ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب r2.6.5) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی mg:Urmia
ھێڵی ٤٨: ھێڵی ٤٨:
[[ku:Wirmê]]
[[ku:Wirmê]]
[[lt:Urmija (miestas)]]
[[lt:Urmija (miestas)]]
[[mg:Urmia]]
[[ms:Urmia]]
[[ms:Urmia]]
[[nl:Urmia]]
[[nl:Urmia]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٣٦، ٩ی شوباتی ٢٠١٣

ورمێ یان ئوروومیە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران. بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦، ورمێ ٥٧٧٣٠٧ کەس و ٥٧٦٠٧ بنەماڵە دانیشتوی ھەبووە(١٠ %). دانیشتوانی ئەم شارە ئازەری و کوردی کورمانجیین.

ناوی ورمی

وشەی ورمێ ‌لە دوو بەشی ئور (شار) و میە (ئاو) داتاشراوە کە بە زمانی ئارامی ئاشووری یانی شاری کەنار ئاو. ھەڵکەوتی شاری ورمێش لە کەنار زرێچەی ورمێیە.

مێژووی ورمێ

بازاڕی میوەی ورمێ لە ساڵی ١٩١١

مێژووی ورمی زۆر دێرینە. سەرچاوەکان دەڵێن گۆیا زەردەشت ھەر لەم شارە لە دایکبووە. سەردەمێک بەشێک بووە لە مەملەکەتی ئورارتوو و پێگەی خۆرپەرستان بووە، گردی حەسەنلوو لە نەغەدە و بەردەنووسی کێلەشینی ھەنداو شنۆ کە بۆ ٨٥٠ی پێش زایین دەگەڕێتەوە یادگاری گرنگی پاشاکانی ئۆرارتۆن و دیتراوەی تری پەیوەست بەم رۆژگارە زۆرن لەم پارێزگایە. لە رۆژگاری ئیسلامدا بووەتە پێگەی کوردانی ڕەوەندی ھەدبانی و رێرەوێکی گرنگ بووە نێوان بەغدا پایتەختی عەبباسیەکان و ولاتی تەورێز و ئاران و ئەرمەنستان کە ھەر لە لایەن میرانی شەددادی و رەوەندی و سالارییەوە حوکمڕانی کراوە. بە پەیدابوونی ئۆغووزەکان لە سەدەی پێنجەمی کۆچی، ورمێ و دەوروبەری بووتە شەڕگەی نێوان کوردان و ھێرشبەرە ئۆغووزەکان کە تورکەکانی ئەمڕوی ئازەربابجان لە تۆرەمەی ئەوانن. دواتر لە ساڵی ١١٨٤ خرایە ژێر دەسەڵاتی سەلجووقییەکانەوە.[١] کە ھەلاکۆی نەوەی چەنگیزخانی مەغۆل (لە سەدەی حەفتەمی کۆچیدا) ئازەربایجانی داگیرکرد و لە مەراغە و تەورێز تاوڵی حوکمڕانی ھەڵدا، شیرازەی ئەم ولاتە بە جارێک تێکچوو. زۆربەی کوردانی ھەدبانی و زەرزا پەنایان بردە بەر شاھانی ئەییوبی لە میسر و شام دیموغرافیای ئازرەبایجان بە جارێک شێوا و توخمی ئۆغوزو سەلجووقی تێکەڵ بە خوێنی مەغۆل لەم خاکە داسەپا. تەورێز و مەراغە کە دوو پێگەی گرنگی کوردانی ڕەوادی ھەدبانی بوون لەلایەن مەغۆلانەوە داگیرکران. لە رۆژگاری دوای مەعۆل ، بەگزادەی برادۆست بوون بە حوکمڕانی دەڤەرەکە، میرانی برادۆست تا پەیدابوونی ێەفەوەیەکان تاکە دەسەلاتدار بوون، پاش شەڕی داستانئاسای قەڵای دمدم (١٦٠٩ز) شاعەباسی ێەفەوی ‌بۆ زاڵبوون بەسەر کوردی موکری و برادۆست پەنای بردە بەر ھۆزی گەورەی ئەفشار و لە خوراسان و کرمان ھەشت ھەزار نەفەری لە دەشتی ورمێ ئاکنجاندن بۆ نەھێلانی مەترسی میرە برادۆستەکان کە ھێشتان بالادەست بوون لە ناوچەکانی دۆل و مەرگەوەڕو دەشتەبێڵ و تەرگەوەر. لە ‌شەرەفنامە‌ باس لە زنجیرەی میرانی برادۆستی ورمێ کراوە. ترسی عەجەم لە ھێرشی لە ناکاوی برادۆست و بلباس و موکری بۆ سەر مەراغە و تەورێز ھەر نەبڕا، بۆیە ناچار ێەفەوی و فاجارەکان ھەندێک لە ھۆزی چاردۆلی کوردی لەک کە شیعە مەزەببن لە لوڕستانەوە ھێناو لە خوارووی مەراغە و میاندواوو لەکستانی خۆی نیشتەجێ کردن و ھۆزی کلاورەشی قەرەپەپاغیان لە قەفقاسەوە ھێناو، لە دەشتی سندوس و ‌نەغەدە دایانمەزراندن، شۆڕشی ١٨٨٤ی( شێخ عبیداللە )ی نەھری ترسناکترین مەترسی کوردان بوو بۆ سەر تەخت و تاراجی عەجەم. پاش ئەوە سمکۆی شکاک لە گەرمەی شەڕی جیھانی یەکەم شۆرشێکی تری دژ بە قەجەری تەورێز بەرپاکردو تا سەرھەڵدانی دەوڵەتی شانشینی پەھلەوی بەردەوام بوو. لە دوای جەنگی جیھانی دوومیش قازی محەممەد جاڕی کۆماری مەھابادی دا شان بە شانی کۆماری ئازەربێجانی تەورێز کە لە لایەن سۆڤێتەوە پشتگیری دەکرا.

سەرچاوەکان