بەرلین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: زێدەکردنی ak:Berlin
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی bo:པེར་ལིན​། بۆ bo:པེར་ལིན།
ھێڵی ١١٩: ھێڵی ١١٩:
[[bi:Berlin]]
[[bi:Berlin]]
[[bn:বার্লিন]]
[[bn:বার্লিন]]
[[bo:པེར་ལིན​།]]
[[bo:པེར་ལིན།]]
[[br:Berlin]]
[[br:Berlin]]
[[bs:Berlin]]
[[bs:Berlin]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٤٤، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

بەرلین
پەڕگە:Overview Berlin.jpg

بەرلین (بە ئینگلیزی: Berlin) پایتەخت و یەکێک لە شازدە ھەرێمەکانی وڵاتی ئەڵمانیایە. بە دانیشتوانێکی ٣،٦ میلیۆن کەس لە ناو سنووری شارەکەدا، بەرلین گەورەترین شاری ئەڵمانیایە. دووەم قەڵەباڕخترین شار و حەوتەم قەڵەبارخترین ناوچەی نیشتەچیبوونە لە یەکێتیی ئەورووپا.[٢] شوێنی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەڵمانیایە و ھەروەھا ناوەندی ناوچەی نیشتەجێبوونی مەزنی بەرلین-براندەنبورگ (Berlin-Brandenburg)، کە ٥ ملیۆن کەسی کۆکردۆتەوە و کە لە پتر لە ١٩٠ نەتەوە پێکھاتوون.

یەکەم جار بە بەڵگەوە لە سەدەی سێزدەھەم ھێنراوەتە کە بەرلین بە سەرکەوتوویی بوو بە پایتەختی شانشینی پروسیا (١٧٠١١٩١٨ئیمبراتۆریەتی ئەڵمانی ١٨٧١-١٩١٨، کۆماری وایمار (Weimar) ١٩١٩-١٩٣٣، و سێھەم Reich ١٩٣٣-١٩٤٥. دوای جەنگی جیھانی دووەم، شارەکە دابەش کرا بەرلینی خۆرھەڵات بوو بە پایتەختی ئەڵمانیای خۆرھەڵات لەو کاتەی کە بەرلینی خۆرئاوا بوو پارچە خاکێکی تەریک، کە دەوروپشتی بە شوورەی بەرلین گیرابوو (١٩٦١-١٩٨٩). دوابەدوای یەکگرتنەوەی وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٠، شارەکە پێگەی خۆی ناسییەوە وەک ‌‌پایتەختی ھەموو ئەڵمانیا بە میواندارێتی ١٤٧ باڵوێزخانەی بیانی.

بەرلین ناوەندێکی گەورەی کەلتوری، ڕامیاری، میدیایی و زانستییە لە ئەوروپا. ئابوورییەکەی بە سەرەکی بنەمای لە کەرتی خزمەتگوزارییە، کە شتی زۆر لە خۆ دەگرێت وەک کارگەی داھێنەر، ڕێکخراوی پیشەیی ڕاگەیاندن، خزمەتگوزاری ژینگەیی، کۆنگرێس و شوێنی ڕێککەوتننامە.

ئامار

  • لای شپرێ کە ئەمڕۆ بە گەڕەکی میتە واتا ناوەڕاست ناسراوە.
  • لە ساڵی ١٢٣٧ بە فەرمی شاری بەرلین دامەزراوە،‌ ھەر لەم ساڵەشدا ناوی کۆلن بۆ یەکەم جار لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا ناوی دەھێنرێت، بەڵام شاری بەرلین لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا لە ١٢٤٤ –ەوە ناوی ‌ھێنراوە*‌.
  • لە ساڵی١٢٨٠ زمبۆلی بەرلین دروستدەکرێت، کە وێنەی دوو ورچ لە خۆ دەگرێت.
  • لەساڵی ١٤٠٠ بەرلین و کۆلن نزیکەی ٨٥٠٠ سەرنشین و ١١٠٠ خانوو بووە، بە ھەردوو لا سێ شارەوانی و سێ نەخۆشخانەیان ھەبووە، پاش ١٠٠ ساڵ بون بە زیاتر لە ١٢٠٠٠ سەرنشین.
  • لە ١٤٣٢ بەرلین و کۆلن ئەنجومەنێکی شاری یەکگرتوو پێدێنن، بەڵام پاش ١٠ ساڵ واتە لە ١٤٤٢ دا ئەو یەکگرتووییە لە لایەن کورفورست فریدریشی دووھەمەوە ھەڵدەوەشێنرێتەوە.
  • لەساڵی١٦٩٥ کۆشکی شارلۆتنبورگ Schloss Charlottenburg بینا دەکرێت.
  • ١٧٣٠ نزیکەی ٨٠٠٠٠ کەس لە بەرلین ژیاون.
  • لەساڵی١٨٠٠ بونەتە نزیکەی ١٧٠٠٠٠.
  • لەساڵی١٨٣٨ سکەی قیتار لە نێوان بەرلین و پۆتسدام دا پەیدابوو.
  • لەساڵی١٨٧٠ زیاتر لە ٨٠٠٠٠٠ کەس لە بەرلین ژیاون، پاش چەند ساڵێک دەبیتە شارێکی ملیۆن کەسە وە بۆ سەدەی نوێ خۆی ئەدات لە دوو ملیۆن سەرنشین.
  • لەساڵی لە ساڵی ١٩٠٢ میترۆ U-Bahn کەوتۆتە کار لە بەرلین.
  • لەساڵی١٩٢٣ فڕۆکەخانەی تێمپلھۆف دەکەوێتە کار.
  • لە ١ تا ١٦ ی ئۆگۆستی ١٩٣٦ یارییەکانی ئۆڵۆمپی لە بەرلین دەستیپێکرد.
  • لەساڵی ١٩٤٠ یەکەم بۆمبا بەر شار کەوت.
  • لە ٧ و ٨ ی مای ١٩٤٥ نامەی خۆبەدەستەوەدان ئیمزاکرا.

ھەر لە ھەمان ساڵدا واتا ١٩٤٥ بەرلین بە سەر چوار ناوچەدا دابەش دەکرێت، نزیکەی نیوەی بەر یەکێتی سۆڤیەتی جاران دەکەوێت (خۆرھەڵاتی بەرلین)، بەشەکەی تریش بە سەر ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا (خۆرئاوای بەرلین).

  • لەساڵی١٩٤٩ خۆرھەڵاتی بەرلین دەبێتە پایتەختی کۆماری ئەڵمانیای دیموکراتی DDR
  • لەساڵی١٩٦١ بە دروستکردنی دیواری بەرلین بەشدەکرێت.
  • لەساڵی ١٩٨٧ لە ھەردوو بەشەکەی بەرلین ئاھەنگی ٧٥٠ ساڵەی بەرلین دەگێڕدرێت.
  • ١١/٠٩/ ١٩٨٩ دیواری بەرلین ڕوخا. (بەڵام ئەو دیوارە تا ئەمڕۆش لە دەرونی زۆرینەی خەڵکاندا ماوە!!).


سەرچاوە

http://en.wikipedia.org

پەراوێز

  1. ^ Bevölkerungsstand in Berlin am 30. November 2011 nach Bezirken(German). سەردان لە ڕێکەوتی 3 March 2011.
  2. ^ INSEE. Population des villes et unités urbaines de plus de 1 million d'habitants de l'Union européenne(فەڕەنسی). سەردان لە ڕێکەوتی 17 August 2008.

ak:Berlin