەرانی ژیانیان زۆرتر ڕوویان کردووتە شاری سەقز؛ کۆچ کردنی گۆندنشینەکان بوەتە ھۆی کەم بوونەوەی کاری کشتووکاڵ لەم ناوچەدا.
شاری سەقز ٨ ھەرێمی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە: میرەدێ، تورجان، تیلەکۆ، خوڕخوڕە، سەرشیو، زێویە، کوڵتەپە.
لە چۆمەکانی سەقز ماسی سپی و قزەلئالا دەژین. ماوەیەکە لە چۆمەکانی ئەم ناوچە گەڕای ماسییە جۆراوجۆرەکان پەروەردە دەکەن، کە ئەمە دەبێتە ھۆی دروست بوونی جۆری زیاتری ماسییەکان.
دەرووبەری شاری سەقز چەن کێوی بەرزی لێیە، کە دەتوانین لە ناویاندا نەکەرۆز، وەنەوشە، ئاڵمەڵوو و کێوی مێرگەنەخشینە ناو بەرین. کێوەکانی شاری سەقز ھەر وەکوو بەشەکانی تری کوردستان دەوری سەرەکی لە شێوەی ژیانی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ ھەیە. ڕۆژانی پشوودان جێگای سەیران و شادی و ھەڵپەڕکێ و یاری خەڵک بووە. ھەروەھا بۆ بەربەرەکانێ لە بەرانبەر داگیرکەراندا چیاکانی سەقز سەنگەڕێکی پۆڵاین بووە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی مرۆڤی ئەم ناوچە.
چۆمێک کە لە بەناو شاری سەقز تێپەڕ دەبێت ناوی چۆمی زێڕینەیە و بە چەمی سەقز ناوی لێدەبەن کە بە ھۆی گەورە بونەوەی شار دەتوانین بڵێن چۆمی زێڕینە شاری سەقز دەکات بە دوو لەتەوە.
هۆکاری ناوی سەقز
ناوی ئهمڕۆی سهقز له نێوی هۆزی سهكه، یان سهكا، یان سێكز، به خهڵات بۆ ئێمه ماوهتهوه و سهقز ههمان ساكزه. له دهورانی دهسهڵاتداری مادهكاندا، سهكاكان به بهردهوامی هێرشیان دهكرده ههرێمی دهسهڵاتدارییان و شهڕیان پێدهفرۆشتن. سكاكان ههندێك جار له گهڵ ئاشوورییهكان دهبوون به هاوپهیمان، و ههندێك جاریش له گهڵ مادهكان هاوپهیمانیان دهبهست و به دژی ئاشوورییهكان شهڕیان دهكرد. پاش هێرش كردنی سهر له نوێی ئاشوورهكان بۆ سهر مادهكان، خشتیریه بۆ كۆتایی هێنان به هێرشهكانی ئاشوورییهكان، پهیمانێكی گهورهی هاوپهیمانی له گهڵ ماناییهكان و سهكاكان بهست و به كرهوه بهرهێكی گهورهی شهڕی دژ به ئاشوورییهكان كردهوه. مێژووی سهقز له دهوروبهری ساڵی ٦٥٠ ، دهسهڵاتی پاشایهتی مادهكان، دهوڵهتێكی گهوره و به هێز و هاوسهنگ له گهڵ ماناییهكان و ئورارتوو و عیلامییهكاندا بوو. پاش سهكاكان، كیمێریهكان كه یهكێكی دیكه له هۆزه سهحرا نشینهكانی باكوری قهوقاز (قهفقاز) بوون، هێرشیان كرده سهر ئهم ناوچهیه كه ئێستا به كوردستان دهناسرێت و له سهر ڕێگهی خۆیان دهسهڵاتی دهوڵهتی ئورارتوویان، له ڕۆژئاوای دهریاچهی ورمێ و ڕۆژههڵاتی ئاناتۆلی، له نێو برد. هووخشتره، گهورهترین پاوشای مادهكان له ١٠ ساڵی یهكهمی فهرمانڕهواییدا، توانی پهیوهندی خۆی له گهڵ پاوشای سهكاكان به نێوی (پڕۆتۆسیس)، به هاوپهیمانیێكی گهوره پهره پێبدات. هووخشتره، سپاكهی به دوو بهشی پیادهی چهكدار كراو به نێزه، و سواری چهكدار كراو به تیروكهمان، دابهش بكات و دهوڵهتێكی به هێز بنیات بنێت. (شیاوی باسه كه ناوبراو ئهم شێوازه له سهكاكانهوه فێر ببوو). مێژووی سهقز له دهورانی حوكمڕانی هووخشتره، پاش ئاگادار بوون له بهستنی هاوپهیمانهتی له نێوان سكاكان و مادهكاندا، كۆمهڵێكی بهرچاو له سهكاكانی بۆ ڕۆژئاوای دهوڵهتی ماد، به زۆر كۆچێندران و ئهم ناوچه به نێوی ئهوانهوه به ساكز یان سێكز نێوبانگی دهركرد و ههنووكهش به سهقز نێوی لێ دهبرێت.
