زمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی pcd:Langache
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی tr:Dil (lisan) بۆ tr:Dil (filoloji)
ھێڵی ١٨٤: ھێڵی ١٨٤:
[[tl:Wika]]
[[tl:Wika]]
[[tpi:Tokples]]
[[tpi:Tokples]]
[[tr:Dil (lisan)]]
[[tr:Dil (filoloji)]]
[[tt:Тел]]
[[tt:Тел]]
[[uk:Мова]]
[[uk:Мова]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٠٩، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢

ئەم وتارە سەبارەت بە زمان بە واتای سیستەمی پێوەندیگرتنی مرۆڤ نووسراوە. بۆ زمان بە واتای ئەندامی لەشی بڕبڕەداران، زمان (ئەندام) ببینە.


زمان ئەو لێھاتوویییە تایبەتەی مرۆڤە بۆ پەیداکردن و بەکارھێنانی سیستەمە ئاڵۆزەکانی پێوەندیگرتن و پێڕاگەیاندن، ھەروەھا، بە نموونەیەکی دیاریکراوی سیستەمێکی وەھاش ھەر دیسان دەوترێ زمان (وەک زمانی کوردی). زمانناسی ژی واتە توێژینەوە لەسەر زمان (لە ھەر دوو واتایدا).

نزیکەی ٣٠٠٠ تا ٦٠٠٠ زمانێک کە ئەمڕۆکە مرۆڤ پێ قسە دەکا ئاشکراترین نموونەکانن، بەڵام، بنەڕەتی ھەر ئەو زمانە سروشتییانەش لەسەر شێوازگەلێکی تر لە زمان دانراوە و تەنانەت لەوانەیە ئاخێزگەی دیتەنییان بێ (بۆ نموونە، زمانی نیشانە، زمانی نووسراو) لە جیاتیی بیستەنی. ھەروەھا کۆدەکان و ئەوتر جۆرەکانی سیستەمە دەستکردەکانی پێوەندیگرتن وەکوو ئەوانەی وا بۆ بەرنامەسازیی کۆمپیوتەری بەکار دێن ژی پیان دەوترێ زمان. زمان لەم ڕاستێنەیەدا، سیستەمێکە پێکھاتوو لە نیشانەکان بۆ بەکۆدکردن و لەکۆددەرھێنانی زانیارییەکان.

لە کوردیدا، وشەی "زمان" بۆ ئاماژە بەو ئەندامە گۆشتییە بزۆزەی ناو دەمیش بەکار دەبردرێ کە لە زۆربەی بڕبڕەداراندا ئەرکی ناسینەوەی تامگەلی جۆراوجۆری لە ئەستۆیە و دەوری سەرەکیی ھەیە لە قسەکردندا (زمان (ئەندام) ببینە). ئەم پێوەندییە خوازەیییە لە زۆربەی زمانەکاندا ھەیە (بۆ نموونە، وشەی languageی زمانی ئینگلیزی لە وشەی linguaی لاتینەوە گیراوە کە بە مانای زمانی ناو دەمە) و بەڵگەی گرنگایەتیی مێژوییی زمانی زارەکییە.

وتارە پێوەندیدارەکان