چەمچەماڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی zh:恰姆恰馬勒
ھێڵی ٤٢: ھێڵی ٤٢:
15 (( هكزى ))
15 (( هكزى ))
16((زەنگەنە))
16((زەنگەنە))

== چەمچەماڵ لە ڕووی ئابووریەوە ==
== چەمچەماڵ لە ڕووی ئابووریەوە ==
لە مێژەوە خەڵکی ئەم شارە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونەوە بژێوی خۆیان پێ پێدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە، وەکو [[گەنم]] و [[جۆ]] و [[نیسک]] و [[نۆک]] ، لە گەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردوە و مەڕو مالاتیان بە خێو کردووە . پەیوەندی و مامەڵە کردنی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە لە گەڵ شاری [[کەرکوک]] دا بە ھێز بووە بازرگانەکان و دانیشتووانی شارەکە بۆ دابینکردنی پێداویستی بژێوی ڕۆژانە بۆ شاری [[کەرکووک]] چوون. چەمچەماڵ لە [[کانزا]]دا دەوڵەمەندە بە تایبەتی [[گازی سروشتی]].
لە مێژەوە خەڵکی ئەم شارە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونەوە بژێوی خۆیان پێ پێدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە، وەکو [[گەنم]] و [[جۆ]] و [[نیسک]] و [[نۆک]] ، لە گەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردوە و مەڕو مالاتیان بە خێو کردووە . پەیوەندی و مامەڵە کردنی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە لە گەڵ شاری [[کەرکوک]] دا بە ھێز بووە بازرگانەکان و دانیشتووانی شارەکە بۆ دابینکردنی پێداویستی بژێوی ڕۆژانە بۆ شاری [[کەرکووک]] چوون. چەمچەماڵ لە [[کانزا]]دا دەوڵەمەندە بە تایبەتی [[گازی سروشتی]].

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٥٤، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

پۆتانەکان: 35°32′N 44°50′E / 35.533°N 44.833°E / 35.533; 44.833

مێژوو

شارۆچکەی چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت و نزیکی ١٠ کم لە گوندی (چەرموو) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەش بە ھێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە. ئەرگە چی لە ڕووی مێژووییەوە سەرچاوەی ئەوتۆمان نیە لەسەر ئەم شارۆچکەیە بەڵام بوونی قەڵایەک لە ناوەڕاستی شارەکە ڕاستی و دروستی دێرینی ئەم شارە دەسەلمێنێ بە تایبەتی پاش دۆزینەوەی چەند پارچە ئاسەوارێک کە مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان

قائیمقامیەت بە یەکێک لە کۆنترین دەزگا میریەکان لەساڵی ١٨٥١ ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و دەسەڵاتداران شاری چەمچەماڵیان کردوە بە قەزا پاشان گونێک دراوەتەو سەر با ناحیەی بازیان جارێکی ترو لە ساڵی ١٩٢٢ سەر لە نوێ کراوەتەوە بە قەزا تا ئێستاش قەزایە.

ناوی شارۆچکەکە

سەبارەت بە ناوی شارەکە چەندەین بیر و بۆچوون، بەلام زۆربەی لە خاڵێک یەکدەگرنەوە ئەوەیش وەکو باس دەکرێت کە لە کاتی خۆیدا ئەم ناوچەیە ڕەز و باخێکی زۆری تێدا بووە و ھەر ماڵێک لە سەر ڕەز و باخی خۆی بووە پاشان بە ھۆی لافاوێکی گەورەوە کە ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە زۆربەی ڕەز و باخەکان لافاو ڕای دەماڵێ و خاپووری دەکات، بەڵام جارێکی تر و سەرلەنوێ ئەم شارە دروست دەکرێتەوە.

چەمچەماڵ لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی سلێمانی و ئەوان ھەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی ١٨٥١ کە دەوڵەتی عوسمانی سلێمانی داگیر دەکات لە کاتی داگیر کردنی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە ئەم شاررۆچکەیە خراوەتە سەر پارێزگای کەرکووک، لە کۆتاییی ساڵی ١٩٧٥ دووبارە ئەم شارۆچکەیە خراوەتەوە سەر پارێزگای سلێمانی و یەکێکی تر لە بیر و بۆچوونەکان لەسەر شارۆچکەی چەمچەماڵ ئەوە کە ھۆزی ھەمەوەند لە کاتی خۆیدا لە شاری چەمچەماڵی لە ئێرانەوە ھاتوون شارۆچکەکەیان ئاوەدان کردۆتەوە بەو ناوەوە ناویان ناوە

ھەیە دەڵێن کەسێک ھەبووە لە چەمچەماڵ ناوی جەماڵ بوە باخێکی ھەبووە لە گەڵ چەمە ئاوێک بە ناوی ئەو نراوە کە ووتویانە چەمی جەماڵ بە مرووری زەمان کراوە بە چەمچەماڵ.

سنووری جۆگرافیا

  • ئەندامی لیستی خاڵبەندکراو

شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باکورەوە زنجیرە چیای دەربەندی بازیان و لە ڕۆژھەڵاتیش ڕووباری باسەڕە و زێ خوارویش ڕۆژئاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان باشووری سنوری جوگرافیای چەمچەماڵ دیاری دەکەن.

گوندەکانی چەمچەماڵ بریتییە لە ( کوشقوت +کورگەیی +قرە تامۆر + ھەکز + بنەی گەورە +بنەی بچوک+ بنگرد + موفەر +قورەتە ) وە ناحییەکانی ( تەکیەی کاکە مەند + اغجلر + سنگاو )

ھۆزە سەرەکیەکانی چەمچەماڵ

  1. جاف
  2. ھەمەوەند
  3. مەمنی
  4. شێخبزێنی
  5. کاکەیی
  6. شوان
  7. شێخ سمایلی
  8. شێخان
  9. کافرۆشی
  10. تاڵەبانی
  11. دەلۆ
  12. گێژ
  13. لەک
  14. سارت

15 (( هكزى )) 16((زەنگەنە))

چەمچەماڵ لە ڕووی ئابووریەوە

لە مێژەوە خەڵکی ئەم شارە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونەوە بژێوی خۆیان پێ پێدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە، وەکو گەنم و جۆ و نیسک و نۆک ، لە گەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردوە و مەڕو مالاتیان بە خێو کردووە . پەیوەندی و مامەڵە کردنی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە لە گەڵ شاری کەرکوک دا بە ھێز بووە بازرگانەکان و دانیشتووانی شارەکە بۆ دابینکردنی پێداویستی بژێوی ڕۆژانە بۆ شاری کەرکووک چوون. چەمچەماڵ لە کانزادا دەوڵەمەندە بە تایبەتی گازی سروشتی.