ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی sr:Orumijeh |
ب r2.6.2) (ڕۆبۆت: گۆڕانی sr:Orumijeh بۆ sr:Урмија |
||
ھێڵی ٥٦: | ھێڵی ٥٦: | ||
[[ru:Урмия (город)]] |
[[ru:Урмия (город)]] |
||
[[sco:Urmia]] |
[[sco:Urmia]] |
||
[[sr: |
[[sr:Урмија]] |
||
[[sv:Urmia]] |
[[sv:Urmia]] |
||
[[tg:Урумия]] |
[[tg:Урумия]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٢:١٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢
ورمێ یان ئورومیە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران. بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦، ورمێ ٥٧٧٣٠٧ کەس و ٥٧٦٠٧ بنەماڵە دانیشتوی ھەبووە(١٠ %). دانیشتوانی ئەم شارە ئازەری و کوردی کورمانجیین.
ناوی ورمی
وشەی ورمێ لە دوو بەشی ئور (شار) و میە (ئاو) داتاشراوە کە بە زمانی ئارامی ئاشووری یانی شاری کەنار ئاو. ھەڵکەوتی شاری ورمێ‌ش لە کەنار زرێچەی ورمێیە.
مێژووی ورمێ
مێژووی ورمی زۆر دێرینە. سەرچاوەکان دەڵێن گۆیا زەردەشت ھەر لەم شارە لە دایکبووە. سەردەمێک بەشێک بووە لە مەملەکەتی ئورارتوو و پێگەی خۆرپەرستان بووە، گردی حەسەنلوو لە نەغەدە و بەردەنووسی کێلەشینی ھەنداو شنۆ کە بۆ ٨٥٠ی پێش زایین دەگەڕێتەوە یادگاری گرنگی پاشاکانی ئۆرارتۆن و دیتراوەی تری پەیوەست بەم رۆژگارە زۆرن لەم پارێزگایە. لە رۆژگاری ئیسلامدا بووەتە پێگەی کوردانی رەوەندی ره‌وندى ھەدبانی و رێرەوێکی گرنگ بووە نێوان بەغدا پایتەختی عەبباسیەکان و ولاتی تەورێز و ئاران و ئەرمەنستان کە ھەر لە لایەن میرانی شەددادی و رەوه‌ندى و سالارییەوە حوکمڕانی کراوە. بە پەیدابوونی ئۆغووزەکان لە سەدەی پێنجەمی کۆچی، ورمێ و دەوروبەری بووتە شەڕگەی نێوان کوردان و ھێرشبەرە ئۆغووزەکان کە تورکەکانی ئەمڕوی ئازەربابجان لە تۆرەمەی ئەوانن. دواتر لە ساڵی ١١٨٤ خرایە ژێر دەسەڵاتی سەلجووقیەکانەوە.[١] کە ھەلاکۆی نەوەی چەنگیزخانی مەغۆل (لە سەدەی حەفتەمی کۆچیدا) ئازەربایجانی داگیرکرد و لە مەراغە و تەورێز تاوڵی حوکمڕانی ھەڵدا، شیرازەی ئەم ولاتە بە جارێک تێکچوو. زۆربەی کوردانی ھەدبانی و زەرزا پەنایان بردە بەر شاھانی ئەییوبی لە میسر و شام دیموغرافیای ئازرەبایجان بە جارێک شێوا و توخمی ئۆغوزو سەلجووقی تێکەڵ بە خوێنی مەغۆل لەم خاکە داسەپا. تەورێز و مەراغە کە دوو پێگەی گرنگی کوردانی ڕەوادی ھەدبانی بوون لەلایەن مەغۆلانەوە داگیرکران. له رۆژگارى دواى مه‌عۆل ، به‌گزاده‌ى برادۆست بوون به حوكمڕانى ده‌ڤه‌ره‌كه، ميرانى برادۆست تا په‌يدابوونى صه‌فه‌وه‌يه‌كان تاكه ده‌سه‌لاتدار بوون، پاش شه‌ڕى داستانئاساى قه‌ڵاى دمدم (1609ز) شاعه‌باسى صه‌فه‌وى بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كوردى موكرى و برادۆست په‌ناى برده به‌ر هۆزى گه‌وره‌ى ئه‌فشار و له خوراسان و كرمان هه‌شت هه‌زار نه‌فه‌رى له ده‌شتى ورمێ ئاكنجاندن بۆ نه‌هێلانى مه‌ترسى ميره برادۆسته‌كان كه هێشتان بالاده‌ست بوون له ناوچه‌كانى دۆل و مه‌رگه‌وه‌ڕو ده‌شته‌بێڵ و ته‌رگه‌وه‌ر. له شه‌رفنامه باس له زنجيره‌ى ميرانى برادۆستى ورمێ كراوه. ترسى عه‌جه‌م له هێرشى له ناكاوى برادۆست و بلباس و موكرى بۆ سه‌ر مەراغە و تەورێز هه‌ر نه‌بڕا، بۆيه ناچار صه‌فه‌وى و فاجاره‌كان هه‌ندێك له هۆزى چاردۆلى كوردى له‌ك كه شيعه مه‌زه‌ببن له لوڕستانه‌وه هێناو له خوارووى مه‌راغه و مياندواوو له‌كستانى خۆى نيشته‌جێ كردن و هۆزى كلاوره‌شى قه‌ره‌په‌پاغيان له قه‌فقاسه‌وه هێناو، له ده‌شتى سندوس و نه‌غه‌ده دايانمه‌زراندن، شۆڕشى 1884ى( شێخ عبيدالله )ى نه‌هرى ترسناكترين مه‌ترسي كوردان بوو بۆ سه‌ر ته‌خت و تاراجي عه‌جه‌م. پاش ئه‌وه سمكۆى شكاك له گه‌رمه‌ى جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌مشۆرشێكى تر‌ى دژ به قه‌جه‌رى ته‌ورێز به‌رپاكردو تا سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى شانشينى په‌هله‌وى به‌رده‌وام بوو. له دواى جه‌نگى جيهانى دووميش قازى محمد جاڕى كۆمارى مه‌هابادى دا شان به شانى كۆمارى ئازه‌ربێجانى ته‌ورێز كه له لايه‌ن سۆڤێته‌وه پشتگيرى ده‌كرا.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |