شۆڕشی زانستی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی jv:Revolusi ilmiah
ھێڵی ٢٣: ھێڵی ٢٣:
[[id:Revolusi ilmiah]]
[[id:Revolusi ilmiah]]
[[ja:科学革命]]
[[ja:科学革命]]
[[jv:Revolusi ilmiah]]
[[ka:სამეცნიერო რევოლუცია]]
[[ka:სამეცნიერო რევოლუცია]]
[[ko:과학 혁명]]
[[ko:과학 혁명]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٣٢، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

لە مێژووی زانستدا، شۆڕشی زانستی ئەو ڕۆژگارە بوو کە تێیدا بیرۆکە نوێکان لە فیزیک، ئەستێرەناسی، زیندەوەرناسی، لەشناسیی مرۆڤ، کیمیا و دیکەی زانستەکاندا بناغەی زانستی نوێیان دانا و بوون بە ھۆی بەدواوەدانی ڕێبازەکانی زاڵی سەردەم کە لە یۆنانی کۆنەوە دەستیانپێکردبوو و لە سەدەکانی ناوینیشدا درێژەیان پەیداکردبوو. وەکوو ئەوەی زۆرینەی لێکۆڵەران دەبێژن، شۆڕشی زانستی ساڵی ١٥٤٣ بە بڵاوبوونەوەی دوو پەرتووکەوە دەستیپێکرد و ھەتا سەدەی ١٧ھەم بەردەوامبوو. ئەو دوو پەرتووکە کە ڕێی زانستیان گۆڕی ئەمانە بوون: لەسەر ھەڵسووڕانی تەنە ئاسمانییەکان نووسینی نیکۆلاس کۆپێرنیک و لەسەر پێکھاتی لەشی مرۆڤ نووسینی ئاندریاس ڤێسالیوس.

زاراوەی شۆڕشی زانستی، بۆ جاری یەکەم، ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن فەیلەسووف و مێژووناس ئالکساندر کۆیرەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو سەردەمە بەکارھێنرا.