تەلەڤیزیۆنی عەرەبستانی سعوودی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی en:Broadcasting Services of the Kingdom of Saudi Arabia
ھێڵی ٤٣: ھێڵی ٤٣:


[[ar:التلفزيون السعودي]]
[[ar:التلفزيون السعودي]]
[[en:Broadcasting Services of the Kingdom of Saudi Arabia]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٠٩، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

لەساڵی ١٣٨٢ی کۆچی - ١٩٦٢ی زاینی ئەمیر فەیسەڵ عەبدولعەزیز (وەلی عەھد و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو کات) لەبەیاننامەیەکی وەزاری لەڕۆژی ٢/٦/١٣٨٢ی کۆچی ڕاگەیاند: حکومەتی سعودیە پەخشی تەلەفزیۆنی ھێنایە ناو وڵاتەوە.

لە ٩ی ڕەبیعی یەکەمی ١٣٨٥ی کۆچی - ٧ی تەمموزی ١٩٦٥ی زاینی لەشاری ڕایاز و جەددەوە یەکەمین پەخشی تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی لەو وڵات دەستی پێکردن و لەکاتژمێر ٨ی شەو دادەخرا.

لە زو لحیجەی ١٣٩٤ی کۆچی لە شاری جەددە یەکەم پەخشی ڕەنگاوڕەنگ دەستی پێکرد.

لە ساڵی ١٣٩٤ی کۆچی - ١٩٧٤ی زاینی بۆ یەکەمین جار ئەنجامدانی فەریزەی حەجی بۆ ھەموو جیھان گواستەوە لەڕێگەی تۆڕەکانی سەوایل (مانگی دەستکردە).

کەناڵە بینراوەکان

کەناڵی یەکەم

کەناڵی یەکەمین تەلەفزیۆنی سعودی ئامانجی بریتییە لە زیادکردنی ھەستی نیشتمانپەروەری لەتەواوی بوارەکانی وڵاتدا لەڕێگەی پڕۆگرامەکانییەوە.

کەناڵی دووەم

ئەم کەناڵە بە زمانی ئینگلیزی پەخش دەکات، بەشێوەیەکی گشتی گواستنەوەی وێنەی ڕاستی موسڵمانان و عەرەب و وڵاتی سعودیە بۆ جیھان ئامانجیانە و گۆڕینی بیروباوەڕە خراپەکان دەربارەی ئیسلام و موسڵمانان و عەرەب.

کەناڵی وەرزشی

لەکەناڵە تایبەتەکانی چینی گەنجانە و بەشداری لە بۆنە وەرزشی و ڕۆشنبیری و ئابوری و زانستی و خوشەکانی وڵات دەکات. لە ١٦ی ڕەجەبی ١٤٢٣ی کۆچی دەستی بەپەخشکرد.

کەناڵی ھەواڵی

ئەم کەناڵە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و گفتوگۆ و لێکدانەوەی سیاسی و دوور لە پڕۆگرامی ڕۆشنبیری و دۆکۆمێنتاری.

کەناڵی نەوەکان

ئەم کەناڵە تایبەتە بە مناڵان و پڕۆگرامەکانی تایبەت بەمنداڵان پێشکەش دەکات.

کەناڵی قورئان

ئەم کەناڵە لەشاری مەککەوە پەخشدەکات ٢٤ کاتژمێر پەخشی ڕاستەوخۆی حەرەمی مەکی دکات و تەواوی نوێژەکان و کاتەکانی تریش دەگوازێتەوە، لەگەڵ گواستنەوەی وێنەکان خوێندنەوەی قورئانیش جێبەجێدەکات کە بەدەنگی چەند قورئانخوێنێکی بەناوبانگی جیھانی ئیسلامین.

لە ١ی موحەڕەمی ١٤٣١ی کۆچی دەستی بە پەخشکرد.

کەناڵی سووننەتی پێغەمبەر

ئەم کەناڵە لە شاری مەدینەوە پەخشدەکات و ٢٤ کاتژمێر پەخشی ڕاستەوخۆی حەرەمی مەدینی دەکات و تەواوی نوێژەکان و کاتەکانی تریش دەگوازێتەوە، لەگەڵ گواستنەوەی وێنەکان فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا بڵاودەکاتەوە.

لە ١ی موحەڕەمی ١٤٣١ی کۆچی دەستی بە پەخشکرد.

کەناڵی ئابوری

کەناڵێکی ئابورییە گرنگی بە گۆڕانکارییە ئابورییەکانی وڵات و کەنداو و جیھان دەدات.

کەناڵی ڕۆشنبیری

یەکەمین کەناڵی تایبەت بە ڕۆشنبیری لەسەر ئاستی وڵات، گرنگی بە ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیرانی وڵات دەدات و تەواوی ڕووداوە ڕۆشنبیرییەکانی وڵات دەگوازێتەوە.