دهگوترێت كه ئهم شاره به نێوی (ئیزیرتا)، له یهكهمین یهكگرتنی مادهكاندا، پێتهختی ماد بووه. سهركردهكانی ماد له دهروبهری شاردا كۆمهڵێك قهڵا وسهنگهریان، ساز كردبوو كه گرینگترینیان زێویه و ئادامائیت ههڵكهوتوو له گوندی قهپڵانتووه. ههر وهك پێشتریش ئاماژهمان پێدا لهو دهورانهدا سارگێنی دووههم، پاشای ئاشوورییهكان هێرشی كرده سهر مادهكان و پاش سهركهوتن به سهریاندا ئیزیرتا، زێویه و ئادامیت به دهستی سوپاكهی وێران كران.
سەقز لە ئاوێنەی مێژوودا
ناوچەی سەقز بێگومان یەکێکە لە کۆنترین و مێژوویترین شوێنەکان. لە زەمانی مادەکاندا سقز ناوی ئەسکیت بووە. دوای ھێرشی ئاشووریەکان بۆ سەر مادەکان و داگیرکردنی سەقز، ناوی ئەو ناوچە ئەگۆڕن بە ساکز یان سەکاکز. دوای ماوەی ٣٠ ساڵ ھووەخشترە پاشای ماد توانی ھێرش کاتە سەر لەشکری دۆژمنان و وڵاتە داگیرکراوەکان بگەڕێنێتەوە سەر حکوومەتی ماد ؛ بەڵام ناوی سەقز ھەر وەک خۆی ئەمێنێتەوە.
ئەمڕۆکە لە ھەموان ڕوونە کە سەقز پایەتەختی ماناییەکان بووە و مانا یەکێک بووە لە تایفەکانی ماد. حکوومەتی مادەکان بە شێوەی پێکھاتە بووه؛ واتە لە نزیکی ٣٠ وڵات کە سیستمێکی حکوومی وەک فیدراڵی ئەمڕۆژی لە نێوانیان دا بوو.
شوێنی مێژووی شاری سەقز، لە ڕۆژھەڵاتی ئێستای شاردایە کە بە زەحمەت بڕێک لە نیشانەکانی ئەدۆزرێتەوە. گەورەترین بە جێماوی سەردەمی ماناییەکان زێویەیه و بە بڕوای ھەندێک لە مێژووناسەکان ھگمەتانەی بەناوبانگ نەک لە ھەمەدانی ئەمڕۆ بەڵکوو لە زێویەدا بووە.
لە ھێرشی ئاشووریەکان بۆ سەر مادەکان زۆرینەی قەڵاکان و بیناکانی ئەوسەردەمە ڕووخێنران کە ئێستاش وێرانەی ھەندێکیان لە دەور و پشتی شاری سەقز ماوتەوە. قەڵای زێویە کە لە نزیکی سەقزدایە بە وتەی گیرشمن خەزێنەی پاشایەتی ماناییەکان بووە. پێش پێکھاتنی ئیسرائیل و بەڕێ کەوتنی جولەکەکان بۆ ئەو وڵاتە، بە سەدان بنەماڵەی جوو لە سەقز و دەور و پشتی ژیانیان ئەبردە سەر. لە چەن کتێبدا ھاتووە کە بە دۆزینەوەی چەن کاسە و گۆزەی بەنرخ لە بواری مێژوو ناسیەوە، بە دەیان جار لە لایەن چەن بازرگانی جوو و بە ھاوکاری دەستگا حکوومیەکانەوە ھەوڵی دۆزینەوە و بردنی ئەو نھێنیە پڕقیمەتەیان داوە و وا دیارە لەو کارەدا سەرکەوتوو بوون لە بەر ئەوەی ئێستا زێویه غەیری دار و دیوارەکەی چی دیکەی تێدا نەماوە. ئەو ھەوڵی بردن و دزین و نەھێشتن لە سەردەمی ئێستاش ھەر بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ڕێگەی حکوومەتی پێش خۆی بەر نەداوە.
