بالکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ھێڵی ١٦: | ھێڵی ١٦: | ||
===وڵاتەکانی |
===وڵاتەکانی باڵکان=== |
||
ناوچەی نیمچە دوورکەی |
ناوچەی نیمچە دوورکەی باڵکان ئەم وڵاتانە ئەگرێتەوە, |
||
* [[ئەلبانیا]] |
* [[ئەلبانیا]] |
||
ھێڵی ٣٠: | ھێڵی ٣٠: | ||
ھەروەھا ھەندێک لە لێکۆڵەرەوان [[ڕۆمانیا]] و [[سلۆڤێنیا]] و [[مۆلداڤیا]] لە کۆمەڵی وڵاتەکانی بەلقان دائەنێن لەگەڵ ئەوەی ناکونە ناو نیمچە دوورگەکەوە بەلام بە ھۆی پەیوەندیە مێژوویی و سیاسیەکانیان لەگەڵ ھەرێمەکەدا. |
ھەروەھا ھەندێک لە لێکۆڵەرەوان [[ڕۆمانیا]] و [[سلۆڤێنیا]] و [[مۆلداڤیا]] لە کۆمەڵی وڵاتەکانی بەلقان دائەنێن لەگەڵ ئەوەی ناکونە ناو نیمچە دوورگەکەوە بەلام بە ھۆی پەیوەندیە مێژوویی و سیاسیەکانیان لەگەڵ ھەرێمەکەدا. |
||
==سەرچاوەکان== |
==سەرچاوەکان== |
وەک پێداچوونەوەی ٠٢:٢٧، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
بالکان یان بەلقان نیمچەدوورگەیەکە ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی قاڕەی ئەوروپا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە نزیکەی ٧٢٨٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە زیاتر لە ٥٣ ملیۆن کەس. ناوی ناوچەکە وەرگیراوە لە زنجیرە شاخی بەلقان کە درێژدەبێتەوە لە ناوەندی بولگاریاوە تا ڕۆژھەڵاتی کۆماری سربیا و یەکێکە لە ناوچە مێژوویی و جوگرافیە گرنگەکان لە قاڕەی ئەورووپادا.
پێناسە و سنور
نیمچەدوورگەی باڵکان
زۆرجار بە باڵکاندەوترێت نیمچەدوورگەی باڵکان بەو سیفەتەی کە سێ لای بە ئاو دەورە دراوە، کە دەریای ڕەش لە ڕۆژھەڵاتی و بەشێکی دەریای ناوەڕاست لە باشوری ولە ڕۆژئاواییدا دەریای ئیدریاتیک و دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئەیونی و دەریای ئیجە ھەیە. تەنھا پەردێک ئەیبەستێتەوە بە قاڕەی ئەورپاوە.
باڵکان
لە ماوەی سەردەمەکاندا بەلقان کەوتۆتە سەر سنوری ئیمپراتۆریەتە گەورەکان, لەبەر ئەوە مێژووەکەی لێوانلێوە لە شەڕ و شۆڕش و جەنگ و ململانێی لە نێوان نەتەوەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانیەوە پاشان دەوڵەتی عوسمانی و تا کاتی شەڕی یۆگسلافیا, لەبەر ئەو ھۆیە ناوی بەلقان بەستراوە بە توندوتیژی و ململانێی ئاینی ونەژادی.
سنور
ڕووباری زانوب و ساڤا سنووری باکووری بالکان پێک دەھێنن و لە باشووریەوە دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئیجە و دەریای دەردنیلە, و لە ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای ڕەش وگەروی بسفۆرە, ودەریای ئەدریاتیک و دەریای ئەیونی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە.
وڵاتەکانی باڵکان
ناوچەی نیمچە دوورکەی باڵکان ئەم وڵاتانە ئەگرێتەوە,
ھەروەھا ھەندێک لە لێکۆڵەرەوان ڕۆمانیا و سلۆڤێنیا و مۆلداڤیا لە کۆمەڵی وڵاتەکانی بەلقان دائەنێن لەگەڵ ئەوەی ناکونە ناو نیمچە دوورگەکەوە بەلام بە ھۆی پەیوەندیە مێژوویی و سیاسیەکانیان لەگەڵ ھەرێمەکەدا.
سەرچاوەکان
وێکپیدیای عەرەبی