حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی sq:Hamza ibn ‘Abd al-Muttalib بۆ sq:Hamza ibn Abdylmutalib
ھێڵی ٣٨: ھێڵی ٣٨:
[[id:Hamzah bin Abdul-Muththalib]]
[[id:Hamzah bin Abdul-Muththalib]]
[[it:Hamza ibn Abd al-Muttalib]]
[[it:Hamza ibn Abd al-Muttalib]]
[[kk:Хамза ибн Әбдүлмүттәліп]]
[[kk:Хамза ибн Абдуль-Мутталиб]]
[[ms:Hamzah bin Abdul Muttalib]]
[[ms:Hamzah bin Abdul Muttalib]]
[[nl:Hamza ibn Abd al-Muttalib]]
[[nl:Hamza ibn Abd al-Muttalib]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٢٩، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢

حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب
لە دایکبوون٥٦٨ز
شوێنی لە دایکبوونمەککە،  عەرەبستانی سعوودی
وەفات٦٢٥ز
شوێنی وەفاتمەدینە،  عەرەبستانی سعوودی
باوکعەبدولموتەلیب
ئایینئیسلام


حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب لە دایکبووی ساڵی ٥٦٨ز مەککەیە. لە ساڵی ٦٢٥ز لە جەنگی ئوحود لە نزیک شاری مەدینە شەهید کرا بە دەستی وەحشی کە کۆیلەی ئەبووسۆفیانی کوڕی حەرب بوو. حەمزە مامی پێخەمبەری ئیسلام موحەمەدە پێخەمبەر نازناوی «شێری خودا»ی پێدابوو.

جارێکیان حەمزە لە بیابان بوو کاتێک گەڕایەوە بیستی کە ئەبووجەھل لە برازاکەی داوە واتا پێخەمبەری خودا حەمزەش زۆر توڕە بوو چوو بۆ لای ئەبووجەھل کە لەگەڵ چەند کەسێکی ناوداری مەککەدا دانیشتبوو بە تیروکەوانەکەی کەتە لێدانی ئەبووجەھل پێی فەرموو کە ئەو لە سەر ئایینی موحەمەدە.

حەمزە لە زۆرانبازیدا زۆر بە توانا بووە هەروەها ڕاوی شێری کردووە و کەسێکی زۆر بە توانا بووە لە بواری تیرهاوێشتن و شمشێربازی. حەمزە بەشداری جەنگی بەدری کرد کە موسڵمانان توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن بە سەر کافرەکانی مەککەدا.

لە ڕێکەوتی ١٩ ئازاری ٦٢٥ لە جەنگی ئوحوددا حەمزە بە دوو شمشێر شەڕی دەکردو هاواری دەکرد من شێری خودام. وەحشی کەخەڵکی حەبەشە بوو لە نزیک شەڕەکەبوو وە خاوەنەکەی پەیمانی پێدابوو کە ئازادی بکات لە بەرامبەر کو‌شتنی حەمزە. وەحشی ڕمێکی پێبوو هاویشتی و بەر زگی حەمزە کەوت و شەهیدی کرد. وەحشی دوای شەهیدکردنی حەمزە جەنگەکەی بەجێ هێشت. خالید کوڕی وەلید کە لە بەرەی کافرەکانی مەککە بوو توانی هێرشێکی گەورە بکاتە سەر موسڵمانان لە دواوەوە کە بوو بە هۆی شکانی موسڵمانان لەو جەنگەدا هەروەها پێخەمبەری خودا بریندارکرا. پێخەمبەری خودا بە شەهیدبوونی حەمزە زۆر ‌دڵگران بوو وە نازناوی «سەرکردەی شەهیدەکان»ی پێدا.

سەرچاوەکان

[١]* [٢]*