یەکێتر لەو شوێنانەی شایانی باسە ئەشکەوتی کەرەفتووه ، کە ھەر لە نزیکی زێویەدایه. کەرەفتوو ئەگەرچی ئەشکەوتێکی سرووشتیە بەلام گۆڕانکاریەکانی مرۆڤی ئەو سەردەمە بە جوانی تێیدا ئاشکرایە و جێی سەر سووڕمانە. بە پێی ئەو نووسراوەی لە زێویەدا دۆزراوەتەوە، لە نێوان قەڵای زێویه و کەرەفتوو شەڕێک ڕووی داوە و بە زەحمەتێکی زۆر کەرەفتو داگیرکراوە. ھێندێ لە مێژووناسەکان دەڵێن کە ناوی کەرەفتوو ھەر "گرتوو" بووە و وا دیارە ناوی ئەو شوێنە لە ڕابردۆی نە زۆر دووردا، "گەرەفتوو" بووە.
ئایینی خەڵکی ناوچەی سەقز، ھەروەک زۆرینەی وڵاتەکانی ماد، زەردەشتی بووە ھەتا پارتەکان و پاش ئەوانیش عەرەبەکان ھێرشیان کردە سەر ناوچەکە. خەڵکی زۆرێ لە شاران بۆ بەرگری لە شەڕ، ئایینی عەرەبەکان واتە ئیسلام وەر دەگرن، بەڵام خەڵکی شاری سەقز بۆ وەرنەگرتنی ئیسلام شارەکەیان جێ ھێشت و بەرەو کوێستان ڕی کەوتن. ڕۆژگارێکی ناخۆشیان بووە لەو سەردەمەدا ھەر بۆیە لە ناو چیرۆک و گۆرانیەکانی ئەو ناوچەدا یادگارەکانی ئەبینرێتوە:
ھەناسەی سـاردم سەنگـی تـاوانـو-- گەوڕی سەر کێوان منی لاوانـو
گەوڕەکان ، زانایانی ئایینی زەردەشتی بوون.
دوای ھاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ناوچەکە، لە سەرەتادا کوردستان لە نێوان چەن ئاغا دابەش کرا و دەسەڵاتیان بەدەست ئەوان بوو. یەکێک لە تایفەکانی وا بۆ ماوەیەکی زۆر و بەسەر بەشێکی زۆری کوردستان حۆکمڕانیان کردە ئەردەلانەکان بوون. ھەر چەن شاری سەقز کەمتر لە ژێر دەسەڵاتی ئەردەڵانەکاندا بوو بەڵام ئەردەڵان یەکێک لە تایفە ھەرە گرینگەکانی کوردستان بووە کە ئێستاش لەو بنەماڵە ھەر ماوە.
لە دوای ھاتنی ئیسلام لە بەرسنووری بوونی ناوچەکە ھەر دەم کەسێک لە حکوومەتێکەوە دەسەڵاتدار بووە. ماوەیەک عۆسمانیەکان ، ماوەیەک ئێرانیەکان. لە چەن سەد ساڵی رابردووشدا یەکێتیی سۆڤیەت و بریتانیا کاریگەری خۆیان ھەبووە لە سەر ناوچەکە.
خەباتی سیاسی لە سەقز
ئەگەر لە مێژووی نەزۆر دووری سەقز بڕوانین، لە کاتی دامەزرانی کۆماری مەھاباددا واتە ساڵانی ١٩٤٦و ١٩٤٧، شاری سەقز و دەور و پشتی، یەکێک لەو ناوچانە بوون وا کەوتنە بەشی کۆمارەوە. لە پێکھێنان و پاراستنی کۆمار خەباتگەرەکانی سەقز دەوریان ھەبوو لەبەر ئەوەی شاری سەقز وەک دەروازەی باشووری شاری مەھاباد، پایەتەختی کۆماری مەھاباد بوو. ھەربۆیە کاتی ڕووخانی کۆماری مەھاباد بەشێک لەو ھێزانەی ئەرتەشی ئێران لە باشوورەوە و لە ڕیگەی سەقز ھێرشیان کرد بۆ گرتنی مەھاباد.
ماوەیەک پاش ئەوە، واتە ساڵانی ١٩٦٠ و دوای ئەوە، کوردستان بە گشتی بووە شوێنی پێکھاتنی بزووتنەوە سیاسیەکان. ھەروا سەقزیش بێبەش نەبوو لەوە؛ کۆمەڵە یەکێک بوو لەو بزووتنەوانە کە ھەم لە بوار سیاسەت و ھەم خەباتی چەکداری چالاک بووە و بەشی گرینگ بووە لە خەباتی خەڵکی کورد بۆ مافە ڕەواکانیان. کاک حەمەحسەین کەریمی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە، خەڵکی شاری سەقز بووە و بۆ دەرکەوتنی شوێنی ئەو لە ڕیزەکانی خەباتی کورد ئەوە بەسە کە بزانین بە شەھید بوونی، کۆمەڵە دوای چەن ساڵ چالاکی نھێنی، خۆی ئاشکرا کرد و ئێستاکەش ڕۆژی شەھید بوونی حەمەحسەین کەریمی واتە ٢٦ ڕیبەندان وەک ڕۆژی کۆمەڵە بەرز ڕادەگیرێت.
ھەروا کۆمەڵەی ژ-ک کە دامەزرێنەری کۆماری مەھاباد بوو و دوای کۆمار ناوی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گۆڕدرا لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ دەورێکی گرینگی ھەبووە لە خەباتی گەلی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە شاری سەقز لایەنگرانی ئەم حیزبە مەزنە کەم نین ئاوا کە لە ڕۆژانی ٢٢ پووشپەڕی ھەموو ساڵێک، کە ڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانە، خەڵکی شاری سەقز ھەروەک شاری مەھاباد، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان، شار بە تەواوی دادەخرێ.
لەبواری شوێن لەبەر ئەوەی سەقز لە نێوان سنە شاری کۆمەڵە و مەھاباد شاری حیزبی دیموکرات ھەڵکەوتووە، لایەنگرانی ئەم دوو حیزبە لە سەقزدا وەک یەک دێنەوە.
ئابووری
ئەگەرچی سەقز وەک شارەکانی دی کوردستان دەبەر سیاسەتی تایبەتی دەسەڵاتی ناوەندی ئێران، چ لە سەردەمی پەھلەوی چ لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی، بەر غەزەب کەوتووە و لا نەگونجاوترین دۆخی ئابووری بەسەر دەبات، بەڵام بازاڕی شاری سەقز بە گەورەترین بازاڕی سەرگیراوی ڕۆژئاوای ئێران دەزانن.
کشتوکاڵ بە ھۆی کۆچی خەڵکی لادێ بۆ شار، بەرەو نەمان دەڕوا بەڵام، لە رابردووی نە زۆر کۆندا، بەرەی گەنمی سەقز بەناوبانگ بووە.
ناوی گەڕەکە بەناوبانگەکان
سەقز لە دوو بەشی کۆن و تازە پێک دێت کە بەشە کۆنەکە ئەم چەن کۆڵانە لە خۆی دەگرێت:
- ناوقەڵا
- بازاڕ سەرۆ
- ساحلی
- دەباغی
- کاروانسەرای تاژەوانچی
- حەمام شێخ
- حەمام خان
- کەوەسوار
- کانی ئاشقان
- کانی گەرمکاو
گەڕەکە تازەکانی سەقزیش ئەمانەن:
- حەماڵاوا
- قەرەچیاوا
- شەهرەک دانژگا
- بەردبڕان
- تەپ ماڵان
- تازئاوا
- کەریم ئاوا
- سەرچنار
- ماڵە گولان
- شاناز
- سەعدی
- سیلۆ
- ڕوودەکی
- تەپەی شافێعی
وێنەکانی سەقز
پەراوێزەکان
- ^ ژماردنی فەرمیی ساڵی ٢٠٠٦، سەرچاوەی ویکیپیدیا بۆ وەرگرتنی ئامارەکان
سەرچاوەکان
- ویکیپیدیا ئینگلیزی
- زانستنامەی بریتانیکا، ڕوانینی ٢٠٠٩
- شــــار نیوز ڕوانینی ٢٠٠٩
- ناوەندی هەواڵنێری سەقز